" سوتان "

213 42 19
                                    

پیاوەکە دەست و قاچی کردەوە و منی لەسەر ئەرزەکە پالکەواند و بە پیاوەکانی تری وت کە دەستم بگرن
ئەوەندەی دەمتوانی هاوارم دەکرد و دەگریام
خوایە یەکێک فریام کەوێت
پێم باشە بمرم نەک ئەوان دەستم لێبدەن

: یارمەتی... تکایە کەسێک یارمەتیم بدات
بەجۆرێک هاوارم دەکرد وەک بلێی قوڕگ خوێنی لێ بچۆرێت لەبەر ئازار

لەناکاو هیچ قورسیەک نەما لەسەر قۆلم و پیاوەکان
نەمابوون
هەموویان لەسەر پێ بوون و خەنجەرەکانیان ئاراستەی لایەکی تر کردبوو

*تۆ کێی ؟
گوێم لە یەکێکیان بوو کە بە دەنگێکی لەرزۆک وای وت
سەرم جووڵاند تا بزانم کێیە... بەلام بینیم ئەو پیاوەی دەیویست دەستم لێ بدات لەسەر ئەرزەکە کەوتووە و نوقمی خوێن بووە
ملی بەچی بڕدراوە؟ لە چنگی ئاژەلێک دەچوو
تەواوی ژوورەکەم سەیر کرد هیچ ئاژەلێک نییە
بەلام تای خوێن بە نینۆکەکانیدا دڵۆپ دڵۆپ دەهاتە خوارەوە
چاوەکانیش سوور بوون...لە شەیتان ئێک دەچوو لە کابوسەکانمدا تەنها قۆچی ڕەشی نەبوو

"تۆ کێی؟
بە دەنگێکی بەرزتر بەڵام هێشتا دەنگی دەلەرزی
ڕەنگە بەهۆی دیمەنی پێشترەوە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بووبێت

تای : دەپرسم چۆن هەستێکە چاوەڕوان بیت تا بزانیت بە چ شێوەیەک دەمریت؟

لەناکاو پیاوەکان لە بڵێسەی ئاگردا بوون... ئەوان
وەک ئەوەی کەسێک ئاگریان تێبەردابێت، دەسوتێن
بەڵام تای هێشتا لە هەمان شوێنی خۆیدا وەستابوو تەنانەت ئینجێکیش نەجووڵابوو
هاوارەکانیان ژوورەکەی پڕ کرد لە کاتی خولانەوەیان
لەسەر زەوی. دیمەنەکە ترسناک بوو و..
هەستم بە گێژ بوون کرد
تای چاوەکانی بەرەو من وەرگێڕا
دلم تا دەهات خێراتر لێی دەدا
خێرا نزیک بۆوە لێم و جلەکەی خۆی داکەند و لە منی پێچا سەیر بو وکە هەولی ڕاکردنم نەدا
منی کە باوەشی خۆی کۆکردەوە
نەترسام ئیتر، سەیر بوو هەستم بە سەلامەتی دەکرد لە لای ئەم پیاوەدا کە دەلێن شەیتانە

تای : تەواو... ئێستا سەلامەتیت
توندتر لەباوەشی دەگرتم
پێش ئەوەی بمەوێت وەلام بدەمەوە خەو دەستی بەسەر چاوەکانمدا گرت

ترس و ئازار لە سەرمدا تاکە شت بوو کە هەستم کرد کاتێک هەلسام لە خەو

سەرم، دەموچاوم، قوڕگم تەنانەت
هەموو جەستەم ئازاری هەبوو، بە تایبەت قۆڵەکانم
لەو شوێنەی کە پیاوەکان منیان گرتبوو
ترسان لە لایەن...
سەیری دەوروبەرمم دەکرد بۆ ئەوەی بزانم کە خەون نییە گەڕابوومەوە بۆ ناو قەڵاکە، تەواو ئێستا سەلامەتم

لەناکاو ئۆلیڤەر هاتە مێشکم....ئایا ئەو سەلامەت بوو
ئەگەر شتێک بەسەریدا هات چۆن دەتوانم لە خۆم خۆش بم. پێویست بوو بزانم بۆیە
بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم بەڵام وەستا
لەناکاو کاتێک بە ئاوێنەدا تێپەڕیم.
چەند هەنگاوێک نا بۆ دواوە
دووبارە سەیری خۆم کرد.... روخسارم شێواوە و قژم تێک ئالاوە لانی کەم سەلامەتم

تای : ئێستا باشیت؟
سەیرم کرد کە لە کوێوە هاتووە.... تای وەستابوو لە ناوەڕاستی ژورەکە... تەنانەت هەستیشم نەکردبوو کە هاتۆتە ژورەوە.... توڕە دیارە

: من..
دەنگم کەمێک نوسابوو
بەزەحمەت دەمتوانی قسە بکەم بۆیە تەنها سەرم لەقاند
شێوازی وەستانی پێشتری بیر هێنانەوە....
چاوی ​​سوور و نینۆکی تیژ..... بەڕاستی ئەو ...
شەیتان بوو یان ڕەنگە خەیاڵی من بووبێت
به‌ڵام دڵنیا بووم کە ئەوم بینیوە، و ئەو پیاوانەی کە...
لەناکاو سووتاون، ئایا ئەوە کردەی ئەو بوو؟
سەرم پێشتر ئازاری هەبوو بەڵام ئێستا ئازاری
زیاتریشە بەهۆی بیرکردنەوەمەوە

: ئۆلی...ڤێر
وتم و هەوڵم دەدا قسە بکەم

تای :ئەو باشە خەمی ئەو مەخۆ

بە ئاسوودەیی ئاهێکم هەڵکێشا
تای هێشتا لە هەمان شوێن بە ڕوخسارێکی تورەوە وەستاوە
توڕە بووم چوومە دەرەوەی قەڵاکە و ئەوە
ئەو بەهۆی منەوە هیچی نەدەگوت

بەڵێ، دەزانم خۆم و ئۆلیڤەرم خستۆتە مەترسییەوە
و تای یم نیگەران کرد
دەزانم هەموو شتێک خەتای من بوو بەڵام بەشێکی تاوانی ئەو بوو
ئەگەر لەگەڵ ئەو قژزەردەدا نەچووبایە هەموو ئەمانە ڕووی نەدەدا
تەنها هەست و سۆزەکان زۆر بوون
لەوانەش توڕەیی و پەشیمانی کە هەستم پێکرد لەو ساتەدا.. تەنها ویستم نەمێنم
سورامەوە تاکو بەرەو جێگاکە بڕۆم
بەلام پێش ئەوەی هەنگاوێک بنێم تای هاتە لام

تای : من.....
هەولی دا ناڕەزایی دەرببڕێت بەلام وەستا

تای : دەی پالکەوە و پشو بدە....
پالکەوتم لەسەر جێگاکە و دەستی بە قژم دا دەهێنا
ئەو دەستانەی کەمێک پێش ئێستا خوێنی لێ دەچۆڕا
بیرکردنەوەکانم گشتی تێکەلبووبون

تای : هەرگیز جارێکی تر بەو شێوەیە نیگەرانم مەکە
چرپاندی بە گوێمدا

بۆ لێی ناترسم؟ لەبری ئەوە... هەستێکی زۆر گەرم و گوڕ بوو کە وای وت پێم
دیاربوو کە چەندە خەمی منی بووە















هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now