Part <33>

663 114 151
                                    

Vote &comment

~~~~~~~~~~~~~~~

دوای ئەوەی کاڤیا خەوی لێکەوت مۆبایلەکەم هەڵگرت و ڕۆشتمە دەرەوە ی ژورەکە پاشان بە هێوشی چومە ژورەکەی خوارەوە لەسەر سۆفاکە دانیشتم و پەیوەندیەکم کرد بە تایهیۆنگەوە ئەو نەفرەتیە دەبێت ئێستا لە یانەکەی بی وڵامی داوەودەنگە دەنگ لە لای دەهات وە دەنگی میوزیک بێگومان لە یانەیە  بە گاڵتەجاریەوە وتی

تایهیۆنگ : ئۆوو دەبێت چی وای لەم تازە زاوایە کردبێ بەم کاتە پەیوەندی بکات

جۆنگکوک : ڕاستەوخۆ دەڕۆمە سەر بابەتەکە ئەو قسەیی ئێستا پێت دەڵێم نامەوێ دوبارەی کەمەوە وە ئەمە کۆتا هەلی تۆیە

بە جدیەوە وتم

تایهیۆنگ : قسە بکە بزانم

بە ئاسایی وتی

جۆنگکوک : پێم وتوی و بۆ کۆتاجار پێتدەڵێمەوە بۆ کۆتا جار! بەتەواوی دەست هەڵگرە لەسەر هاوسەرەکەم هەرگیز نامەوێ ببیستمەوە کە خۆت نیشان داوە

بە ئارامی وتم بەڵام من بە تەواوی جدی بووم  جەختم لەسەر وشەکان دەکردەوە

تایهیۆنگ: من بۆچی دەبێ ئەوە بکەم

بە پرسیارەوە وتی

جۆنگکوک: ئەو ئێستا موڵکی منەو سەر بە منە نامەوێ کەس بێتە ناو ژیانمانەوە ئەو هاوسەری منە هیوادارم لەوە تێبگەی کە ئەوە چیتر کچێک نیە کە ئارەزومان لێ بێ ئەو جیۆن کاڤیایە بۆیە بوەستە لەوەی دەست بۆ موڵکی من بەری ئەنجامەکەی هیچ باش نابێ

بە توندی وشەکانم دەردەبڕی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی

تایهیۆنگ: بەڵام تۆ متمانەت بەخۆت هەیە کە دەیپارێزی خودی خۆت نابیتە مایەیی ئازار بۆی

جۆنگکوک: پاراستنی ئەو لەسەر تۆ نەماوەتەوە هەتا ئەو کاتەی من هەم ئەو دەپارێزم وە دڵنیابە لەوەی هەرگیز ڕێگە نادەم تاڵێک قژیشی ئازاری پێ بگات وە ئەمەی کە ئێستا پێت دەڵێم بۆ ئەوەیە چیتر خۆت لەبەرچاوم پیس نەکەی باشتر لە هەر کەسێک من دەناسی دەستەکانم بە خوێنی خۆت سور مەکە کیم تایهیۆنگ

بە توندی قسەکانم دەردەبڕی من بەتەواوی جدیم ئەو دەبێت سنوری خۆی بزانێت هەرچۆنێک بێ ساڵێنێک ئەو برای من بوە نامەوێ بێ لێکتێگەشتن کارەکان ئەنجام بدەم

تایهیۆنگ: باشە کەواتە با وابێ من وازدەهێنم جیۆن جۆنگکوک خوات لەگەڵ

پەیوەندەیەکەی داخستەوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و پاڵم دایەوە ئەوە کارێکی قورسە کە کیم تایهیۆنگ پاشگەزبکرێتەوە لە شتێک کە دەیەوێ بەڵام ئەم جارە من لە بەرامبەریم باشترە مێشکی بەکار بخات خۆشم نازانم ئەو قسانەم لەکوێ هێناوە هاوسەری من و موڵکی من ئای خوایە چ ژیانێکە هەموو ئەوەی لە مێشکمە کاڤیایە 

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now