١٩

84 23 9
                                    


Unedited







ئەمجارەیان لە دەرەوەی گەلەری ئەلیسیا هیچ ڕیزێک نەبوو، وەک ئەو ڕۆژە، شەش ساڵ لەمەوبەر، کە چووبووم بۆ بینینی ئەلسێستیس. ئێستا هونەرمەندێکی جیاواز لە پەنجەرەکەدا هەڵواسرابوو و سەرەڕای بەهرە ئەگەرییەکانی، ناوبانگی ئەلیسیا و توانای وێنەکێشانی لەناو قەرەباڵغی نەبوو.
لەگەڵ چوونە ژوورەوەم بۆ گەلەرییەکە، لەرزیم؛ تەنانەت ژوورەوە ساردتر بوو لە شەقامەکە. شتێکی سەیر لە جەو و پلەی گەرمیەکە هەبوو؛ بۆنی  پۆڵا  و زەوییە کۆنکرێتییە ڕووتەکانی لێدەهات. بێ ڕۆح بوو، بیرم دەکردەوە. بەتاڵ.
گەلەریستەکە لە پشت مێزەکەیەوە دانیشتبوو. کاتێک نزیک بوومەوە هەستا.

ژان فیلیکس مارتن تەمەنی لە سەرەتای چلەکاندا بوو، پیاوێکی قۆز و چاو و قژی ڕەش بوو، تیشێرتێکی تەسک و کەللەسەری سووری لەسەر بوو. پێم گوت من کێم و بۆچی هاتووم. سەرم سوڕما کە وا دیار بوو بە تەواوی دڵخۆش بوو کە باسی ئەلیسیا بکات. بە لەهجەیەکەوە قسەی دەکرد. پرسیم ئایا فەرەنسییە؟

“لە بنەڕەتدا- خەڵکی پاریسم. بەڵام من لەوەتەی سەردەمی خوێندکاریەوەلێرەم- ئای، لانیکەم بیست ساڵ. من لەم ڕۆژانەدا زیاتر وەک بەریتانیەک بیر لە خۆم دەکەمەوە”. زەردەخەنەی کرد و ئیشارەتی بۆ ژوورێکی پشتەوە کرد.
- وەرە ژوورەوە، دەتوانین قاوەیەک بخۆینەوە.
"سوپاس."

ژان فیلیکس منی بردە ناو ئۆفیسێکەوە کە لە بنەڕەتدا ژوورێکی کۆگا بوو، قەرەباڵغ بوو بە کۆمەڵێک تابلۆ.
- ئەلیسیا چۆنە؟

پرسی و ئامێرێکی قاوەی دەستدایە کە بەکارهێنانی زەحمەت دیاربوو.

- ئایا هێشتا قسە ناکات؟

سەرم هەژاند. "نەخێر."

سەری لەقاند و ئاهێکی هەڵکێشا. "زۆر خەمبارانەیە.  دانانیشیت؟ ده‌ته‌وێت چی بزانیت؟ من هەموو هەوڵێک دەدەم کە بە ڕاستی وەڵام بدەمەوە.”
ژان فیلیکس زەردەخەنەیەکی تیژی بۆ کردم، کە زیاتر بە مەراق دەچوو

. “هەرچەندە بە تەواوی دڵنیا نیم کە بۆچی هاتووی بۆ لام.”
- تۆ و ئەلیسیا لەیەکەوە نزیک بوون، وانیە؟ جگە لە پەیوەندی پیشەیی ئێوە-”
"کێ ئەوەی پێ وتی؟ "

“برای گابریل، ماکس بێرێنسۆن. پێشنیاری کرد قسەت لەگەڵ بکەم”.

ژان فیلیکس چاوەکانی سوڕاند. - ئای کەواتە ماکست بینی، وانیە؟ چ بێزارکەرێکە”.

بە سووکایەتیەکەوە وتی کە نەمتوانی خۆم بگرم و  پێنەکەنم.

- تۆ ماکس بێرنسۆن دەناسیت؟

"هەتا بڵێی باش. زیاتر لەوەی کە حەزم لێیە.” کوپێکی بچووکی قاوەی پێدام. - من و ئەلیسیا لە یەکەوە نزیک بووین. زۆر نزیك. ساڵانێک یەکترمان دەناسی- زۆر پێش ئەوەی گابرێل بناسێت.”

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now