ئێمە بە خێرایی بەناو دارستانەکاندا دەڕۆیشتین دوای ئەوەی باوکم بە نائومێدی بەجێهێشت کە شکستی هێنا لە هێشتنەوەی من
تای : دڵنیای کە دەتەوێت لەگەڵم بێیت؟ ژیانت دەکەوێتە مەترسییەوە
بڕیارم دابوو کە لە مەترسیدا بژیم باشترە نەک وەک مردوویەک بژیم، بەڵام ئەوە هۆکاری سەرەکی نەبوو کە نەمویستووە بمێنمەوە...بەلکو دەمویست لەگەڵ تای بم
تای : هەست بە باشی دەکەیت؟
: بەڵێ، من باشم. پێموایە ڕاهاتووم
کەمێک دڵخۆش بووم: بۆ کوێ دەڕۆین؟
ئێستا دەتوانیین بچینە سەر بابەتی داهاتوو
تای : بۆ گاتریش
گاتریش... ؟! شانشینییەک کە بە شەڕ و کۆیلایەتی و لەشفرۆشی ناسراوە... پاشایەکەیان پاشایەکی دڕندە بوو، تینووی خوێن و ئارەزووی خواردنی ژن بوو دەوترێت ڕۆژانە ژنێکی نوێ و خەزووری نوێی هەیە و مەشروب و ئاهەنگ و خراپەکاری بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانەی خۆی و ژیانی هەموو کەسێکی تر لە شانشینیدا
: دڵنیای ئەوەی بیرۆکەیەکی باشە بچیتە ئەوێ؟ پرسیم
تای : من پاشاکەیان دەناسم....ئەو تاکە کەسە کە ڕەنگە ڕازی بێت یارمەتیم بدات
هێشتا نەمتوانی بەسەر ئەو ڕاستییەدا زاڵ بم کە براکانی دەکوژێت، هەرچەندە ئەوە شتێکی باو بوو بۆ ئازادەکان...دەزانم ئەگەر نەیانکوژێت ئەوا ڕەنگە بیکوژێت تەنها خۆزگەم دەخواست ڕێگەیەکی تر هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە
من وا بیر دەکەمەوە کە داوای یارمەتی لە پاشای گاتریش تەنها شتەکان خراپتر دەکات، هەرچەندە من بە شێوەیەکی شەخسیی نەمدەناسیهەموو ڕۆژەکە بەرێگاوە بووین، تەنها چەند پشوویەکمان وەرگرت بۆ خواردن ، پاشان تا کۆتایی شەوەکە بەردەوام بووین لە ڕێکردن... چۆن تای دەتوانێت بە ئاگا بمێنێتەوە. من خەوم لێ دەکەوت و جارجارە لە خەو هەڵدەستام، بە توندی دەستم گرتبوو، دەترسام لە ئەسپەکە بکەوم چونکە زۆر ماندوو بووم بۆ ئەوەی بە ئاگا بمێنمەوە
ئەمجارە کە لە خەو هەڵسام بەیانی بوو خۆر بە گەشاوەی دەدرەوشایەوە، هەوای گەرمتر لە دوێنێ دەستم لە کەمەرەکەی تای بوو لەناکاو دەستم کرد بە بۆنکردنی هەناسەم هەڵمژی... چۆن هەمیشە بۆنی ئەوەندە خۆشە؟تای : بەیانیتان باش هاوسەرەکەم
: بەیانیت باش
بە چرپە وەڵامم دایەوە و سەیری دەوروبەرم کرد تێبینیم کرد هەمووان بەسەر ئەسپەکانەوەن و سەربازەکان قسەیان دەکرد و پێدەکەنین، هیچ ئاماژەیەک بە ماندوێتی لە دەموچاویاندا دەرنەکەوت، هەرچەندە هەموو شەوەکە نەخەوتبوونبەسەر پردێکدا کە چوینە دەروازەیەکی گەورەی کانزایی کە لە هەر لایەک پاسەوانێک بوو
تای : گەییشتین. بەم زووانە دەتوانین پشو بدەین
YOU ARE READING
هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان (Taehyung)✔️
Fantasyئەو کوڕی شەیتان بوو!! ئەو پێناسەی مەترسی بوو!! ئەو مانای تاریکایی بوو!! شازادە خاتوون لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی کرا تەنها بۆ ئەوەی ڕازی بێت کە هاوسەرگیری بکات بەلام لەگەل کێ؟! دەستپێک : 3. 2. 2023 کۆتای : 28. 3. 2024