Unedited
زۆر بە خراپی پێویستم بە جگەرە بوو. کە لە گڕۆڤ دەرچووم، لە گیرفانی پاڵتۆکەمدا بەدوایاندا گەڕام، بەڵام لەوێ نەبوون.
"بەدوای شتێک دەگەڕێی؟ "
ڕووم سوڕاند و یوری ڕێک لەپشتم وەستابوو. گوێم لەو نەبوو و کەمێک ڕاچڵەکیم کە ئەوم ئەوەندە لە نزیک بینی.“لە وێستگەی پەرستاران دۆزیمەوە.” پێکەنی و پاکەتە جگەرەکەمی پێدام.
- دەبێ لە گیرفانتەوە کەوتبێتە خوارەوە.
"سوپاس." لێم وەرگرت و دانەیەکم داگیرساند. پاکەتەکەم بۆ ڕاگرت..
یوری سەری هەژاند. "نایکێشم. یانی تەنیا جگەرە ناکێشم”. پێکەنی.
- وا دەردەکەویت کە پێویستت بە خواردنەوەیەک بێت. وەرە، پینتێکت بۆ دەکڕم.”دوودڵ بووم. یەکسەر ویستم ڕەتی بکەمەوە- من هەرگیز کەسێک نەبووم تا پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانی کارم ببەستم. وە گومانم هەبوو لەوەی من و یوری زۆر شتمان هاوبەشبێت. بەڵام ڕەنگە ئەو لە هەموو کەسێکی دیکە لە گڕۆڤ باشتر ئەلیسیا بناسێت- و ڕەنگە تێڕوانینەکانی بەسوود بن.
گوتم: بەدڵنیاییەوە. بۆچی نا؟
چووینە مەیخانەیەکی نزیک وێستگەکە، سڵاترد لامب. تاریک و پیس، پێدەچوو پێشتر باش بووبێ؛ پیرە پیاوەکانیش بە هەمان شێوە لەسەر پینتە نیوە تەواوەکانیان خەوتبوون. یوری یەک دوو بیرەی هێنا و لەسەر مێزێک لە پشتەوە دانیشتین.
یوری قومێکی درێژی لە بیرەکە خواردەوە و دەمی سڕییەوە. "باش؟ باسی ئەلیسیام بۆ بکە.”
- ئەلیسیا؟
- چۆن دۆزیوتەوە؟
“دڵنیانیم کە ئەوم دۆزیەوە.”
یوری نیگایەکی پرسیاراوی لێکردم، پاشان زەردەخەنەی کرد. “ئەو نایەوێت بدۆزرێتەوە؟ بەڵێ، ئەوە ڕاستە. ئەو خۆی حەشارداوە.”
“تۆ لێی نزیکیت. ئهتوانم ئهوه ببینم."
- من بە تایبەتی ئاگاداری ئەو دەبم. کەس وەک من نایناسێت، تەنانەت پرۆفیسۆر دیۆمێدیسیش”.
دەنگی تۆنێکی شانازیی هەبوو. بە هۆکارێک بێزاری کردم- بیرم کردەوە دەبێ بەڕاستی چەندە باش بیناسێ، یان تەنها بەسەر خۆیدا هەڵدەدا.
- تۆ چۆن لە بێدەنگییەکەی تێدەگەیت؟ پێت وایە مانای چییە؟”
یوری شانی هەڵتەکاند. “پێموایە مانای ئەوەیە کە ئەو ئامادە نییە بۆ قسەکردن. کە ئامادەبوو قسە دەکات.”
YOU ARE READING
نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️
Mystery / Thrillerئەلیسیا بێڕنسن تەمەنی سی و ساڵ بوو کە هاوسەرەکەی کوشت. ئەو دوانە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بوو هاوسەرگیریان کردبوو. هەردووکیان هونەرمەند بوون - ئالیسیا نیگارکێش و گابریێل فۆتۆگرافەرێکی ناسراو بوو. هیچ کەسێک ناتوانی درک بە هۆکاری کوشتنەکەی ببا، لەبەرئەوەی ئە...