P4/ چاپتەری چوار

66 20 0
                                    

Unedited



چاوەڕێ بووم تا دیۆمێدس چووە ئۆفیسەکەی و ستیفانی کۆبونەوەی هەبوولەگەڵ متمانە. پاشان چوومە ناو گۆڵدفیش باوڵ و یوریم دۆزیەوە.

- پێویستە ئەلیسیا ببینم.

-ئۆه! بەڵێ؟ یوری نیگایەکی سەرسوڕماوی پێدام.

-بەڵام- من پێم وابوو چارەسەرەکە وەستاوە؟

-وا بوو. پێویستە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵیدا بکەم، هەر ئەوەندە.”

- بەڵێ، دەبینم. یوری گوماناوی دەرکەوت.

-باشە، ژووری چارەسەرکردنەکە گیراوە- ئیندیرا لە پاشنیوەڕۆ نەخۆشەکان لەوێ دەبینێت. بۆ چرکەیەک بیری کردەوە. “ژووری هونەر کەسی لێنابێ، دەتوانی لەوێ بیبینیت؟ هەرچەندە دەبێت خێرا بیت.”

وردەکارییەکانی نەخستەڕوو بەڵام من دەمزانی مەبەستی چییە- دەبوو خێرا بین، تا کەس سەرنج نەدا و ڕاپۆرت بۆ ستیفانی نەدا. سوپاسگوزار بووم کە یوری لە لای من بوو؛ دیارە پیاوێکی باش بوو. هەستم بە تاوان دەکرد کە کاتێک بۆ یەکەمجار یەکترمان بینی بە هەڵە حوکمم لەسەری دا.

"سوپاس.  ئەمە بەرز دەنرخێنم”.

یوری پێکەنی . “دوای دە خولەک ئەو لەوێ دەبێت.”

-----------------------------

یوری قسەکەی بردە سەر. دوای دە خولەک، من و ئەلیسیا لە ژووری هونەردا بووین، بەرامبەر یەکتر دانیشتبووین، بەسەر ڕووی کارە ڕەنگاوڕەنگەکەدا.

لەسەر کورسیەکی خراپ دانیشتم، هەستم بە ناجێگیری دەکرد. ئەلیسیا لە کاتی دانیشتندا بە تەواوی ئامادە دەرکەوت- وەک ئەوەی لەقتە بکا بۆ وێنەیەک، یان خەریک بێ وێنەیەک بکێشێت.

“سوپاس بۆ ئەمە.” یاداشتنامەکەم دەرهێنا و لەبەردەمم دانا.“بۆ ئەوەی ڕێگەت  پێدام بیخوێنمەوە. بۆ من مانای زۆرە کە تۆ شتێکی وا شەخسیت پێم سپارد”.

زەردەخەنەیەکم کرد، تەنها چاوم لە دەربڕینێکی بەتاڵی سەر ڕووخساری بوو. سیماکانی ئەلیسیا ڕەق و بێ چەواشەکاری بوون. منیش بیرم کردەوە دەبێ پەشیمان بێت لەوەی کە یاداشتنامەکەی پێدام؟ ڕەنگە هەستی بە شەرمەزاری کردبێت کە خۆی بەو شێوەیە بە تەواوی ئاشکرا کردووە؟
کەمێک وەستام، پاشان بەردەوام بوو و گوتم: “یاداشتنامەکە لەناکاو کۆتایی دێت، بەشێوەیەکی ناتەواو.” لاپەڕە بەتاڵەکانی یاداشتنامەکە کە مابوونەوە نیشانم دا. “کەمێک لە چارەسەرەکەمان دەچێت - ناتەواو، تەواونەکراو.”

ئەلیسیا قسەی نەکرد. تەنها چاوی لێی بوو. نازانم چاوەڕوانی چیم دەکرد، بەڵام ئەمە نا. من وامدەزانی پێدانی یاداشتنامەکە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەک بە جۆرێک، نوێنەرایەتی بانگهێشتنامەیەک، دەرگایەک، خاڵی چوونە ژوورەوەی نیشان دا، بەڵام ئەوەتا لێرە بووم،گەڕامەوە بۆ خاڵی یەکەم، ڕووبەڕووی دیوارێکی نەبڕاوە بوومەوە.
-دەزانی، هیوای ئەوەم دەخواست کە وەها بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ قسەت لەگەڵ کردم - لە ڕێگەی ئەم لاپەڕانەوە - ڕەنگە هەنگاوێک زیاتر بچیت پێشەوە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسەم لەگەڵ بکەیت.

هیچ وەڵامێک نییە.

- پێموایە ئەمەت پێدام، چونکە ویستت پەیوەندیم پێوە بکەیت. وە تۆ پەیوەندیت کرد. خوێندنەوەی ئەمە شتێکی زۆری لەبارەی تۆوە پێ وتم- چەندە تەنیا بوویت، چەندە گۆشەگیر بوویت، چەندە دەترسیت- کە دۆخەکەت زۆر ئاڵۆزترە لەوەی پێشتر  بیرم لێکردبووەوە. بۆ نموونە پەیوەندییەکانتان لەگەڵ دکتۆر وێست”.

چاوێکم لێکرد کاتێک ناوی کریستیانم وت. هیوای جۆرێک لە کاردانەوەم دەخواست، تەسکبوونەوەی چاوەکانی، چەناگەیەکی گرژبوو- شتێک، هەر شتێک- بەڵام هیچ نەبوو، تەنانەت چاوتروکاندنێکیش نەبوو.

- نەمدەزانی تۆ کریستیان وێستت ناسیوە پێش ئەوەی لە گڕۆڤ وەربگیرێیت. چەند ساڵێک بە تایبەتی یەکترتان بینیوە. دیارە تۆ ئەوت ناسیوەتەوە کە یەکەمجار هاتە ئێرە بۆ کارکردن- چەند مانگێک دوای هاتنی تۆ. دەبێ سەرلێشێواو بووبێت کە حسابی بۆ نەکردی وە ڕەنگە تەواو ناڕەحەتکەر بێت، پێموایە؟”

وەک پرسیارێک لێم پرسی، بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو. کریستیان وا دیار بوو کە جێگەی سەرنجی ئەو نەبوو. ئەلیسیا سەیری دووری کرد، بێزار بوو، بێهیوا بوو- وەک ئەوەی هەندێک دەرفەتم لەدەستدابێت، بە ڕێڕەوی هەڵەدا ڕۆشتبێتم. ئەو چاوەڕێی شتێک بوو لە من، شتێک کە من نەمتوانیبوو بیگەیەنم.

باشە، هێشتا تەواو نەبووم.

“شتێکی تر هەیە. یاداشتنامەکە هەندێک پرسیار دەوروژێنێت- پرسیارگەلێک کە پێویستیان بە وەڵامدانەوە هەیە. هەندێک شت مانایان نییە، لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەی دیکەوە بەدەستم هێناوە ناگونجێ. ئێستا کە ڕێگەت پێدام بیخوێنمەوە، هەست دەکەم کە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەم. هیوادارم لەوە تێبگەن”.

یاداشتنامەکەم دایەوە ئەلیسیا. وەریگرت و پەنجەکانی لەسەر دانا. بۆ ساتێک چاومان لە یەکتر بوو.

لە کۆتاییدا گوتم: “من لە لای تۆم ئەلیسیا”. “تۆ ئەوە دەزانیت، وانیە؟”

ئەو هیچی نەوت.

ئەوەم وەک بەڵێ وەرگرت.

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now