P5/چاپتەری دوو

99 26 2
                                    

Unedited







ئیندیرا وتی: هیچ شتێک لەوە زیاتر شایەنی بەزەیی نییە، وەک بینینی هەموو موڵکەکانی کەسێک لە کارتۆنێکدا. "

سەرم لەقاند. بە داخەوە سەیری ژوورەکەم کرد.

" بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە" ، ئیندیرا بەردەوام بوو،
" کەوا ئەلیسیا چەند شتێکی کەمی هەبووە. کاتێک نەخۆشەکانی تر ئەو هەموو زبڵە خڕدەکەنەوە... هەموو ئەوەی هەیبوو چەند کتێبێک بوو، چەند وێنەیەک، جلەکانی."

من و ئیندیرا ژوورەکەی ئەلیسیامان پاک کردەوە لەسەر ڕێنماییەکانی ستیفانی.
" پێناچێ  هەرگیز هەڵسێتەوە"
، ستێفانی وتی،" بەڕاستی ئێمە پێویستمان بە جێگاکەیەتی"
بەزۆری بە بێدەنگی کارمان دەکرد تا بڕیار بدەین چی لە کۆگا دابنێین و چی فڕێ بدەین. بە وردی سەیری شتەکانی ئەوم کرد. ویستم دڵنیا ببمەوە لەوەی کە هیچ شتێک لەناو کەلوپەلەکانی نییە تا من تاوانبار بکا- شتێک کەوا من بدات بەدەستەوە.

بیرم دەکردەوە دەبێ چۆن ئەلیسا ئەو هەموو ماوەیە توانی یاداشتنامەکەی بشارێتەوە و لە بەرچاوان نەبێ. هەر نەخۆشێک ڕێگەی پێدراوە کە بڕێکی کەم لە کەلوپەلی تایبەتی خۆی بهێنێت لە کاتی وەرگرتنی لە گرۆڤ. ئەلیسا کۆمەڵێک وێنەی هێنابوو، کە پێموایە بەو شێوەیە یاداشتنامەکەی بە قاچاغ لەگەڵ خۆی هێنابوو . من دەفتەری وێنەکانیم کردەوە و بە ناو وێنەکاندا ڕۆیشتم- زۆربەیان وێنەی قەڵەمی و تەواونەکراو بوون. چەند هێڵێکی ئاسایی کرابوو لەسەر هەر لاپەڕەیەک، یەکسەر هاتبوونە ژیان، بە شێوەیەکی زیرەکانە کێشرابوون، وێنەیەکی بێ هەڵە دەرچووبوو.

وێنەیەکم بە ئیندیرا نیشان دا "ئەوە تۆیت."

"چی؟ وانییە."

"وایە؟"

"بەڕاست؟
ئیندیرا زۆر خۆشحاڵ بوو و لە نزیکەوە سەیر کرد.
" پێت وایە؟ هەرگیز تێبینیم نەکردووە کە وێنەی منی کێشابێت. دەبێ کەی وایکردبێت. ئەوە باشە، وانییە؟"

" بەڵێ زۆر باشە. دەبێت لای خۆت بیپارێزیت."

ئیندیرا ڕووخساری گۆڕدرا و وێنەکەی گەڕاندەوە.
" ناتوانم ئەوە بکەم."


"بێگومان دەتوانیت. ئەو گرنگی پێ نادات."
زەردەخەنەم کرد." کەس پێی نازانێت"

" پێموایە - پێموایە نەخێر "
تەماشای ئەو تابلۆیەی کرد کە ڕاستەوخۆ بە دیوارەکەوە نرابوو- تابلۆی من و ئەلیسیا لە دەربازبوونی ئاگرەکەی بیناکە کە لەلایەن ئێلیفەوە وێرانکرابوو.

" ئەی ئەوە؟ "
ئیندیرا گووتی
" دەیبەیت؟ "

سەرم هەژاند.
"پەیوەندی بە ژان-فێلیکس دەکەم. ئەو دەتوانێت بیانبا"

ئیندیرا گووتی. "حەیف کە نایبەیت."

بۆ ساتێک تەماشام کرد. حەزم لێی نەبوو. لەنێو هەموو تابلۆکانی ئەلیسیا، ئەوە تاکە تابلۆ بوو کە من حەزم لێی نەبوو. سەیرە، چونکە منیشی تێدایە وەک بابەتێک.

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now