٩'

108 27 14
                                    

Unedited



T/N: هەرکەسێک لە کۆمێنت سپۆیڵ بکا، کۆمێنتەکەی دەسڕمەوە.





ڕوث ڕێنوێنی کردم بۆ ژووری میوان.

"حەز بە کووپێک چا دەکەی؟ "

ژوورەکە وەک پێشتر بوو، وەک ئەوەی بیرم بوو- فەرشەکە، پەردە قورسەکان، کاتژمێرە زیوینەکە کە بەردەوام دەنگی دەهات ، کورسییەکە، قەنەفەیەکی شینی کۆن . ڕاستەوخۆ هەستم بە سەلامەتی کرد.

"ڕاستیەکەی، شتێکی بەهێزترم دروێ."

ڕوث بۆ ساتێکی کورت و بە تیژی سەیری کردم، بەڵام هیچ لێدوانێکی نەدا. هەروەها ڕەتی نەکردەوە، وەک ئەوەی چاوەڕێم دەکرد.

پەرداخێک شێری بۆ تێکردم و دایە دەستم. لەسەر قەنەفەکە دانیشتم. هێزی خوو وای لێکردم لەو شوێنە دابنیشێم کە هەمیشە بۆ چارەسەرکردنم لێیدادەنیشتم، لە کۆتایی لای چەپ، قۆڵم لەسەر قۆڵبەندەکە دانا. قوماشی ژێر پەنجەکانم بەهۆی گرتنی توندی بەئازاری  زۆرێک لە نەخۆشەکانەوە، بە خۆشمەوە، تەنک بووبوو.

قوومێکم لە شێریەکە خواردەوە. گەرم و شیرین و کەمێک ناخۆش بوو، بەڵام  خواردمەوە، ئاگادار بووم کە ڕوث بە درێژایی کاتەکە سەیری دەکردم. نیگاکانی دیار بوو بەڵام قورس و ناڕەحەت نەبوو؛ لە ماوەی بیست ساڵدا ڕوث هەرگیز واینەکردبوو هەست بە ناڕەحەتی بکەم. جارێکی تر قسەم نەکردەوە تا شێریەکەم تەواو کرد و شووشەکە بەتاڵ بوو.
- هەستێکی سەیرە لێرە دانیشتووم و پەرداخێکم بەدەستەوەیە. دەزانم تۆ هەردەم خواردنەوە پێشکەش بە نەخۆشەکانت ناکەیت.”

“تۆ ئیتر نەخۆشی من نیت. تەنها هاوڕێیەک- و بە ڕوخسارتدا دیارە” بە نەرمی بەردەوام بوو، “لە ئێستادا پێویستت بە هاوڕێیەک هەیە.”

- ئایا ئەوەندە خراپ دەردەکەوم؟

“لەڕاستیدا بەڵێ. وە دەبێت بابەتەکە جدی بێت، ئەگەرنا تۆ بەم شێوەیە بەبێ بانگهێشت نەدەهاتیت. یان هەرنا لە کاتژمێر دەی شەودا نەدەهاتیت.”

"تۆ ڕاست ئەکەیت. وا هەستم دەکرد- وا هەستم دەکرد هیچ بژاردەیەکی ترم نییە.”

- چی بووە ثیۆ؟ کێشه‌که‌ چیه‌؟ "

“نازانم چۆن پێت بڵێم. نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم.”
- چۆنە لەسەرەتاوە دەست پێبکەیت؟

سەرم لەقاند. هەناسەیەکم هەڵمژی و دەستم پێکرد. باسی هەموو ئەو شتانەم بۆ کرد کە ڕوویانداوە؛ باسی دەستپێکردنەوەی ماریجوانام بۆ کرد، و چۆن بە نهێنی کێشام- و چۆن بووە هۆی ئەوەی کە ئیمەیڵەکانی کاثی و پەیوەندی خۆشەویستیە نهێنیەکەی بدۆزمەوە. خێرا، بێ هەناسە قسەم دەکرد، دەمویست خۆم بەتاڵ بکەم . وا هەستم دەکرد لە کاتی شایەتیدانم.

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now