چاپتەری دوازدە /p4

84 21 2
                                    

Unedited



بۆ بەیانیەکەی دواتر، جارێکی تر پێکەوە دانیشتین. ئەلیسیا ئەو ڕۆژە بە جۆرێک جیاواز دەردەکەوت- خۆپارێزتر دەردەکەوت، زیاتر وشیار دیاربوو. پێموایە لەبەر ئەوە بوو کە خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی باسی ڕۆژی مردنی گابرێل بکات.

بەرامبەرم دانیشت و بە شێوەیەکی نائاسایی بۆ ئەو، ڕاستەوخۆ سەیری کردم و بە درێژایی کاتەکە چاوەکانی هێشتەوە لەسەرم. بەبێ ئەوەی داوای لێبکرێت دەستی بە قسەکردن کرد؛ بە هێواشی، بە بیرکردنەوە، هەر دەستەواژەیەکی بە وریاییەوە هەڵدەبژارد، وەک ئەوەی بە وریاییەوە فڵچە بەسەر کانڤاسێک دابهێنێتن.

- ئەو نیوەڕۆیە بە تەنیا بووم. دەمزانی دەبێت وێنە بکەم، بەڵام ئەوەندە گەرم بوو، پێم وا نەبوو تاقەتی ئەوەم هەبێت. بەڵام بڕیارمدا هەوڵی خۆم بدەم. بۆیە ئەو پانکە بچوکەی کە کڕیبووم بردمە خوارەوە بۆ ستۆدیۆی ناو باخچەکە، و پاشان...”

-وە دوایی؟

- تەلەفۆنەکەم زەنگی لێدا.  گابرێل بوو. تەلەفۆنی دەکرد بۆ ئەوەی بڵێت درەنگ لە وێنەگرتنەکە دەگەڕێتەوە.”

“ئایا پێشتر ئەو کارەی کردووە؟ پەیوەندی بکات تا بڵێت دوادەکەوێت؟”

ئەلیسیا نیگایەکی سەیر و سەمەرەی بۆ کرفم، وەک ئەوەی وەک پرسیارێکی سەیر بێت. سەری هەژاند.

"نەخێر. بۆچی؟ "

- پێم وابوو کە لەوانەیە لەبەر هۆکارێکی دیکە پەیوەندی کردبێت. تا بزانیت هەستت چۆن بووە؟ بە حوکمدان بە یاداشتنامەکەتەوە، وا دیارە کە ئەو خەمی باری دەروونی تۆی بووە”.

"ئۆە."

ئەلیسیا سەری سوڕما و بیری کردەوە. هێواش هێواش سەری لەقاند. "تێدەگەم. بەڵێ، بەڵێ، لەوانەیە...”

“ببورە- قسەکانم پچڕاند. بەردەوام بە. دوای پەیوەندی تەلەفۆنەکە چی ڕوویدا؟”

ئەلیسیا دوودڵ بوو.
" من ئەوم بینی"

" ئەو؟ "

" پیاوەکە. مەبەستم ئەوەیە لە پەنجەرەکە ئەوم بینی. لە پەنجەرەکەدا دیاربوو. ئەو لە ژوورەوە بوو- لەناو ستۆدیۆکەدا. ڕاست لە پشتمەوە وەستابوو.”

ئەلیسیا چاوەکانی داخست و تەواو هێمن دانیشت. ماوەیەکی درێژ وەستا.

بە نەرمی قسەم کرد. - دەتوانی وەسفی بکەیت؟ ئه‌و شێوەی چۆن بوو؟

چاوەکانی کردەوە و بۆ ساتێک سەیری کردم. - باڵا بەرز بوو.... بەهێز دیاربوو. دەموچاویم نەبینی- دەمامکێکی  پۆشیبوو، دەمامکێکی ڕەش. بەڵام چاوەکانیم دەبینی- کونێکی تاریک بوون. هیچ ڕووناکییەکیان تێدا نەبوو بە هیچ شێوەیەک”.

- کاتێک بینیت چیت کرد؟

"هیچ. زۆر ترسام. بەردەوام سەیریم دەکرد. چەقۆیەکی بەدەستەوە بوو. پرسیم چیت دەوێت؟ قسەی نەکرد. وە وتم پارەم هەیە لە چێشتخانە، لە جانتاکەمدا. و سەری هەژاند و وتی ‘پارەم ناوێت.’ و پێکەنی. پێکەنینێکی ترسناک، وەک شووشە شکاندن وابوو. چەقۆکەی لەسەر ملم ڕاگرت. سەرە تیژەکەی تیغەکە بەرامبەر قوڕگم بوو، بە پێستمەوە نوسابوو.... پێی وتم لەگەڵیدا بچمە ژوورەوە.. .”

ئەلیسیا چاوەکانی داخست کاتێک بیری دەهاتەوە. - لە ستۆدیۆکە بردمییە دەرەوە، بۆ سەر چەمەکە. بەرەو ژوورەوە ڕۆیشتین. دەمتوانی دەروازەی شەقامەکە ببینم، تەنها چەند مەترێک  دوور بوو- ئەوەندە نزیک بووم لێی.... و شتێک لە مندا دەستی بەسەردا گرتم. هەر ئەوە بوو- ئەوە تاکە چانسی من بوو بۆ هەڵهاتن. بۆیە بە توندی لێمدا و لێی جیابوومەوە. وە منیش ڕامکرد. بەرەو دەروازەکە ڕامکرد”. چاوەکانی کرانەوە و بە یادەوەرییەکە زەردەخەنەی کرد.

- بۆ چەند چرکەیەک، ئازاد بووم.
زەردەخەنەکەی کاڵ بووەوە.
"پاشان- بازێکی بەسەرمدا دا. له سه ر پشتم. کەوتینە سەر زەوی.... دەستی بەسەر دەممدا بوو، هەستم بە تیغە ساردەکە کرد بە قوڕگمەوە. وتی ئەگەر بجوڵێم دەمکوژێت. چەند چرکەیەک لەوێ پاڵکەوتین، هەستم بە هەناسەی ئەو دەکرد لەسەر دەموچاوما. بۆگەنی لێدەهات. پاشان منی ڕاکێشا- و منی ڕاکێشا بۆ ژوورەوە .”
-و دوایی؟ چی ڕوویدا؟

- دەرگاکەی قوفڵ کرد. وە گیرم خوارد”.

هەناسەی ئەلیسیا قورس بوو و ڕوومەتەکانی سوور بوون. نیگەران بووم لەوەی کە تووشی ناڕەحەتی بێت، و نەمدەویست زۆر پەستانی بخەمە سەر.

- پێویستت بە پشووە؟

سەری هەژاند. “با بەردەوام بین. من ئەوەندە چاوەڕێم کردووە تا ئەمە بڵێم. دەمەوێت کۆتایی پێبهێنم”.

-ئایا دڵنیایت؟ ڕەنگە باشتروابێ کەمێک پشوو بدەیت”.

دوودڵ بوو. - دەتوانم جگەرەیەک بکێشم؟

- جگەرەیەک؟ نەمدەزانی جگەرە دەکێشیت.”

-نایکێشم من- پێشتر دەمکرد. دەتوانی دانەیەکم پێ بدەیت؟”

- چۆن دەزانی جگەرە دەکێشم؟

- دەتوانم بۆنی بکەم.
"ئۆه"
زەردەخەنەیەکم کرد، هەستم بە کەمێک شەرمەزاری کرد.
"باشە."
هەستامەوە.
“با بچینە دەرەوە.”




نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now