٣٤'

94 20 2
                                    

Unedited



  دیۆمێدس هەڵە بوو سەبارەت بەوەی بەفر دەبارێ. بەفر نەباری؛ لەبری ئەوە ئەو نیوەڕۆیە بارانێکی زۆر دەستی پێکرد. زریانێک بە تەپڵی تووڕەیی ڕەشەبا و بروسکەی زۆر.
لە ژووری چارەسەرکردندا چاوەڕێی ئەلیسیام دەکرد، سەیری بارانەکەم دەکرد کە بە پەنجەرەکە دەهاتە خوارەوە.
هەستم بە ماندوێتی و خەمۆکی دەکرد. هەموو شتەکە کات بەفیڕۆدان بوو. پێش ئەوەی بتوانم یارمەتی بدەم ئەلیسیام لەدەستمدا؛ ئێستا هەرگیز ئەوەم بۆ نەدەڕەخساوە.
تەقەی دەرگاکە هات. یوری بە یاوەرییەوە ئەلیسیای هێنایە ژووری چارەسەرکردنەکە. ئەو لەوە خراپتر دەرکەوت کە چاوەڕێم دەکرد. ئەو ڕەش و خۆڵەمێشی و بێ ڕەنگ بوو. بە ناتەواوی جووڵەی دەکرد و قاچی ڕاستی بێ وەستان لەرزی. کریستیانی نەفرەتی ، بیرم کردەوە- ئەو دەرمانی زۆری پێدرابوو.

دوای ئەوەی یوری ڕۆیشت، وەستانێکی زۆر هەبوو. ئەلیسیا سەیری نەکردم. لە کۆتاییدا قسەم کرد. بە دەنگی بەرز و بە ڕوونی، بۆ ئەوەی دڵنیابم لەوەی کە تێگەیشتووە.
- ئەلیسیا. ببورە کە تۆ خرایتە شوێنی گۆشەگیریەوە. ببورە کە ناچار بوویت بەو دۆخەدا تێپەڕیت.”

هیچ کاردانەوەیەک نییە.

دوودڵ بووم. “بەهۆی ئەوەی لەبەرامبەر ئێلیفت کرد، چارەسەرەکەمان کۆتایی پێهات. ئەمە بڕیاری من نەبوو- دوورە لەوە- بەڵام هیچ شتێک نییە کە بتوانم لەو بارەیەوە بیکەم. حەز دەکەم ئەم دەرفەتەت پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی باسی ئەوە بکەیت کە چی ڕوویداوە، بۆ ئەوەی هێرشەکەت بۆ سەر ئەلیف ڕوون بکەیەوە. وە ئەو پەشیمانییە دەربڕی کە دڵنیام هەستی پێدەکەیت.”

ئەلیسیا هیچی نەوت. دڵنیا نەبووم کە قسەکانم دەچنە ناو تەم و مژە دەرمانییەکەیەوە.

“پێت دەڵێم هەستەکانم چۆنە. هەست بە توڕەیی دەکەم، ئەگەر ڕاستگۆ بم. هەست بە توڕەیی دەکەم کە کارەکانمان کۆتایی دێت پێش ئەوەی تەنانەت بە باشی دەست پێ بکەین- و هەست بە توڕەیی دەکەم کە تۆ هەوڵی زیاترت نەدا.”

سەری ئەلیسیا جووڵەی کرد. چاوەکانی سەیری چاوەکانی منیان دەکرد. .

“تۆ دەترسیت، ئەوە دەزانم. من هەوڵم دا یارمەتیت بدەم- بەڵام تۆ ڕێگەم پێنادەیت. ئێستاش نازانم چی بکەم.”
بێدەنگ بووم، دۆڕاو بووم.

پاشان ئەلیسیا شتێکی کرد کە هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە.
دەستی لەرزۆکەکەی بەرەو من درێژ کرد. شتێکی گرتبوو- دەفتەرێکی بچووکی چەرم بەستراو.

"ئەوە چیە؟ "

وه‌ڵام نەبوو. بەردەوام بوو لە درێژکردنی دەستی.

بە مەراقەوە چاوم لێکرد. - دەتەوێت بیبەم؟

هیچ وەڵامێک نەبوو. دوودڵ بووم و بە نەرمی دەفتەرەکەم لە پەنجە چرچ و لۆچەکانی وەرگرت. دەفتەرەکەم کردەوە  و بە لاپەڕەکاندا ڕۆیشتم. ڕۆژانەیەکی دەستنووس بوو، یاداشتنامەیەک بوو.

یاداشتنامەی ئەلیسیا.

بە حوکمدان بە شێوازی نوسینەکە، لە دۆخێکی پشێوی دەروونیدا نووسراوە، بەتایبەتی لاپەڕەکانی کۆتایی، کە نووسینەکە بەزەحمەت دەخوێندرایەوە- تیرەکان پەڕەگرافە جیاوازییەکانیان بەیەکەوە دەبەستەوە کە بە گۆشەی جیاواز لە سەرانسەری لاپەڕەکەدا نووسراون،  کۆمەڵێک وێنە دەستیان بەسەر هەندێک لاپەڕەدا گرتبوو، گوڵی گەورەی لەسەر کرابوو ، ئەوەی نووسرابووی داپۆشیبوو و قورسی کردبوو بتوانی شی بکەیتەوە.

سەیری ئەلیسیام کرد، لە مەراقدا دەسوتام.
- دەتەوێت چی لەمە بکەم؟

پرسیارەکە تەواو ناپێویست بوو. دیار بوو ئەلیسیا چی دەوێت.

ئەو دەیویست من بیخوێنمەوە.

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now