٣

124 30 8
                                    

Unedited



دوای خوانی نیوەڕۆ لە ڕێڕەوەکەدا دەسوڕامەوە، بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕام. بەنیازی ئەوە بووم بە دزییەوە بچمە دەرەوە و جگەرەیەک بکێشم، بەڵام لەلای ئاگردانەکە لەلایەن ئیندراوە دۆزرامەوە. وایدەزانی کەوا من ون بووم.
قۆڵی منی گرت و وتی: “نیگەران مەبە ثیۆ”، چەند مانگێکم پێچوو تا لێرە شوێنەکان شارەزا بووم.وەکو تونێلێک کە هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوونی نییە. هێشتا هەندێک جار ون دەبم و دە ساڵە لێرەم.” ئەو پێکەنی. پێش ئەوەی ناڕەزایەتی دەرببڕم، داوەتی کردم بۆ خوارەوە بۆ خواردبەوەی چایەک لە  "گۆڵدفیش باوڵ".

“من کترییەکە ئامادە دەکەم.کەشوهەواکە نەگبەتیە، وایە؟ خۆزگە تەنها بەفر دەباری و کۆتایی پێدەهات.... بەفر هێمایەکی خەیاڵی زۆر بەهێزە، پێتوانییە؟ هەموو شتێک پاک دەکاتەوە. ئایا تێبینیت کردووە چۆن نەخۆشەکان بەردەوام باسی دەکەن؟ دیقەتی بدە. زۆر سەرنجڕاکێشە.”

سەرم سوڕما کە دەستی بردە ناو جانتاکەیەوە و پارچە کێکێکی ئەستووری دەرهێنا کە بە فیلمی کلینگ پێچرابوو. کێکەی  بۆ ڕاگرتم. "وەریگرە. کێکی گوێز. دوێنێ شەو دروستم کرد. بۆ تۆ."

“ئۆه، سوپاس، من—”

“دەزانم ئەوە نائۆرتۆدۆکسە، بەڵام هەمیشە ئەنجامێکی باشتر بەدەست دەهێنم لەگەڵ نەخۆشە سەختەکان ئەگەر لە دانیشتنەکەدا پارچە کێکێکیان پێ بدەم.”

پێکەنیم. "دڵنیام وادەکەی. ئایا من نەخۆشێکی سەختم؟”

ئیندیرا پێکەنی. “نا، هەرچەندە دەبینم کە بە هەمان شێوە باشە کە  لەسەر ئەندامانی سەختی ستافیش تاقی دەکەمەوە - کە تۆ وانیت، بەهەرحاڵ. کەمێک شەکر شتێکی زۆر باشە بۆ دڵخۆشکردنێ کەسێ. من پێشتر کێکم بۆ کانتینەکە دروست دەکرد، بەڵام دواتر ستیفانی وەها جەنجاڵییەکی دروست کرد، ئەم هەموو قسە بێمانایانەی تەندروستی و سەلامەتی سەبارەت بەوەی خواردن لە دەرەوە دەهێنرێنە ژوورەوە. پێت وایە من بە قاچاخ دەیهێنمە ژوورە. بەڵام هێشتا کەمێک لەسەر فێڵبازی دەیبرژێنم. یاخیبوونم لە دەوڵەتی دیکتاتۆر. تاقی بکەوە."

ئەمە پرسیارێک نەبوو بەڵکو فەرمانێک بوو. گازێکم خوارد. باش بوو. جوین، گوێز، شیرین. دەمم پڕ بوو، بۆیە لەکاتی قسەکردنمدا بە دەست دامپۆشی.

"پێموایە ئەمە بە دڵنیاییەوە نەخۆشەکانتان دەخاتە بارێکی باشەوە."

ئیندیرا پێکەنی و پێدەچوو دڵخۆش بێت. تێگەیشتم بۆچی ئەوم بەدڵە- جۆرێک لە ئارامیی دایکی پێوە دیاربوو. ئەو چارەسەرکەرە کۆنەکەی منی بیردەهێنایەوە کە ناوی ڕوث بوو. سەخت بوو بیهێنیتە بەرچاوت کە فێڵێکی لەبن سەرە، یان دڵتەنگە.

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now