Part <19>

660 119 90
                                    







‏Vote &comment


~~~~~~~~~

خەبەرم بویەوە بەهۆی ئەو دەنگە دەنگەی لە خوارەوە دەهات نەفرەت دەبێت چی بوبێ هەستام و ڕوخسارم و ددانم شوشت پاشان قژم ڕيکخست و چومە خوارەوە دەبێت چی ڕویدابێ جۆنگکوکم بینی لەگەڵ چەند کارمەندێک ئەوان خەریکی ڕێکخستنی هۆڵەکەبوون جۆنگکوک قسەی بۆیان دەکرد

لەلای ئاگردانەکەوە تایهیۆنگم بینی جلێکی سادەی لەبەربوو قەمیسێکی فراوانی ڕەش و پانتۆڵاێکی ڕەش قۆڵەکانی هەڵکردبوو پشتی بە دیوارەکەوە دابوو جگەرەی دەکێشا بەم بەیانیە کەم ئەقڵ باشە ئەو قۆزە بەڵام نەفرەتی و خوێڕیە وەک جۆنگکوک نیە ئەو بەتەواوەتی بەڕێز و میهرەبانە  دەمەوێ بڕۆم و هەموو شت بە جۆنگکوک بڵێم بەڵام ئەی حاڵی جۆنگکوک نامەوێ وێرانی کەم هەرچۆنێک بێت باشترە تەنیا خۆم ئازار بچێژم نەک خەم بدەمە ئەویش

تایهیۆنگ چاوەکانی بۆم گواستەوەو زەردەخەنەیەکی کرد ئەمە چیە شێت بووە برۆکانم گرژکرد کرێکارەکان چون و جۆنگکوک بەرەو لای من هات خەندەی کرد و دەستی بۆم درێژکرد بەرەوڕوی چوم و دەستیم بە دوودڵیەوە گرت دەترسم لەوەی لە جۆنگکوک نزیک بمەوە چونکە ئەو گەمژەیە ڕقی لەوەیە پاشان وتی

جۆنگکوک : بەیانی باش کارینۆ

بەنەرمی بە زۆر خەندەم کرد

کاڤیا : باشتر لێرە چی ڕودەدات

جۆنگکوک : ئەمڕۆ میوانی گرینگم هەیە بۆ خەریکی ڕێکخستنی ئێرەم

سەرم بەباشە لەقاند و وتی

جۆنگکوک : بڕۆ نانی بەیانی بخۆ

کاڤیا : باشە

وتم بەکەمێک نیگەرانیەوە چونکە دەترسم دوبارە ون بێت و تایهیۆنگ ئەشکەنجەمدا بەڵێ ئەشکەنجە هەر خۆی ناتوانم بڵێم ئەوە ئازاردانە ئەو ئەشکەنجەدانە بەڕادەی مردن وەستابووم جۆنگکوک بەنەرمی خەندەی کرد و وتی

جۆنگکوک : دەتەوێ لەگەڵت بێم

سەرم بە بەڵێ لەقاند بەخێرایی زەردەخەنەیەکی فراوانم کەسەر ڕوخساری بینی دەستمی گرت و ڕایکێشام بەدوای خۆیدا هاواری کرد

جۆنگکوک : خاتوو چۆی نانی بەیانی بهێنە بۆ باخچە داخراوەکە

ئەمەی وت و ڕۆشتینە بەشی پشتەوەی کۆشکەکە لەوێ باخچەیەکی داخراو هەبوو بەڕاستی ناوازە بوو ئێرە چۆن دروستکراوە وەک بەهەشتێکە بۆخۆی  چوینە ژورەوە بەهەموو باخچەکەدا دەگەڕام ئێڕە بەڕاستی ناوازەیە هەرگیز نەمدەزانی جۆنگکوک ئێرەی هەیە و ئەوەندە حەزی گوڵە بە خەندەوە سەیری هەموو لایەکم دەکرد ئێرە وەک بڵێی ژیانی خەونەکانە پڕە لە گوڵی جوان و ڕەنگاو ڕەنگ و ئاڵ بەدەنگی بەئاگا هاتمەوە کاتێک وتی

جۆنگکوک : بەدڵتە

ڕوم تێکرد و وتم

کاڤیا : بەتەواوی ناوازەیە بێ کەموکوڕی پارچەیەک لە جوانی  چۆن دەکرێ بەدڵم نەبێ وەک خەونە بەڵام نەمدەزانی ئەوەندە حەزت بەگوڵە

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now