Part<31>

666 119 30
                                    



‏Vote &comment

~~~~~~~~~~~~~~~

کە چومە ژورەوە بینم ئەو ئافرەتانەی هاتبوون بۆ ڕازاندنەوەی کاڤیا لە خوارەوە دانشتبوون برۆکانم گرژکرد چ نەفرەتیەک ڕودەدات خوایە ڕۆژێکم دەوێ بێ کێشە بە خێرایی پرسیم

جۆنگکوک: ئێوە چی ئەکەن لێرە لە جیاتی ئەوەی یارمەتی کاڤیا بدەن

کارمەندەکە : ببورە گەورەم بەڵام ئەو وتی کە دەیەوێ قسەت لەگەڵ بکات ڕازی نەبوو یارمەتی بدەین

ئەمە چ نەفرەتیەکە ئێستا من خۆم مێشکم تەواو نیە بەڕێکەوتم بۆ سەرەوە دەرگاکەم کردەوە بینیم بەبێدەنگی لەسەر بێدەکە دانشتوە چومە نزیکی وتم

جۆنگکوک : چی بووە ئازیزم

سەری بەرزکردەوەو بە بێدەنگی سەیری دەکردم چاوەکانی سوربونونەوە ئەو دەبێت گریابێت چ نەفرەتیەک ڕویداوە دابەزیم ئاستی ئەو بە هێمنی وتم

جۆنگکوک : بۆچی خۆت ئامادە ناکەی

کاڤیا : جۆنگکوک من

وتی کاتێک سەیری دەکردم دەستەکانی خۆی توند دەگوشی بە زۆر خۆم کۆنتڕۆڵکردوە لە ئێستادا خەریکە مێشکم پارچە پارچە ببێت

جۆنگکوک : تۆ چی

کاڤیا : تکایە توڕە مەبە بەڵام بە بۆ ئێستا هاوسەرگیری نەکەین

جۆنگکوک : بۆچی

وتم کاتێک بە زۆر خۆم گرتبوو نەتەقمەوە

کاڤیا : پێم وایە جارێ زووە

جۆنگکوک : پێش ئەوەی بڕۆمە دەرەوە هیچ کێشەیەک نەبوو چێ ڕویدا لەو کاتژمێرەدا

کاڤیا : هیچ شتێک تەنیا ..

هەستامەوەو دەستم بەسەرمەوە گرتبوو نەفرەت نەکا دوبارە ئەو دایک حیزە هاتبێ بەنەفرەت بی سوێند دەخۆم گەر ئەو تایهیۆنگە پێی نابێتە ئێرەوە پارچە پارچەی ئەکەم ڕومسوڕاند سەیریم کرد وتم

جۆنگکوک : بۆ خاتری خوا شێتم مەکە کاڤیا من هەزار جار پێم وتی شتم لێ مەشارەوە تەنیا لەبەر ئەوەی بە هێمنی ڕەفتارت لەگەڵ ئەکەم وەک گەمژەیرک ڕەفتارم لەگەڵ ئەکەی وادەزانی نازانم بێگومان شتێک بووە بۆیە ڕای خۆت گۆڕیوە چ نەفرەتیەک ڕویداوە

بە کەمێک هاوارەوە بینیم بە ترسەوە سەیری دەکردم من نامەوێ لێم بترسێ هەرگیز نەمویستوە بەو جۆرە بم لەگەڵی بەڵام لە ئێستادا مێشکم لەسەر خۆم نیە

POV kavya

لەڕاستیدا زۆر دەترسام شتێک بەسەر جۆنگکوکدا بێ بۆیە باشترە لە ئێستادا ئەوە دوابخەین لەسەر بێدەکەم دانشتبووم دوای ئەوەی ڕەتمکردەوە خۆم ئامادەبکەم چاوەرایی جۆنگکوکم دەکرد دەرگاکە کرایەوەو جۆنگکوک هاتەوە ئەو زۆر توڕە دەردەکەوت بەوەی کە نامەوێ ئێستا هاوسەرگیری بکەین ئەو ڤە تەواەی جۆنگکوکێکی تر بوو یەکەمجار بوو هاوارم بەسەردا بکات بە سەرسامی و ترسەوە سەیرم دەکرد

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now