Part <10>

902 142 216
                                    

Vote &comment


~~~~~~~~~

ڕوخسارم گەرم داهات ئەم کوڕە زۆر فلێرتە (نازنام چۆن بیڵم بە کوردی ئەکاتە یاریپێکەر وابزانم  ) بەو بزەو بەو پێکەنینە نەرمانەی و میهرربانیەکەی دەیەوێ چی بکات دەبێت ئاگاداری بم ئەمە چ نەفرەتیەکە نابێ ئەوەندە خۆش باوەڕبم دەبێت هەرچیەک بوبێ  لێرە بڕۆم

.....

دوای ئەوەی نانمان خوارد جۆنگکوک یارمەتیدام و بردمیە هۆڵەکە هەرچەندە من باشم بەڵآم ئەو هەر یارمەتیم دەدات جیمین و تایهیۆنگ دانشتبوون پاشان جۆنگکوک منی داناو خۆشی لە تەنیشتم دانیشت لەڕاستیدا زۆر شەرم دەکەم وە دەشترسم من متمانە بە پیاوان ناکەم ئەوان وەک ئاژەڵن بە بەفرەت بن خۆیان و ئارەزوەکانیان پاشان جۆنگکوک قسەی کردو وتی لە کاتێکدا دوانەژەی تر تەنیا سەیریان دەکرد بە ئاسایی

جۆنگکوک : باشە کاڤیا پێمان بڵێ چی ڕوویدا بۆچی کەوتیتە ئێرەوە دۆجی بۆچی بەدواتدا دەگەڕێ ئێوە چ پەیوەندیەکتان هەیە

ئەم هەموو پرسیارە چیە بەسەر یەکەوە سەیرم کرد ئەویش سەیری دەکردم هەناسەیەکم هەڵمژی و قژم خستە پشتگوێم پاشان پەنجەکانم لێکئاڵاند و وتم

کاڤیا : کەسێک هەڵیخەڵەتاندم بەناوی کارکردن لەماڵەژەی ئەو منی هێباو دواتریش بۆم دەرکەوت منی فرۆشتوە پێی وەک سۆزانی بۆیە منیش توڕەبووم و ویسیم بگەڕێمەوە بەکام بەندیان کردم بۆیە منیش ڕامکرد وە خۆم لێرە شاردەوە چونکە هیچ شوێنێکی تر نەبوو من برینداربووم و ئەوان بەدوامەوە بوون ئێمە هیچ پەیوەندیەکمان نیە من هەر ناشیناسم

بینیم جۆنگکوک برۆکانی گرژکردوە بە توڕەیی وتی

جۆنگکوک : ئەو کەسە کێ بوو کە تۆی بەو فرۆشتوە چ نەفرەتیەکە

ئای خوایە گەر ئێستا پێی بڵێم زڕباوکم چەندە شەرمە دەڵێت دایکێکی چەندە گەمژەیی هەیە بۆیە وتم

کاڤیا: کەسێک بوو ئیتر

جۆنگکوک : تەنیا پێم بڵێ کێ بوو مەیشارەوە

بینیم چەندە گرژە نەفرەت چۆن دەبێت پێی بڵێم هەرچۆنێک بێ لەوانەیە یارمەتیم دات بۆیە منیش وتم

کاڤیا : زڕباوکم

جۆنگکوک و دوانەکەی تریش چاوەکانیان لە شۆکدا کرایەوە پاشان جیمین وتی

جیمین : کەواتە تۆ چی دەکەی دەگەڕێتەوە لای دایکت

ئای نەفرەت من ئێستا چی بڵێم کەمێک وەستام و جۆنگکوک بەخێرایی وتی

جۆنگکوک : هەرگیز نابێت بگەڕێتەوە ئەو شوێنە خۆ شێت نەبووە چی گەر دوبارەی کردەوە

کاڤیا : سوپاست دەکەم بەڵام من هەر دەبێت بڕۆم خۆم ئەوە چارەسەر ئەکەم

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now