٢٢/یاداشتنامەی ئەلیسیا

100 26 10
                                    

Unedited




٢ی ئاب
هەتا ئەمڕۆ زۆر گەرمترە.  لەندەن گەرمترە لە ئەسینا. بەڵام لانیکەم ئەسینا کەنار دەریایەکی هەیە.
ئەمڕۆ پۆڵ لە کامبریجەوە تەلەفۆنی بۆ کردم. سەرم سوڕما کە گوێم لە دەنگی بوو. چەند مانگێکە قسەمان نەکردووە. یەکەم بیرکردنەوەم ئەوە بوو کە دەبێ پورە لیدیا مردبێت- پێم شەرم نییە بڵێم هەستم بە چرپەیەکی ئاسوودەیی کرد.
بەڵام لەبەر ئەوە تەلەفۆنی نەکردبوە. لە ڕاستیدا هێشتا دڵنیام نییە بۆچی تەلەفۆنی بۆ کردم. زۆر خۆی دەدزییەوە. بەردەوام چاوەڕێی ئەوە بووم کە بگاتە مەبەستەکە، بەڵام نەیدەکرد. بەردەوام پرسیاری ئەوەی دەکرد کە ئایا من باشم، ئایا گابرێل باشە، وە بەردەوام دەیگوت لیدیا وەک هەمیشەیە.
“لەوماوەیە سەردانتان دەکەم”. گووتم
“ چەندین ساڵە نەهاتووم، ماوەیەکە بیری لێدەکەمەوە.”
ڕاستییەکە ئەوەیە، هەستێکی زۆر ئاڵۆزم هەیە لە دەوری گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، و بوون لە ماڵەوە، لەگەڵ لیدیا و پۆڵ. بۆیە خۆم لە گەڕانەوە دەپارێزم- و لە کۆتاییدا هەست بە تاوانباری دەکەم، بۆیە ناتوانم هیچ کام لەم دوو ڕێگایە بگرمە بەر.
“باش دەبێت هەموومان کۆببینەوە ”. گووتم
- بەم زووانە دێم دەتبینم. ئێستا خەریک بوو دەچوومە دەرەوە، بۆیە—”
پاشان پۆڵ ئەوەندە بە هێمنی قسەی کرد کە گوێم لێی نەبوو.
"ببوورە؟ ده‌توانی دوباره‌ی بکه‌یته‌وه‌؟ "
“گوتم تووشی کێشە بووم ئەلیسیا. پیویستم به‌ یارمه‌تیته‌."
"کێشه‌که‌ چیه‌؟"
“ناتوانم بە تەلەفۆن باسی بکەم. پێویستە بتبینم."
“ تەنها- دڵنیام ناتوانم لەو خولەکەدا بگەمە کامبریج.”
- من دێم بۆ لات. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ. باشە؟ "
شتێک لە دەنگی پۆڵدا وای لێکردم بەبێ ئەوەی بیری لێبکەمەوە ڕازی بم. دەنگی بێهیوا دیاربوو.
"باشە. دڵنیای ئێستا ناتوانیت باسی بکەیت بۆم؟”
“دواتر دەتبینم.” پۆڵ تەلەفۆنەکەی داخست.

تەواوی بەیانیەکە بەردەوام بیرم لەو دەکردەوە. چی دەتوانێت ئەوەندە جدی بێت تا پۆڵ ڕوو لە من بکات، لەو هەموو کەسە؟ ئایا دەربارەی لیدیا بوو؟ یان خانووەکە، ڕەنگە؟ هیچ مانایەکی نەبوو.
دوای خوانی نیوەڕۆ نەمتوانی هیچ کارێک بکەم. لۆمەی گەرمام دەکرد، بەڵام لە ڕاستیدا مێشکم لە شوێنێکی تر بوو. لە چێشتخانەکەدا خۆم خەریک کردبوو و چاوم لە پەنجەرەکەوە بوو، تا پۆڵم لەسەر شەقامەکە بینی.
دەستی بەرز کردەوە. - ئەلیسیا، سڵاو.
یەکەم شت کە سەرنجی ڕاکێشام ئەوە بوو کە چەندە ترسناک دەردەکەوێت. کێشی زۆری دابەزیبەوە، بە تایبەتی لە دەوری دەموچاوی و پەنجەکانی و چەناگەی. وەک ئێسکەپەیکەرێک دیاربوو، نەخۆش بوو. ماندوو. ترساو.
لە چێشتخانە دانیشتین کە پانکەیەک پێبوو. بیرەیەکم پێشکەش کرد بەڵام وتی پێی باشترە شتێکی بەهێزتر بخوات، ئەمەش سەرسامی کردم چونکە بیرم نییە زۆر کەسێکی مەشروب خۆر بێ. ویسکییەکم بۆ دانا- ویسکییەکی بچووک- و ئەویش کاتێک پێی وابوو من سەیری ناکەم، خواردیەوە.
سەرەتا هیچی نەوت. ساتێک بە بێدەنگی لەوێ دانیشتین. پاشان ئەو قسانەی بە تەلەفۆن کردبووی دووبارە کردەوە. هەمان وشەکان:
"من لە کێشەدام."
لێم پرسی مەبەستت چییە؟ ئایا دەربارەی خانووەکە بوو؟
پۆڵ بە بێ کاردانەوە سەیری کردم. نەخێر، دەربارەی خانووەکە نەبوو.
"ئەی چی؟ "
"دەربارەی منە ." دوودڵ بوو، پاشان بەزۆر بەردەوام بەو. “ قومارم کردووە. وە زۆرم دۆڕاندووە. ”
ساڵانێک بە بەردەوامی قوماری کردووە. وتی سەرەتا تا لە ماڵ بچێتە دەرەوە دەستی پێکردووە- شوێنێک بۆ چوونە دەرەوە، شتێک بۆ ئەنجامدان، کەمێک خۆشی- و ناتوانم بڵێم تاوانباری دەکەم. ژیان لەگەڵ لیدیا، دەبێت خۆشی کەم بێت. بەڵام زیاتر و زیاتر دۆڕاوە، ئێستاش لە دەستی دەرچووبوو. لەکۆتاییدا پارەی پاشەکەوتەکەی بەکارهێنابوو. کە ئەویش ئەوەندە زۆر نەبوو.

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now