" شەڕ "

193 34 30
                                    

تای سەیری ژنە قژزەردەکەی دەکرد
کە خۆی بادەدا و چاوەڕێی کاردانەوەی تای بوو
بەڵام کاتێک ئەو... هیچی بەدەست نەهێنا...تای بە بێدەنگی وەستابوو

" شەرم مەکە. ڕەنگە... حەزت لێبێت؟!
بەتای وت

" یان من دەست پێبکەم یەکەمجار؟" بەردەوام بوو کاتێک دەستی بۆ تای برد

بە توندی قۆڵی گرت و لایدا

بۆچی ئەو ڕاستییەی بەدڵ نەبوو لەکاتێکدا خۆی ئەوی برد؟

"ئۆه..؟"

تای زەردەخەنەی کرد
ئەو لێرەیە تەنها بۆ تێرکردنی شەیتانەکەی ناخی
کچەکەی بۆ لای خۆی راکێشا
و کچەکەش دەستەکانی لەسەر ملی دانا
بەلام هیچ هەستێکی نەبوو؟!
ئەو هەست و گڕو تینەی کاتێک ئاڤا لە باوەشەکانی دایە نییە! دەکرێت شەیتانەکە تەنها تینووی ئاڤا بێت؟! هیچ کاردانەوەیەک نییە تەنانەت هەست بە هیچ ناکات
بەسەرلێشێواویەوە کچەکەی لەخۆی دورخستووە و ڕۆیشت

"بۆ کوێ دەڕۆیت؟"
لە پشتەوە بانگی کرد

تای کچەکەی پشتگوێخست و دەرگاکەی کردەوە و...
هاتە دەرەوە
بە سەرلێشێواوی بەناو هۆڵەکاندا ڕۆیشت
ئاڤا چی کردووە؟کە وای لێکرد مەحاڵە ئەو ئارەزووی ئافرەتێکی تر بکات

تەنانەت ناتوانێت بگەڕێتەوە ژوورەکەی چونکە ئاڤا
لەوێ بوو و هەبوونی ئەو لە... هەمان ژوور قورسە

تای : پێویست ناکات شوێنم بکەویت
ئیلیاس کە بەدوایدا بوو

بە بێدەنگی لە سێبەرەکانەوە دەرکەوت

-ئیلیاس : ڕێگەم پێبدە لەگەلت بم گەورەم بۆتۆ سەلامەتترە

تای حەزی نەدەکرد شوێنی کەوێت بەڵام...ئیلیاس هەمیشە لەدوای بووە لە هەمو کاتێکدا و متمانەی پێدەکات

تای :لەبری ئەوە چاوت لەسەر ئاڤا بێت
فەرمانی پێکرد

ئیلیاس : گەورەم ئەو لە ژێر چاودێری ئۆلیڤەردایە
بێگومان لینکۆڵن هەمیشە هەموو شتێکی لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بوو
تای بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن بەناو... هۆڵەکان کە ئیلیاس رێک لە پشتیەوە دەڕوات
دەیزانی ئیلیاس گرنگی زۆری پێدەدات چونکە یەکەمجار کە بینی تەمەنی 13 سال بوو ئیلیاس 15 سال بوو لەکاتێکدا باقی پیاوەکانی تر ترسیان هەبوو لە تای بەلام ئەو تاکە کەس بوو کە هەمیشە لە نزیکەوە دەمایەوە بە بێ ترس
هەرگیز نەی پرسیوە بۆچی هێزەکەی وایە یاخود کاردانەوەی نەبووە هەندێک جار تای
پرسیاری لێ دەکرد کە ئیلیاس بەڕاستی بیر لە چی دەکاتەوە ده‌رباره‌ی ئه‌و

تای :ئیلیاس؟

ئیلیاس : بەڵێ گەورەم؟

تای : باوەڕت وایە من کوڕی شەیتانم؟

ئیلیاس : بۆ من گرنگ نییە، گەورەم

تای : ئەوە ئەوە نییە کە من پرسیارم کردووە و دەمەوێت تۆ ڕاستگۆ بیت

ئیلیاس : من نازانم گەورەم ، ئەوە شتێکە خۆت باشتر دەیزانی

بێگومان ئیلیاس جیاوازە کەسێک بوو کە گرنگی بە بچوکترین وردەکاریەکان دەدا

ئیلیاس : گەورەم.... حەزم لەوە نیە
ئێمە ناتوانین چەکمان هەبێت و ناتوانین
خۆمان بپارێزین

تای بە پێکەنین هێنا چونکە ئیلیاس هەمیشە نیگەرانی سەلامەتی گشتیە

تای : ئیلیاس ئارام بەوە.... هیچ هۆکارێکیان نییە بۆ ئەوەی ئازارمان بدەن

ئەگەر وایان کردبا ئەوا تای هەموانی دەسوتاند
کاتێک گەیشتنە دەرگای سەرەکی
تای گوێی لە دەنگی شمشێر بوو
لە شەوێکی تاریکی و هەوایەکی گەرم و ئەسینا و جۆرجینایان دۆزیەوە
لە ناوەڕاستی باخچە گەورەکە دا شەڕیان دەکرد.... ماوەیەک بە بێدەنگی سەیری دەکرد و چاودێری دەەکردن. ئەسینا زۆر وریا بوو لە بەرهەڵستی کردنی جولەکانی جۆرجینا

لە بەرامبەردا جۆرجینا تەنها گرنگی بە هێرشەکانی دەدا و زۆر خێرا بوو بەلام ئەوە نایپارێزێت لەکاتی شەڕکردن دا چونکە هەم دەبێت هێرش بکەیت هەم بەرگری لەۆخت بکەیت

ئەسینا بە لێدانێک شمشێرەکەی دەستی جۆرجینای فڕێدا بەلام جۆرجینا بەهۆی خێراییەکەیەوە توانی هەمان شت بکاتەوە بەلام ئەسینای خوشکی
خێرا بە خەنجەر ێکی بچووک ئامانجی لە قوڕگی خوشکەکەی گرت

ئەسینا : زۆرم پێگوتوویت هەمیشە پێویستت بە چەکی زیادە هەیە

جۆرجینا قژی لە ڕوخساری دور خستەوە و
بە تووڕەییەوە سەیری خوشکەکەی دەکرد

جۆرجینا : جارێکی تر
هەناسەی هەڵمژی

ئەسینا : نا، من ماندووم. پێویستم بە هەندێک خەوتنە
وتی لەکاتێکدا خەنجەرەکەی دەخستەوە دواوە و...
شمشێرەکەی هەڵدەگرت
سورایەوە و سەرنجی دا کە لەوێ وەستابوو بۆ..

ئەسینا : شازادە تای؟

جۆرجینا : چی تۆی هێناوەتە ئێرە؟
بە سەرسوڕمانەوە لەسەر پێیەکانی وەستا

تای : بێرەدا تێپەڕیم و بینیم ئێوە شەڕ دەکەن

ئەسینا : من لە خوشکەکەم باشترم ڕاستە؟
بە گاڵتەجاڕیەوە سەیری خوشکەکەی دەکرد

جۆرجینا : تەنها بە سادەیی وەرمگرتبوو و خۆم ماندوو نەکرد


تای : بۆچی شەڕم لەگەڵ ناکەیت؟
پێشنیاری بۆ کرد

ئەسینا : لەڕاستیدا جلوبەرگی گونجاوی لەبەردا نییە
.... باشە سبەی چۆنە؟ منیش دەیکەم؟

تای : باشە کەوایە بێزار مەبە چونکە بێزارت دەکەم













هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now