" دوژمن "

301 54 117
                                    

چومە خوارەوە

بۆ بینینی تای... لە خزمەتکارێکم پرسی کە لە کوێیە
بەلام وتی نازانێت!

وەک ئافرەتێکی سەرلێشێواو خۆم دێتە بەرچاو کە هەموو کات بە دوای هاوسەرە ونبووەکەی دەگەڕێت

چومە کتێبخانەکەی و سەیرێکی دەوروبەرم کرد... لێی نییە... سەیری سەر مێزەکەم کرد نامەیەک دانرابوو

کردمەوە

" ئاگادار بە مردن نزیکە "

ئایا ئەوە هەڕەشەیە؟!

تای :چیدەکەیت لێرە؟

: ئەوە چییە؟!

تای : هیچ نییە

لێمی وەرگرت و خستیە گیرفانی

: ئایا کەسێک هەرەشەت لێدەکات یاخود گالتەیە؟!

تای : شتێک نییە کە لەسەری نیگەران بیت

دەستمی گرت و رایکێشامە دەرەوە

تای : دیاریەکەت بەدل بوو؟!

پرسیاری کرد پێش ئەوەی من هیچ شتێکی تر بپرسم

: بەلێ....

تای : با بچین نانی ئێوارە بخۆین

چوینە هۆلەکە و خواردنی ئامادە بوو

دەستمان کرد بە خواردن

: چۆن باوکم ڕێگەی دا ئێلڤا و لیدیا بهێنیت؟

ئەوە سەرسامکەر بوو چونکە کاتێک کەسێک دەچینە نێو کۆشکەکەمان بۆی نییە جارێکی تر بچێتە دەرەوە لەبەر سەلامەتی و پاراستنی نهێنیەکانی کۆشکەکە

تای : پێمگوت تۆ ئەکوژم گەر ڕازی نەبێت!

خواردنەکە لە قورگم پەڕی لەگەر گوێبیستنی ئەوە... خێرا پەرداخ ئاوەکەم هەلگرت و خواردەوە

..................

تای چاوەڕێی بینینی ڕوخساری ئاڤا بوو لە دوای ئەو قسەیە... ڕقی لەوەیە کە ببینێت ئەو دەترسێت...

بەلام بێسوودە ئەو دووبارە تۆقیو دیارە

تای :تەنها بۆ رازیکردنی ئەوەم گوتووە ناکا باوەڕت کردبێت من دەتکوژم؟

: ئەی بۆچی گوتت ئەتسوتێنم؟

تای :چونکە تۆش وەک ئەوانی تر منوەک دڕندەیەکی بکوژ و خراپ دەبینیت

بە توڕەیی هەلسا و چویە دەرەوە

کاغەزە کەی لە گیرفانی دەکرد

" ئاگاداربە مردن نزیکە"

جگە لە براکانی کەسی تر ناتوانێت ئەو یاریانەی لەگەل بکات

بە خێرای چووە کۆشکی جیمین

چەند پاسەوانێک رێگریان لێکرد لە چونە ژورەوەی

/ ببورە گەورەم بەلام ناتوانین ڕێگەت بدەین

: کەوایە بڕۆ و شازادە ئاگادار بکەوە کە من لێرەم گەرنا خۆم ئەڕۆم

سەیرێکی یەکتریان کرد

/ ببورە گەورەم

: کەوایە خۆم دەڕۆم

چرکەیەکی نەخایاند جەستەی هەردوکیان بەر ئەرز کەوت و چویە ژورەوە

خزمەتکارەکان لەوێدا وەستابوون و قسەیان دەکرد و پێدەکەنین

* چەندە بالا بەرزە

* زۆر قۆزە..

* خۆزگە کەنیسەی ئەوبام هەموو کات کارەکانم بۆی دەکرد بەڕۆژ و بەشەو خزمەتیم دەکرد

پێدەکەنین نەیان دەزانی هەموو شتێکی گوێ لێیە

بە توندی قۆلی یەکێکیانی گرت

: کوا شازادە؟

* لە ژورەکەی خەوتووە گەورەم

خێرا بەرەو سەرەوە چوو دەرگای ژورەکەی بە توندی کردەوە

جیمین : ئەوە چ .... ئۆو.. تای... بەخێربێیت!

کاغەزەکەی خستە بەردەمی

تای : رونیبکەوە؟

جیمین : وائەزانیت من ئەوەم نوسیوە؟

تای : گەر تۆ نەبووبی یان یەکێک لە براکانت کەوایە کێیە؟

جیمین : براکانی تۆش.... بەلام...ئێمە چیتر مندال نین تا یاری لەو شێوەیە بکەین!

زەردەخەنەیەکی کرد : وادیارە دوژمنێکی ترت هەیە؟!





هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now