Part<3>

1K 181 170
                                    

Vote &comment


~~~~~~~~~


کچێکم بینی لەشوێنی پاسەکان کە ماڵیاوایی لە کچەکەی تر کرد چاکەتێکی سپی لەبەربوو لە ژێر کەپرەکەدا وەستابوو وادیارە چاوەڕێی پاس ئەکات ئەو هەمان جلی لەبەرە ڕۆشتم و نزیک بومەوە وتم

جۆنگکوک : بەیارمەتیت

ئاوڕی داوەو چاوەکانم لە شۆکدا کرایەوە بۆ ساتێک شۆک بووم خۆمم ون کرد نابێت ناکرێت ئاخر ئەوە هەمان کچە هەمان ئەو کچەی لە خەونەکانم دەیبینم ئەو ڕاسیتیەو کەبەردەمم دایە ئاخر چۆن دەبێت پێم وابوو ئەوە تەنیا خەون خەیاڵە بەڵام ئەو لە بەردەمم دایە ئەو کچە جوانەی تەواوی خەون و خەیاڵەکانمی داگیر کردوە چاوە هەنگوینیەکانی و قژە ڕەشە درێژەکەی پێستە سپیەکەی لێوە پرەکانی ئەو ڕاستیە ناتوانم باوەڕبکەم

لە خەیاڵەکانم دەرمی هێنا کاتێک برۆکانی گرژکردو وتی

؟؟ : هێی بەڕێز چیت دەوێ

نەمدەزانی چی پێبڵێم بە پەشۆکاوی و سەرسوڕماویەوە وتم

جۆنگکوک: ئێ ئەوە ئەم پاسانەی ئێرە بۆ کوێ دەڕۆن

ئەویش بە بەتاڵی سەیری دەکردم پاشان وتی

؟؟: هەر لایەکت بوێ دەڕۆن لەسەری نوسراوە دەتوانی چاوەڕێ کەی و ببینی لەسەر لیستەکە نوسراوە کە کەی و چ پاسێک دێ

وتی کاتێک ئاماژەی بە لیستەکەی پشتمدا سەرم بە باشە لەقاندو وتم

جۆنگکوک: ئۆهـ باشە سوپاس

سەری لەقاندو ڕوی کردەوە سەر شەقامەکە سەرم سوڕمابوو چۆن دەکرێ ئەو ڕاستی بێت ناتوانم باوەڕبکەم ڕەنگە خەوتبم پەیوەندیەکم پێوە هات بینیم جیمینە کەمێک دورکەوتمەوە لە کاتێکدا هەر سەیرم دەکرد پاشان وتم

جۆنگکوک: چیبووە جیمین

جیمین : کوڕە ئەوە تۆ لە کوێی

جۆنگکوک: بە شەقامەکەدا وەرە سەرەوە لە شوێنی پاسەکان دەتبینم

جیمین: نەفرەت تۆ چی ئەکەی لەوێ باشە ئێستا دێم

پەیوەندیەکەم داخست و بەردوام بوومە سەیر کردنی دەستی خستبوە گیرفانی و لە ژێر کەپرەکەدا وەستابوو کاتێک بە ڕونی دەردەکوت کە سەرمایەتی ئەوە چ جوانیەکە کە هەیەتی بۆچی ئەو لێرەیە ئایا ئەو ژاپۆنیە نەفرەت من بۆچی ئەو کچە دەبینم ناتوانم باوەڕبکەم ئەو ڕاستیە تەنانەت هیچی لەسەر نازانم گوێم لە هۆڕنێک بوو ئەوە جیمین بوو سەرکەوتم لەگەڵی و وتم

جۆنگکوک: جارێ بوەستە مەڕۆ

وتم کاتێک هێشتا سەرنجم لەسەر ئەو کچە بوو جیمین بە سەرسوڕماوی و پرسیارەوە سەیری کردم و وتی

جیمین: چی هەیە کوڕە سەیری کوێ ئەکەی

سەرمسوڕمابوو تەنانەت نەمدەزانی چی بڵێم تەنیا سەیری ئەو کچەم ئەکرد جانتاکەی کردەوەو ملپێچێکی دەرکرد پاشان لەملی خۆی بەست بەخيرایی سەیری جیمینم کردو وتم

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now