P4/چاپتەری حەڤدە

72 24 5
                                    

Unedited


بۆ بەیانیەکەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەلیسیا یەکەم شت بوو لە پلانەکانم. دەمویست وایلێبکەم دان بەوە دابنێت کە درۆی لەگەڵ کردووم دەربارەی ئەو پیاوەی کە گابرێلی کوشتووە و ناچاری بکەم ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببێتەوە.

بەداخەوە هەرگیز ئەو دەرفەتەم نەبوو.

یوری لە پرسگەکە چاوەڕێی دەکردم
"ثیۆ، پێویستە قسەت لەگەڵ بکەم"

-چی بووە؟

لە نزیکەوە سەیری ئەوم کرد. ڕوخساری پێدەچوو لە شەوێکدا پیر بووبێت؛  زەرد هەڵگەڕابوو، بێ خوێن دیار بوو. شتێکی خراپ ڕوویداوە.

"روداوێک ڕوویدا ئەلیسا - ئەو حەبی زۆری خواردووە."

"چی؟ ئایا ئەو-؟"

یوری سەری هەژاند." هێشتا زیندووە، بەڵام-"

"سوپاس بۆ خوا"

"بەڵام ئەو لە کۆمایە. باش دیار نییە."

" لە کوێیە؟"

یوری منی برد بەناو زنجیرەیەک ڕێڕەوی داخراودا بۆ ژووری چاودێری چڕ. ئەلیسا لە ژوورێکی تایبەتدا بوو. بە ئامێرێکی ئی سی جی و ئامێری هەناسەدان بەستراوە. چاوەکانی داخرابوون.
کریستن لەوێ لەگەڵ دکتۆرێکی دیکە بوو. ئەو بە پێچەوانەی دکتۆری ژووری فریاکەوتنەوە دەردەکەوت، کە پێستی تان هەبوو، پێدەچوو تازە لە پشوو گەڕابێتەوە. بەڵام ئەو چالاک دیارنەبوو .بەڵکو ماندوو دیار بوو.

"ئەلیسیا چۆنە؟"
گوتم

پزیشکەکە سەری هەژاند.
"باش نییە. پێویست بوو بیخەینە کۆما. سیستەمی هەناسەدانی شکستی هێنا"

"چی خواردووە؟"

"جۆرێک لە ئۆپیۆید، لەوانەیە هایدرۆکۆدۆن"

یوری سەری لەقاند.
"ژوورەکەیدا بوتڵێکی بەتاڵی حەب هەبوو"

"کێ دۆزییەوە؟"

- من دۆزیمەوە" یوری گووتی."  لەسەر زەوی کەوتبوو، لەلای جێگاکە. دیار بوو هەناسەی نەدەدا. لەسەرەتادا وامزانی مردووە."

" نازانی چۆن حەبەکانی دەستکەوتووە؟"

یوری چاوی لە کریستن بوو، کە شانی هەڵتەکاند.
"هەموومان دەزانین کە زۆر حەب دەگوازرێتەوە لەناو نەخۆشەکان. "

" ئێلیف مامەڵە دەکات"
  گوتم.
کریستن سەری لەقاند." بەڵێ، منیش پێم وایە."

ئیندیرا هاتە ژوورەوە و خەریک بوو بگری. لە تەنیشت ئەلیسا ڕاوەستا و بۆ ساتێک سەیری کرد. "ئه مه ش کاریگه ری خراپی ده بێت له سه ر ئه وانی تر. هەمیشە نەخۆشەکان چەند مانگێک دەگەڕێنەوە دواوە کاتێک ئەم جۆرە شتانە ڕوودەدات."

ئەو دانیشت و دەستی ئەلیسای گرت. سەیری ئامێری هەناسەدانم کرد کە بەرز دەبووە و دادەبەزێ. بۆ ساتێک بێدەنگی باڵی بەسەردا کێشاین.

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now