١٣'یاداشتنامەی ئەلیسیا

114 29 13
                                    

Unedited




٢٢ی تەمموز

ڕقم لەوەیە کە دەمانچەیەک لە ماڵەکەوە هەیە.
دوێنێ شەو مشتومڕێکی دیکەمان لەسەری بوو. لانی کەم پێم وابوو ئەوە ئەوەیە کە شەڕی لەسەر دەکەین- ئێستا ئەوەندە دڵنیا نیم.
گابرێل وتی خەتای منە کە موناقەشەمان کرد. پێم وایە وا بوو. ڕقم لەوە بوو کە دەمبینی ئەوەندە دڵتەنگە، بە چاوی بە ئازارەوە سەیری دەکردم. ڕقم لەوەیە ئازاری بدەم- و لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار بە نائومێدیەوە دەمەوێت ئازاری بدەم، و نازانم بۆچی.
گابریێل وتی بە مەزاجێکی ترسناکەوە هاتوومەتەوە ماڵەوە. کە بەتوڕەیی چوومەتە قاتی سەرەوە و دەستم کردووە بە هاوارکردن بەسەریدا. ڕەنگە وام کردبێت. پێم وایە دڵتەنگ بووم. من بە تەواوی دڵنیا نیم لەوەی چی ڕوویدا. تازە لە پارک گەڕابوومەوە. زۆرم لە پیاسەکردنەکە لەبیر نییە- خەیاڵم دەکرد، بیرم لە کار دەکردەوە، بیرم لە وێنەی عیسا دەکردەوە. بیرمە لە ڕێگای ماڵەوە بە لای ماڵێکدا تێپەڕیم. دوو کوڕ بە سۆندەیەک یارییان دەکرد.  تەمەنیان لە حەوت یان هەشت ساڵ زیاتر نەبوو. کوڕە گەورەکە بچووکەکەی بە ئاو دەڕشاند، کەوانەیەکی ڕەنگاوڕەنگ لە ڕووناکیدا دەدرەوشایەوە. کەوانەیەکی تەواو. کوڕە بچووکەکە بە پێکەنینەوە دەستەکانی درێژ کردبوو. بەلایدا تێپەڕیم و هەستم کرد ڕوومەتەکانم بە فرمێسک تەڕ بوون.
ئەو کاتە ڕەتم کردەوە، بەڵام ئێستا کە بیری لێدەکەمەوە، پێدەچێت وابووبێ. نامەوێت دان بە ڕاستییەکاندا بنێم بۆ خۆم- کە بەشێکی گەورەی ژیانم نەماوە. کە من نکۆڵیم کردەووە لەوەی منداڵم دەوێت، کە وا پیشان دەدەم کە هیچ ئارەزووم لێ نییە، کە تەنها شتێک گرنگی پێبدەم هونەرەکەمە. وە ئەوە ڕاست نییە. ئەوە تەنها بیانوویەکە- ڕاستییەکە ئەوەیە کە من دەترسم منداڵم هەبێ. نابێ متمانەم پێبکرێ لەگەڵیان.
نەک ئەوکاتەی کە خوێنی دایکم بە دەمارەکانمدا دەڕوات.
ئەوە بوو کە لە مێشکمدا بوو، بە ئاگاداری یان نائاگا، کاتێک گەیشتمە ماڵەوە. گابرێل ڕاستی دەکرد، من لە دۆخێکی خراپدا بووم.

بەڵام هەرگیز نەدەتەقیمەوە بەسەریدا ئەگەر نەمبینیبایە کە دەمانچەکە پاکدەکاتەوە. ئەوەندە دڵتەنگم دەکات کە ئەو شتەی هەیە. وە ئازارم دەدات کە وازی لێناهێنێ، گرنگ نییە چەند جار لێی پاڕاومەتەوە. هەمیشە هەمان شت دەڵێت- کە یەکێکە لە دەمانچە کۆنەکانی باوکی لە کێڵگەکەیانەوە و ئەویش لە تەمەنی شانزە ساڵیدا پێی داوە، کە بەهای هەستیاری هەیە و بلا بلا بلا. من باوەڕم پێی نییە. پێموایە هۆکارێکی دیکە هەیە کە ئەو دەیهێڵێتەوە. ئەوەشم پێگوف. وە گابرێل وتی هیچ شتێکی خراپ نییە کە بیەوێت سەلامەت بێت- بیەوێت ماڵ و هاوسەرەکەی بپارێزێت. چی دەبوو ئەگەر کەسێک بە دزی هاتە ژوورەوە ؟
گوتم: ئەوکاتە پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەین. “هەروا بە نەفرەتیانە تەقەیان لێ ناکەین!”
دەنگم بەرز کردبووەوە، بەڵام ئەو دەنگی بەرزتر کردەوە و پێش ئەوەی بزانم هاوارمان بەسەر یەکتردا دەکرد. ڕەنگە کەمێک لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبووم. بەڵام من تەنها کاردانەوەم هەبوو بەرامبەری- گابرێیل لایەنێکی شەڕانگێزی هەیە، بەشێک لە ئەو کە تەنها ناوبەناو دەیبینم و کاتێکیش دەیبینم، ئەوە دەمترسێنێت. بۆ ئەو ساتە کورتانە وەک ئەوە وایە لەگەڵ کەسێکی نامۆدا بژیت. وە ئەوەش ترسناکە.
تا کۆتایی ئێوارە قسەمان نەکرد. بە بێدەنگی چووینە سەر جێگاکەمان.
بۆ بەیانیەکەی ئاشتبووینەوە. پێدەچێت هەمیشە لە جێگادا کێشەکانمان چارەسەر بکەین. ئاسانترە، بە جۆرێک-کاتێک نیوە خەوتووی لە ژێر بەرگەکاندا- بە چرپە بڵێیت، “ببورە” و مەبەستت بێت. هەموو بەرگری و پاساوە بێماناکان فڕێ بدرێ.
"ڕەنگە پێویست بێت بیکەینە یاسایەک کە هەمیشە لە جێگادا دەمەقاڵە ئەنجام بدرێت." ماچی کردم. " خۆشم دەوێیت.  واز لە دەمانچەکە دەهێنم، بەڵێن دەدەم.”

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now