" جەنگ "

211 36 15
                                    

ئاڤا : خۆشمدەوێی

دوای ماوەیەکی زۆر زۆر بۆ یەکەمجار توانی هەستە راستەقینەکانی دەرببڕێت
تای لەوکاتەدا تەنها لەنێو شۆکێک دابوو
بەڕاستی زۆر دەمێک بوو چاوەڕێی وشەیەکی ئاوا بوو لێیەوە سەخت بوو باوەڕ بکات
بەپێی ئە و رووداوەی کە لە دوێنێدا روویدا
ئاخۆ تەنها لەنێو خەودا قسە ئەکات یاخود بەڕاستی مەبەستی لەوە بوو کە پێی بلێت خۆشیدەوێت!

لە دەرگا درا

خزمەتکارێک لەو دیوی دەرگاکەوە وتی کە نانی بەیانی ئامادەیە

ئاڤا چاوەکانی کردەوەو راستەوخۆ ڕوخساری تای بینی لەهەمانکاتدا لە باوەشیەتی
دەستەکانی برد بۆ سەر ڕوخساری تای
ئەو کەسەی کە لایەنێکی خراپ و شاراوەی هەیە
بۆ یەکەمجار بینی کە چۆن بووە
بەلام ئاخۆ وای لێدەکات بەرامبەر ئەوو سارد ببێتەوە؟ نەخێر..... بەلکو زیاتر خۆشی دەوێت
چونکە دوای هەموو شتێک ئەو هاوسەریەتی
سەرەڕای هەموو ئەوەی ڕویدا...هێشتا لەبیری نەکردووە کە لەگەل قژ زەردەکە بووە و هەندێک تووڕەیی لەناخی مابوویەوە

تای : بەیانی باش... هاوسەرەکەم
ئاڤا خێرا دەستەکانی لابرد

تای : ئێستا باشتریت؟

ئاڤا : بەلێ....سوپاس

تای هەلسا یەوە لەسەر جێگاکە

تای : کاتی نانی بەیانیە

Pov ئاڤا



هەلسام لەسەر جێگاکە و چووم تاکو خۆم ئامادە بکەم
بەلام تای تەنانەت یەک چرکەش سەیری نەکردم
دەبێت توڕە بێت لەوەی کە بەبێ ئاگاداری کەس چوومە دەرەوی قەلا


خۆم ئامادەکرد و سەیری تای یم کرد

: ئامادەم

سەری لەقاند و چویە دەرەوە لەدوای چووم بەبێ ئەوەی هیچ بلێم

گەشتینە ژووری نانخواردن کە هەموان لەوێ چاوەڕوان بوون جۆرجینا و ئەسینا و پاشا

بەیانی باشیان کرد و ئێمەش ولاممان دانەوە

دەستمان بە خواردن کرد
بەلام شتیک نامۆیە لێرە...... هەموان بێدەنگن و سەیری یەکتر ناکەن

لەناکاو پاشا دەستی پێکرد
پاشا : بیر لەچی دەکەیتەوە؟

سەیری تای کرد

تای :هیچ شتێک

پاشا : پلانێکت دانەناوە؟
بەسەرسورمانەوە سەیری کرد

تای : نەخێر..... تەنها ئەوەیە کە بگەڕێینەوە و شەڕ بکەین تاکو کۆتایی

پاشا :کەوایە.....ئەمرۆ بەرێ ئەکەوین

تای : بەلێ....

تەنها لەجێگای خۆم شۆک لێیدا بووم کە باسی چ شەڕێک ئەکەن...؟! ئاخۆ باوکی تای مردووە؟!
نەخێر..... چۆن دەکرێت بەم شێوەیە قسە بکەن
دەکرا کە ئاگادارم بکاتەوە لەو هەوالە پێشوەختە



هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now