Part <30>

698 119 168
                                    

‏Vote &comment

~~~~~~~~~~~~~~~


جۆنگکوک: ئێوارە هاوسەرگیری ئەکەین جوانکیلەکەم خۆت ئامادەکە باشە

بەشۆکەوە سەیرم کرد پێکەنی و وتی

جۆنگکوک: بببورە کەلەناکاو بوو بەڵام بەو جۆرە ڕێکەوت

....

لەڕاستیدا سەرسام بوم بەوەی جۆنگکوک بەو جۆرە بەپەلەیە ئەو زۆر بەپەرۆش دەردەکەوێ بەرەو باخچەکە دەڕۆشتم بینیم جۆنگکوک لە باخچەکەیە لەگەڵ چەند کەسێک قسە ئەکەن ئەوان خەریکی ڕازندنەوە بوون بەئارامی قسەیان دەکرد سەیرێکی منی کردو زەردەخەنی بۆم کرد پاشان بەردەوام بووە قسەکردن لەشوێنی خۆم تەنها وەستابووم سەیری ئەوانم دەکرد لەوکاتەوەی پێم خستۆتە باخچەکە بینیم هاتە لام بە هێمنی وتی

جۆنگکوک: ئازیزم بڕۆ سەرەوە دەبێت خۆت ئامادەکەی

کاڤیا: ئایا بانگی کەسانی تر ئەکەی

جۆنگکوک: بەڵێ چەند هاوڕێیەکم دێن

کاڤیا: ئەی دایکت

جۆنگکوک: پێم باشە سوپڕایزی بۆ بکەین دواتر و لەناکاو بڕۆین چونکە دڵنیام نایەت

کەمێک هەستم بەدڵتەنگی کرد کە ئەویش بەو جۆرەیە ڕەنگە وەک من بێت هەرگیز بەدڵی خۆی نەبوبێ بەو کەسە سەرم بەباشە لەقاندو وتی

جۆنگکوک : من هەتا شوێنێک دەڕۆم تۆ بڕۆ گەرماوێک بکە هەتا ستافەکە دێن بۆ ئەوی یارمەتیت بدەن لە خۆ ڕێکخستن

کاڤیا: باشە کەوایە

جۆنگکوک: دەی جارێ خوات لەگەڵ

وتی کاتێک ماچێکی سەرمی کرد سەرم بەباشە جوڵاند و بەهێمنی گەڕامەوە ژورەوە بەردەوام لەخەیاڵدابووم ئاخۆ چ دەبێ چ داهاتویەکم هەبێ لەگەڵ ئەو کەوروێشە فریودەرە من بەتەواوی لەخۆشەویستیدام لەگەڵی دەرگاکەم کردەوەو چومە ژورەوە بەڵام شۆک بوم دڵم لێدانێکی خێرایی پێدا تێپەڕی هەر کە تایهیۆنگم بینی بەو چاوە ڕەشە ترسناکانەی سەیری دەکردم کاتێک پشتی بەدیوارەکەوە دابوو وامەکە تکایە من بەرگەی ئەو چاوە تۆقێنەرو ترسناکەکانی ناگرم ئەو زۆر بە ساردی سەیری دەکردم بە جۆرێک لەرز بە جەستەمدا تێدەپەڕی ئەو چۆن گەشتە ئێرە چ نەفرەتیەکە چەند هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە

تایهۆنگ : لە شوێنی خۆت بوەستە

لە شوێنی خۆم وشک بووم بینیم بەرەولای من هات ویستم ڕاکەم و بقیژێنم  بەڵام قۆڵمی گرت  بەخێرایی دەستی خستە سەر دەمم هەناسەم توند بوو زۆر بە توندی دەممی قەپاتکردبوو پاشان وتی

تایهیۆنگ : گەرناتەوێ بتکوژم بۆ خۆت بێدەنگ بە

من دەترسم بەڕاستی لەو پیاوە دەترسم هەر کە دەیبینم ئەو کاتانەم بەبیردەهێنێتەوە کە چەند خراپ بوو لەگەڵم بەدەست ئاماژەی کرد بێدەنگ بم پاشان دەستی لابرد نا نەخێر نابێ کاڤیا نابێ بەو جۆرە ترسنۆک بی هەوڵدە زاڵبی بەسەر ترسەکەتدا  برۆکانم گرژ کرد وتم

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now