: من باوەڕم بەم شتانە نییە
وام گوت دوای ئەوەی سەرنجی تای یم دا
لەگەڵ جۆرجینا سەما دەکات...،منیش
بە تەواوی لەبیرم کرد کە پاشا تازە چی گوتووە
کاتێک شتێکی بە تای گوت و سوور بووەوە
، و بە برژانگە درێژەکانی چاوی ترپاند
بە شێوەیەکی ناشرینپاشا پێکەنی و وتی: تۆ زۆر هەستیاریت لەبارەی هاوسەرەکەتەوە
ئیتر گوێم لێ نەدەگرت
چونکە جۆرجینا تای برد بۆ شوێنێکی تر لە دەرەوەی هۆڵەکە: پێویستە لەگەڵ هاوسەرەکەم قسە بکەم ببورە...
زەردەخەنەیەکی زانینی پێدام و ڕێی دا برۆم
بە خێرایی بەناو هۆلی سەماکردنەکە رۆیشتم
ئەو کچە بردییە کوێ؟ نەمتوانی بیدۆزمەوە و...
تەنانەت ئەگەر بمکردبا چیم دەکرد؟ پیاوان دەیانتوانی لەگەل ژنانی تر بن گەر ویستیان... ڕقم لەم نادادپەروەرییە بوو.- خانمەکەم تۆ ون بوویت؟
ژنە خزمەتکارێک وتی: بەڵێ، من ون بووم
نەمدەزانی بۆ کوێ بچم یان چی بکەم"دەتوانم ڕێگاکەت پیشان بدەم..
پێشنیاری کرد،پاشان بە دەستی ئاماژەی کرد ئاهەنگەکە لەوێیە"
: لەبری ئەوە ژوورەکەمم پیشان بدە
لە ژوورەکەمدا بە پەلە دەڕۆیشتم و دەگەڕامەوە
بە بێ ئارامییەوە لە کاتێکدا چاوەڕێی تاییم دەکرد. لەکوێیە؟ چیدەکات؟
نە بیرکردنەوەی خراپ زیاتر هیچم بە مێشک دانەدەهاتشەمەندەفەری بیرکردنەوەکانم وەستا وەک...
دەرگای ژوورەکە کرایەوە و تای هاتە ژورەوە: لەکوێ بووی؟
بە توڕەییەوە گوتم و ناتوانم بوەستمبرۆیەکی بەرز کردەوە بە پرسیارەوە
تای : بۆچی؟پرسی و هاتە ژوورەوە
: بینیم لەگەڵ جۆرجینا ئاهەنگەکەت بەجێهێشت
بە هەموو متمانەیەکەوە کە دەمتوانی کۆی بکەمەوە
هەوڵمدا لەلایەن ئەوەوە نەترسێندرێمتای : کەواتە؟
پرسی و هێندەی تر نزیکتر بووەوە تا...
بۆنە تیژەکەی لوتمی داگیر کرد... لەناکاو
هەوا گەرم و قورس بوو، و من...
مێشک وەک تەمێک بوو، چەند هەنگاوێکم نایە دواوە
بۆ ئەوەی لە سەرخۆشیەکەی دوور بکەومەوە"پێت وانییە ئەوە کەمێک ناداتپەروەرانەیە هاوسەرەکەم؟ ناتەوێت لەگەل هیچ ئافرەتێکی تر بم لەهەمانکاتدا رێگە نادەیت لەگەل تۆش بم!
باشە... دەزانم کە من حەقی ئەوم نەداوە وەک هاوسەرێک و ئەوەی ویستویەتی ڕێم پێی نەداوە
: ئهوه ڕاست نیه....
هەوڵمدا ئینکاری بکەم: ماچم بکە
بە ڕوخسارێکی سەرسوڕمانەوە سەیری کردم بەڵام دواتر سەیری چاوەکانمی کرد
مەودای نێوانیانمانم پچڕاند و نزیک بومەوە لێی
دەستم خستە ملی و روخساریم نزیک کردەوە لەخۆم
و ماچم کردبەلام دیاربوو کە لەچاو ئەوەوە من هێشتا زۆر شت هەیە نایزانم
بە هەردوو قۆلی منی نزیک کردەوە تا ئەو ئاستەی هیچ شتێک نەتوانێت جیامان بکاتەوە
بەهێواشی ماچی کردم وەک ئەوەی بیەوێت فێرم بکات
پەنجەکانی گەشتیان کردەوە بۆ سەرەوەی بڕبڕەی پشتم و خۆیان لە قژیمدا تێکەڵ کرد لەکاتێکدا زیاتر خۆی لەمن نزیک دەکردەوە
دورکەوتمەوە چونکە هەستم بە شتێکی نامۆ کرد
بەلام دووبارە منی راکێشایەوە: تای... ئازارم دەدەیت
بە چرپەوەPov تای
نەفرەت... دوبارە خەریکبوو کۆنترۆلم بکات
دورکەوتمەوە بە هێواشی و سەیری چاوەکانیم کرد
ئەوەی چاوەڕێم دەکرد ترس بوو لە ڕوخساری بەلام لەشوێنی ئەوە نیگەرانی بوو؟.... ئەوەندە نیگەرانی چییە؟!ئاڤا : تۆ دەلەرزیت.... باشیت؟
: من.. من تەنها سەرمامە
Pov ئاڤا
درۆیە... تەنانەت دەنگیشی نامۆیە
نزیک بومەوە لێی: نەخۆشیت؟
دەستم خستە سەر نێوچاوانی: تۆ دەسوتێنیت..... تۆ تات لێیە!
دەستیم گرت و رامکێشایە سەر جێگاکە: پاڵ بکەوە.... ئێستا دەگەرێمەوە
Pov تای
ئاهێکی ئاسودەیم هەلکێشا چونکە دەمویست بەتەنها بم هیچ نارازیەکم دەرنەبڕی لە رۆیشتنی
چونکە ویستویەتی بە تەنیا بێت لەناخەوە قسەم بە خۆم دەوت و گلەیم دەکرد... کە دەبێت چیم کردبێت خوا ئەم چارەنوسەی پێم داوەئاڤا بە قاپێک ئاوەوە هاتەوە
و قوماشێک....لە ئەرزەکە نزیک جێگاکە دانیشت: باشم ئاڤا...پێویستم بەم شتە نییە
ناڕەزایەتی دەربڕی
ئاڤا : تۆ باش نیت. تۆ وەک..ئاگر وایت
گەر دەیزانی ئەو سوتانە هی نەخۆشی نییە بەلکو
هی ئەوەیە کە چەندە بە خراپی ئەوم دەوێت
بەڕادەیەک ئازاری هەیەپەرۆکەی لەسەرم دانا
: ئێستا باشم، وەرە بخەوە
دەخەوم دوای ئەوەی تۆ خەوت لێکەوت
دەیزامزانی کە چەندە کەللەرەقە بۆیە لە شوێنی ئەوەی موناقەشەی لەگەل بکەم وا خۆم دەرخست کە دەخەوم
دوای ماوەیەک هەستم بە هەناسە قول و ماندوەکانی کرد سەیرم کرد خەوی لێکەوتووە بە دانیشتنەوە لەلای جێگاکە
بە هێواشی هەلمگرت تاکو بیخەمە سەر جێگاکە
پێش ئەوەی دایبنێم سەیرم کرد
بەڕاستی هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبووم بکەومە داوی خۆشەویستیەوە
بەلام وا لە خۆشەویستیدام لەگەل ئەو ئافرەتە کەللەڕەق و غیرەکەرە
YOU ARE READING
هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان (Taehyung)✔️
Fantasíaئەو کوڕی شەیتان بوو!! ئەو پێناسەی مەترسی بوو!! ئەو مانای تاریکایی بوو!! شازادە خاتوون لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی کرا تەنها بۆ ئەوەی ڕازی بێت کە هاوسەرگیری بکات بەلام لەگەل کێ؟! دەستپێک : 3. 2. 2023 کۆتای : 28. 3. 2024