"مردن "

307 55 117
                                    


قورگم وشک بوبو وە هیچم بۆ نەئەوترا جگە لە سەیرکردنێکی ترساو زیاتر

تای :بۆچی شۆکیت؟ گەر بتوانن بتکوژم ئەی بۆ ناتوانم بتسوتێنم؟

.... بێدەنگ مامەوە چونکە زۆر بە جدی سەیری نێو چاوی ئەکرد...

ئاهێکی هەلکێشا و چویە دەرەوە بە بێ وتنی هیچ شتێک




چومە خوارەوە و لە خزمەت کارێکم پرسی کە لەکوێیە؟

* گەورەم ڕۆشتووە بۆ گەشتێک تاکو بەیانی ناگەڕێتەوە خاتوون

گەشتێک؟ گەر لێشم تورەبێت دەبوایە پێی گوتبام!

بەیانی.. نیوەڕۆ... ئێوارە... بەتەنها نانم خوارد

دووبارە شەوێک بەبێ ئەو... بەلام ئەوجارە هەست بە غیرە ناکەم بەلکو هەست بە تەنهایی دەکەم






چاوەکانم کردەوە و یەکەم شت کە بیرم لێکردەوە تای بوو



: ئەو نەگەڕاوەتەوە؟

لە خزمەتکارێکم پرسی کاتێک قژمی رێکدەخست

* نەخێر خاتوون هێشتا نا

تەواو بێهیوا بووم لێی

لە دەرگا درا

ئەو گەڕایەوە؟

بەلام دەرگا هێشتا داخراوە!

خزمەتکارەکە چوو دەرگای کردەوە

* ئێوە کێن؟

هاوارم کرد : لیدیا.. ئێلڤااا....!!!

رامکرد و لە باوەشم گرتن

لیدیا : تکایە خاتوون نابێت ئێمە لەباوەش بگریت!

گرنگیم نەدا چونکە زۆرم بیر دەکردن

: ئێوە چی دەکەن لێرە؟

ئێلڤا : شازادە ئێمەی هێنا...

:چۆن باوکم ڕێگەی بەوە دا؟

لیدیا : منیش سەرسام کە ئەوە شتێکە رێگە پێنەدراوە

: باوەڕناکەم تای ئەوەی کردووە؟ لەکاتێکدا بردنی خزمەتکارەکانی شتێکی قەدەغە کراوە!

ئێلڤا : ئەو زۆر گرنگیت پێدەدات

بەلام بەتەنها جێی هێشتم...

:هەرچی بێت من ئیتر تەنها نیم...

دەستیانم راکێشا ولەسەر جێگاکە دامنیشاندن و لە یەکەمەوە باسی هەمو شتێکم بۆ کردن جگە لەوەی گوتی ئەتسوتێنم...

لیدیا :باوەڕ ناکەم تۆ هێشتا دوگیان نیت!

ئێلڤا : ئەو زۆر میهرەبانە لەگەلت هیچ شتێکی نەکردووە بەبێ ویستی خۆت












چومە، خوارەوە

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now