Part<32>

711 121 200
                                    

‏Vote &comment



~~~~~~~~~~~~~~~

برۆکانم گرژکرد بەهۆی ئەو تیشکی خۆرەکەوە هەر کە چاوەکانم کردەوە ژورەکە بە تەواوی ڕوناک بوبوەوە بەهۆی خۆرە بەتینەکە سەیرێکی تەنیشتی خۆمم کرد نەمتوانی جۆنگکوک بدۆزمەوە

سەیرێکی مۆبایلەکەی تەنیشتم کرد  بەڵێ جۆنگکوک چەند ڕۆژێک پێش ئێستا مۆبایکی بۆ کڕیم کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆیە بە تەمبەڵی هەستامەوەو چومە گەرماو گەرماوێکی دورودرێژی ئاسودەم کرد پاشان چومە خوارەوە کەس لەماڵ نەبوو جگە لە دوو خزمەتکار ئەوانیش هێناو کچێکی تر وادیارە جۆنگکوک زۆر دەمێکە ماڵی بەجێهێشتوە

لە کچەکەی ترم پرسی کە جۆنگکوک لە کوێیە کەی لەماڵ ڕۆشتوە ئەویش وتی کە کاتژمێر حەوتی بەیانی بەخێرایی چۆتە دەرەوە  باشە جۆنگکوک بۆچی ئەوەندە زوو ڕۆشتەوە ئاخۆ چ شتێک ئەوەندە گرینگ بووە کە لە یەکەم ڕۆژەوە بەو جۆرە وەک  بەکارهاتویەک جێمبهێڵێ نازانم بۆ ئەوەندە دڵ تەنگم

**

کات تێپەڕی و بە نزیکەی ئێوارە بوو زۆر بێزارم بەڕاستی تەواوی ئەمڕۆ خۆم سەرقاڵی مۆبایلەکەم کردوە دەنگی دەرگا هات و جۆنگکوکم بینی بە ماندوێتی هاتە ژورەوە لە ئێستادا زۆر لێی پەستم تەنانەت پەیوەندیشی پێوە نەکردوم ئەمڕۆ سەیری کردم و بە کەمێک خەندەوە وتی

جۆنگکوک : سڵاو شیرینەکەم

کاڤیا : سڵاو بەخێر بێیتەوە

بە ماندوێتی لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەرم پاڵکەوت لە ڕاستیدا نازانم پرسیاری لێبکەم یان نا دواتر چاوەکانی کردەوە بەرامبەرم دانیشت سەیری دەکردم بە قوڵی جۆنگکوک بەتەواوی فریودەرو دڵبەرە هەرگیز ناتوانم بۆ ساتێکیش بێ گرژ بم لەگەڵی بەڵام لە ئێستادا بەڕاستی  دڵم توندە هەست دەکەم ئەو منی بەدڵ نیە ڕەنگە وابێت من کچێکی بەکارهاتووبووم چی گەر پەشیمان بێ

لەناکاو هەستایەوەو بەرەولام هات و لەلام دانیشت بەنەرمی دەستی خستە ژێر چەناگەم و ڕومی بۆخۆ سوڕاند پاشان بە دەنگە قوڵەکەی وایکرد سەیری چاوەکانی بکەم وتی

جۆنگکوک :  گوڵە جوانەکەی من چی ئەوەندە بێزاری کردوی

باشە نامەوێ نیگەرانی بکەم بەڵام لانی کەم با ڕاستگۆبم لەگەڵی

کاڤیا : بۆچی ڕۆشتی و بەجێتهێشتم بێ ئەوەی ئاگادارم کەیتەوە ڕاستگۆبم ئەوە وای لێکردم هەست بکەم بەکارهاتویەکی بێکەڵکم

بە هێواشی وتم وە جۆنگکوک کەمێک برۆیگرژ کرد پێم وایە حەزی بەو قسەیەم نەبوو بەڵام چیتر نامەوێ ئازارەکان لە دڵە داماوەکەم گڵبدەمەوە

جۆنگکوک : تاقانەکەم پێویست بوو کارێکی گرینگ ئەنجام بدەم وە تۆ ماندووبوی چۆن دڵم بێ بەو کاتە زووە هەڵبستێنم ورچە خەواڵوەکەم وە جارێکی تر هەرگیز نەکەی بەو جۆرە بیر لە خۆت بکەیتەوە تۆ تاقانەی منی بەنرخترین ئافرەتی جیهانەکەی منی همم 

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now