" دەترسم "

321 56 117
                                    


لەسەر جێگاکە دانیشتبووم و چاوەڕێی تای بووم بگەڕێتەوە...نەک وەک چەند شەوی پێشتر بەتەنها بم

تای :چونکە تۆش وەک ئەوانی تر منوەک دڕندەیەکی بکوژ و خراپ دەبینیت

کاتێک ئەمەی وت ئازار لە دەنگی بەدی دەکرا.... و چویە دەرەوە وەک بلێی نەیەوێت چیتر من ببینێت.... تەنانەت دەرفەتی ئەوەم نەبوو سوپاسیشی بکەم بۆ هێنانی ئێلڤا و لیدیا!

نەگەڕایەوە.... کەوایە خۆم ئەچم بەدوای ئەگەڕێم

کۆشکەکەم گەڕا بەلام نەبوو

لە پاسەوانەکانی بەردەرگام پرسی

* ئەو لە تەوێڵەکەیە خاتوون

ڕێگام گرت بەرەوە تەوێلەکە

لە تیشکی مانگ زیاتر هیچ ئیشێکی تر نەبوو

چومە نێو تەوێلەکە و دۆزیمەوە کە خواردنی ڤە ئەسپەکەی دەدا

: بەدواتدا دەگەڕام

تای : بۆچی؟

: ئەم ماوەیە زۆر شەڕ ئەکەین و هیچ کات بەیەکەوە بەسەر نابەین... من...

تای : تۆ چی؟

: تەنها دەمەوێت لەگەلت بم

تای :بۆچی؟

نزیک بۆوە لێم و سەیری چاوەکانمی کرد

:مەبەستت چیە بۆچی؟

تای : بۆچی دەتەوێت لەگەلم بیت؟ ئایا خۆشتدەوێم؟ پێویستت پێمە؟ چیتر لێم ناترسیت؟ لەوەی بتکوژم یان ئازارت بدەم یان بتسوتێنم؟

: راستە هەندێک جار دەترسم بەلام لەهەمانکاتدا باشیت لەگەلم

ڕووی وەرگێڕا

تای : کات درەنگە بڕۆ و بخەوە من کەمێکی تر لێرە ئەبم

: نەخێر، منیش لێرە ئەمێنمەوە

سەیرێکی کردم و ویستی شتێک بلێت بەلام بێدەنگی هەلبژارد و خۆی بە ئەسپەکە وە خەریک کرد







لەدوورەوە سەیریم ئەکرد زۆر بە ئەستەم دیارە نازانم چۆن ئەتوانێت لەنێو ئەو تاریکییە ببینێت؟

: سوپاس بۆ هێنانی ئێلڤا ولیدیا

بێ وەلام بوو



دوای کەمێک

تای : دەتەوێ پیاسەیەک بکەین؟

:بێگومان

بە دلخۆشیەوە

بەلام... لە ئێستایا من جلە فەرمیەکەم لەبەرە!

وەک بلێی مێشکمی خوێندەوە

تای : لەوێ جلی ئەسپسواری لێیە بڕۆ و لەبەری کە

نیشانەی شوێنێکی دا

زۆر تاریکی بوو بەلام لەگەل نزیک بونەوەم جلەکەم دۆزیەوە.... چۆن لەم دورەوە جلەکەی بینی؟ یاخود دەیزانی لەوێیە؟

سورامەوە تاکو بچم پێی بلێم لە کوێ جلەکەم بگۆڕم

بەلام یەکسەر کەوتمە باوەشیەوە

: منت ترساند.... ئاوا لەناکاو بۆ خەلک مەچۆ!

تای : ببورە... تەنها ویستم بزانم پێویستیت بەیارمەتی نییە؟

: واتە لێرە خۆم بگۆڕم؟

زەردەخەنەیەکی کرد

: باشە کەوایە بڕۆ

تای : لەدەرەوە چاوەرێت دەکەم

چاوەڕێم کرد تا ون بوو لەبەرچاوم... دەستم برد بۆ قەیتانەکانی پشتەوەی کراسەکەم... قورسە کردنەوەی قۆلەکانم ئازاریان هەیە

تای : دلنیایت پێویستت بەیارمەتی نییە؟

لەناکاو دەنگی لە نزیکەوە هات

تای : بێلە یارمەتیت بدەم

دەستی کرد بە کردنەوەی قەیتانەکانی کراسەکەم بەبێ ئەوەی چاوەڕێی وەلامم بێت




کاتێک تەواو بوو ڕۆیشت

خێرا جلەکانم گۆڕی و چومە دەرەوە

تای : دەتەوێ بچینە کوێ؟

: هەرشوێنێک بێت کێشە نییە

دەستی بۆم راکێشا تا یارمەتیم بدات لە سەرکەوتنی ئەسپەکە

سەرکەوتم و دەستی کرد بە ڕۆیشتن

چوینە نێو لادێ بچوکەکەی ئەوێ و لەنێو خەلکەکەیا سوراینەوە

هەست بە ئازادییەک ئەکەم کە هەرگیز پێشتر هەستم پێی نەکردووە


دواتر بۆنێو دارەکان  ئەسپەکەی بەستیەوە بە دارێک و دەست ئی راکێشا بۆ نێو دارەکان

: بۆ کوێ,؟

تای : شوێنێک





ڕۆشتین تاکو گەیشتین بە شوێنێک پڕ بوو لە ڕوناکی بچوک کە هی مێرولە بوون

: ئەوانە چین؟

: مێروی ڕوناکی....

: زۆر جوانن

تای : بەلام ناگەن بەتۆ!

چاوەکانمان پەیوەستی یەک بوون

نازانم کە ئەتوانێت هەست بکات یان نا کە چەندە چاوەکانی شێتم ئەکەن! بەتەواوی خۆم لەبیر ئەکەم

:چاوەکانت گڕیان گرتووە!

نزیک بویەوە و منی بۆلای خۆی راکێشا

تای : نەک تەنها چاوەکانم بەلکو روحیشم بۆت گڕی گرتووە ئاڤا....

هیچم نەکرد و رێگەم دا کە ماچم بکات

نزیک بوو لێوەکانی لە هی منەوە....و هەستم بە هەناسەکانی کرد

لەناکاو دوەکەوتەوە و چەند هەنگاوێک کشایەوە













ڤۆت لەبیر مەکەن 🙂

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now