" پەڵەکان "

253 40 33
                                    


دوای ئەوەی تای بە پیاوەکانی گوت کە پێویستە بۆ ماوەیەک پشوو بدەین پشتمان بە دارێک دابوو دەمزانی ئەو کارە لەبەر من ئەکات

: بۆ کوێ دەڕۆین؟

تای: بۆ لای خێزانەکەت

  بڕیار بوو داوای هاوکاری لە باوکم بکات لەم شەڕەی نێوان براکانیدا

: بەڕاستی براکانت دەکوژیت؟
بە وریاییەوە پرسیم

تای : بەڵێ
بەبێ دوودڵی وتی

: تەنانەت برازاکانیشت؟

  چاوەکانی داخست پاشان جارێکی تر کردیەوە

تای : پێویست ناکات بیانکوژم چونکە براکانم دەیانکوژن

: بۆچی؟ ئەوان تەنها منداڵن... بۆچی کەسانی خۆت بکوژیت بۆ تەختی پاشایەتی؟

ئەوە شتێکە من...هەرگیز نەمدەتوانی تێبگەم لێی

هەلسا یەوە
تای : پێویستە بەردەوام بین
ئێمە بەردەوام بووین
گەشتەکەمان و من سوپاسگوزار بووم کە
شانشینەکە ​​ئەوەندە دوور نەبوو بۆیە شەو گەیشتینە ئەوێ، دوای ئەوەی ڕۆژێکی تەواو بە ڕێگاوە بوین

سێ براکەم وەستابوون و یەکەم کەس بوون کە پێشوازیان لێکردین

زیاتر لەگەڵ تای قسەیان دەکرد
پشتگوێخستنی من بە تەواوی شتێک بوو کە چاوەڕوانکراو بوو
هەرگیز لەیەکەوە نزیک نەبووین خێزانەکەمان
هەمیشە ژن و پیاویان لەیەک جیا دەکردەوە لەکاتێکدا
پیاوان ڕێزیان لێدەگیرا، نزیک بوو بپەرسترێن
ژنان زیاتر موڵکێک بوون کە...
هی پیاوەکان بوو یان ئامادە بوو بۆ فرۆشتن
لە هەر کاتێکدا

هێنری : پاشا لەئێستادا ناتوانێت ئاماد ئەبێت بۆیە بەیانی لێرە ئەبێت بۆیە تاکو ئەوکات ئەتوانن پشوو بدەن

چوینە ژورێکەوە
مێزێک لە تەنیشت جێگاکە چەند خواردنێک هەبوو
قاپەکان رازانرابونەوە پێشکەش دەکران
پێم وابوو برسیم دەبێت
بەڵام هێشتا گەدەم تێکچووە

  سەیری تای م کرد
جل و بەرگی سەربازی دانابوو وە جلێکی ئاسای لەبەر کردبوو
سێ شەوە لە هەمان ژور دا خەوتووین

بۆیە هێشتا هەستم بە شەرم
وە بیرکردنەوە لەوەی دوێنێ شەو شتێکی گوت 

تای : بیر لە چی دەکەیتەوە؟

  لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو  سەیری منی دەکرد
چاوە سەرنجڕاکێشەکانی لەنێو چاوەکانم

: هیچ
سەرم لەقاند

تای : وەرە ئێرە

لەسەر جێگا ئەو دەیەوێت کارێک بکات
   خێرا جلەکانم گۆری چومە سەر جێگاکە پاڵکەوتم
لەسەر پشتم لە تەنیشتیەوە بە دوودڵیەوە سەیری سەقفەکەم دەکرد بۆ ئەوەی لە نیگاکانی دوور بکەومەوە
لە گۆشەی چاوەکانمەوە دەمتوانی هێشتا
بزانم بە بێدەنگی سەیری منی دەکرد

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now