٢٩'

72 20 0
                                    

Unedited



“ئەمە گاڵتەجاڕییە. ساڵانێکە دێمە ئێرە و پێشتر کەس پێی نەگوتم کەوا دەبێ پێشوەختە پەیوەندی بکەم. ناتوانم بە درێژایی ڕۆژ لێرەدا بوەستم و چاوەڕێ بکەم. من کەسێکی زۆر سەرقاڵم.”

ژنێکی ئەمریکی لەلای مێزی پێشوازی وەستابوو و بە دەنگی بەرز گلەیی لە ستیفانی کلارک دەکرد. لە ڕوماڵی ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنییەکانەوە باربی هێلمانم ناسیەوە. ئەو دراوسێی ئەلیسیا بوو لە شاری هامپستید، کە شەوی کوشتنی گابرێل گوێی لە دەنگی تەقە بوو و تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردبوو.
باربی کچێکی قژزەردی کالیفۆرنیایی بوو و تەمەنی لە ناوەڕاستی شەستەکاندا بوو، لەوانەیە بەتەمەنتر بێ. لە شانێلی ژمارە ٥دا وون ببوو، نەشتەرگەری جوانکاری بەرچاوی بۆ کرابوو. ناوەکەی لەگەڵیدا دەگونجا- لە بووکە شووشەیەکی باربی سەرسوڕهێنەر دەچوو. دیاربوو ئەو ڕاهاتووە کە ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت- هەربۆیە ناڕەزایەتییە بەرز بوون لەلای مێزی پێشوازیدا کاتێک بۆی دەرکەوت کە پێویستە پێشوەختە کاتێکی بۆ سەردانی نەخۆشەکە دیاریکردبا.
بە توڕەیی وتی: با لەگەڵ بەڕێوەبەرەکە قسە بکەم، وەک ئەوەی ئەمە چێشتخانەیەک بێت، لەبری یەکەیەکی دەروونی، ئەمە شتێکی بێمانایە. لە کوێیە؟

ستیفانی وتی: من بەڕێوەبەرم خاتوو هێلمان. “پێشتر یەکترمان بینیوە.”

ئەمە یەکەمجار بوو کە تەنانەت بە شێوەیەکی ناڕوون هەستم بە بەبەزەیی بۆ ستیفانی دەکرد؛ سەخت بوو بەزەییت پێنێتەوە کە لەبەرامبەر هێرشی بەردەوامی باربی بوو. باربی زۆر قسەی دەکرد و خێرا قسەی دەکرد، هیچ مەجالێکی نەدەدا، هیچ کاتێکی بە بەرامبەرەکەی نەدەدا بۆ وەڵامدانەوە.
- باشە، پێشتر هەرگیز باسی هیچ شتێکت لەبارەی دانانی کاتەوە ". باربی بە دەنگی بەرز پێکەنی. “بۆ خاتری خوا، خۆ ئاسانترە مێزێک لە ئایڤی بەدەست بهێنیت.”

منیش بۆ لایان چووم و بە بێتاوانی زەردەخەنەیەکم بۆ ستیفانی کرد.

" دەتوانم یارمەتیت دەم؟ "
ستیفانی نیگایەکی توڕەیی بۆ کردم.

" نا سوپاس. خۆم دەتوانم چارەی بکەم. "

باربی بە هەندێک مەراقەوە سەیری سەرەوە و خوارەوەی کردم.
"تۆ کێی؟"

“من ثیۆ فایبەرم. چارەسەرکەری ئەلیسیا.”

بە ڕاستی؟ "
باربی وتی." چەندە نایابە" . دیارە چارەسەرکەران شتانێک بوون کە ئەو دەیتوانی قسەیان لەگەڵ بکا، بە پێچەوانەی کارمەندانی تری بەشی نەخۆشخانە. لەو کاتەوە تەنها ڕووی بۆ من سوڕاند، وەها مامەڵەی لەگەڵ ستیفانی کرد وەک ئەوەی لە پێشوازیکارێک زیاتر هیچ نەبێت، کە دەبێ دان بەوەدا بنێم کە تا ڕادەیەکی خراپ سەیرن پێهات.

“دەبێت تۆ تازە بیت، ئەگەر تا ئێستا یەکترمان نەناسیبێ؟” دەمم کردەوە بۆ ئەوەی وەڵام بدەمەوە، بەڵام باربی هەرزوو بەردەوام بوو .

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now