٣٠'

95 24 1
                                    

Unedited

ماڵی باربی یەکێک بوو لەو چەندین خانووەی سەر ڕێگای هامپستید هیس، ڕووی لە یەکێک لە گۆمەکان بوو. گەورە بوو و بە لەبەرچاوگرتنی شوێنەکەی، ڕەنگە بە شێوەیەکی خەیاڵی نرخی زیاد بووبێ.

باربی چەند ساڵێک بوو لە شاری هامپستید ژیاوە پێش ئەوەی گابرێل و ئەلیسیا بچنە تەنیشت ماڵەکەیەوە. هاوسەری پێشووی بانکی وەبەرهێنانی هەبووە و تا جیابوونەوەیان لەنێوان لەندەن و نیویۆرکدا هاتووچۆی کردووە. هاوسەرەکەی کچێکی گەنجتر و شۆختری دۆزیبووەوە لە هاوسەرەکەی- و باربی ماڵەکەی بۆماوە. بە پێکەنینەوە وتی: بۆیە هەمووان دڵخۆش بوون. - بە تایبەتی من.

ماڵی باربی بە شینێکی کاڵ بۆیاخ کرابوو، بە پێچەوانەی خانووەکانی دیکەی سەر شەقامەکە کە سپی بوون. باخچەی پێشەوەی بە دارە بچووکەکان و ڕووەکی گۆزەیی ڕازێنرابووەوە.

باربی لەبەردەم دەرگاکەدا سڵاوی لێکردم.
_ سلاو شیرینەکەم. خۆشحاڵم کە لە کاتی خۆیدا هاتوویت. ئەوە نیشانەیەکی باشە. لەم ڕێگایەوە.

بە هۆڵەکەدا بردمی بۆ ژووری میوان، بە درێژایی کاتەکە قسەی دەکرد. تەنیا بەشێکی گوێم لێ بوو و سەیری دەوروبەرم دەکرد. ماڵەکە بۆنی گەرمخانەی لێدەهات؛ پڕ بوو لە ڕووەک و گوڵ- گوڵەبەڕۆژە، سوسن، ئۆرکید، لە هەر شوێنێک کە سەیرت دەکرد. تابلۆ و ئاوێنە و وێنەی چوارچێوەدار لەسەر دیوارەکان بەیەکەوە کۆکرابوونەوە؛ پەیکەری بچووک و گوڵدان و شتە هونەریەکانی تر کێبڕکێیان دەکرد بۆ ئەوەی شوێن لەسەر مێز و کۆشکەکان بدۆزنەوە. هەموو شتەکان گرانبەهابوون، بەڵام بەشێوەیەک بەیەکەوە کۆکرابوونەوە، کە بە زبڵخانە دەچوو. ئەوەی لە مێشکی ئەو وەرم گرت، پێشنیاری جیهانێکی ناوەوەی ناڕێک و پێکی دەکرد، بەلایەنی کەمەوە. وای لێکردم بیر لە ئاژاوە، شلۆقی، تەماح بکەمەوە- برسێتی تێرنەکراو. بیرم کردەوە دەبێ منداڵییەکەی چۆن بووبێ.

یەک دوو کوشنی تاسڵم لابرد تا شوێنێک بۆ خۆم بدۆزمەوە لەسەر قەنەفە گەورە نائاسودەکە دانیشتم. باربی  کابینەیەکی خواردنەوەکانی کردەوە و یەک دوو پەرداخی دەرهێنا.

- ئێستا، دەتەوێت چی بخۆیتەوە؟ تۆ بۆ من لە ویسکی خۆر دەچێت. هاوسەری پێشووم ڕۆژانە گاڵۆنێک ویسکی دەخواردەوە. دەیوت پێویستی پێیەتی تا بەرگەی من بگرێت”.  پێکەنی. “من شارەزای شەرابم، لە ڕاستیدا. لە فەرەنسا لە ناوچەی بۆردۆ چوومە خولێک. هەستێکی بۆنکردنی نایابم هەیە”.

کەمێک وەستا بۆ هەناسەدان و منیش دەرفەتەکەم قۆستەوە و قسەم کرد لە کاتێکدا چانسم هەبوو. “من حەزم لە ویسکی نییە.لەڕاستیدا  من زۆر ناخۆمەوە... تەنها بیرەیەک بەسە.”
"ئۆە" باربی تا ڕادەیەک بێزار دەردەکەوت. “هیچ بیرەیەکم نییە.”

“باشە، کێشە نییە، پێویستم بە هیچ خواردنەوەیەک نییە-”
- باشە، من پێویستمە، شیرینەکەم . ڕۆژێکی سەختم هەبووە.”

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now