Part <27>

747 137 36
                                    






‏Vote &comment

~~~~~~~~~

م بۆی دەگرت پاشان لە کۆتایدا لەگەڵ هۆسۆک سەیرێکی یەکیان کرد و سەیرێکی منیان کرد برۆکانم گرژ کرد و وتم

کاڤیا : وە چیتر

جین : بەداخەوەم بۆ ئەوە منداڵەکات لەدەستدا کاڤیا

ئەوان نیگەران دەردەکەوتن بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە بۆ من نیگەرانی نەبوو بەڵکو وەک هیوایەک بوو دڵخوش بووم بەوە ڕەنگە بێویژدان دەرکەوم بەهۆی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیەوە بەڵام ئەو ڕاستیەیی کە هەرگیز نەمویستووە ببم بە دایک تەنانەت بە خایاڵیشم دا نەهاتووە ناگۆڕێت بۆچی دەبێت بیر لە شتێکی لەو جۆرە بکمەوە لە کاتێکدا خۆم ژیانێکم نەبوو تیایدا بژیم وە منداڵێک لە دوای دەستدرێژیەک تەنیا زۆڵێکە کە کۆمەڵگاش قبوڵی ناکەن ئەوەی وەری دەگرێ تەنیا ئازارە بەربەستێکی شوشەیی چاوەکانمیان گرت نەخێر ئیتر من دوبارە دەگریم بەڵام ئەوە شتە ڕاستەکەبوو دەبوا بمردبا بمبورە دەزانم تۆ منداڵێکی بێتاوان بووی بەڵام من نەمتوانی قبوڵت بکەم لە ئێستادا نازانم بۆچی دەگریم ئایا ئرمەوە ئازاری ویژدانە یانیش گریانە بۆ ژیانە بێچارەکەم پشتم بە قەرەوێڵەکەوە داو سەیری ئەو دوانەم کرد کە بە دڵتەنگیەوە سەیریان دەکردم دەبێت پێیان بڵێم لە کۆتایدا لە ئێستادا تەنیا ئەوانم هەیە دەمەوێ ئەوەی لە دڵمە بۆ کەسێکی هەڵڕێژم چیتر بەرگەی ناگرم

کاڤیا : من دڵخۆشم کە ئەوم لەدەستدا هەرگیز نیگەران نیم

جین : بۆچی بەو جۆرە قسە ئەکەی ئەو هیچ تاوانێکی نیە کاڤیا نازانم چی ڕویداوە بەڵام تۆ هەڵەت کرد

هۆسۆک : هەرچیەک بوو نەدەبوو دەست بۆ ڕۆحی ئەو بەری

کاڤیا : هەرگیز نامەوێ ببم بە دایک من نامەوێ هیچ کەس ئەوە بچێژی کە چەشتم

بە نیگرانیەوە وتم بەردەوام فرمێسکەکانم نوێ دەبنەوە جین دەستی گرتم و وتی

جین : ئەوە چۆن ڕویدا دەتوانی متمانە بە ئێمە بکەی مەترسە تۆ وەک خوشکی ئێمە وای کاڤیا چیتر ئەو سەختیە بە تەنیا هەڵمەگرە

وتی کاتێک دەستی گرتبووم و بە هێمنی سەیری دەکردم و لەلام دانیشت فرمێسکەکانمم سڕی سەیرم کرد ئەوە یەکەم جار دوای جۆنگکوک کەسێک بەو جۆرە قسەم لەگەڵ بکات بۆچی هەموو شتێکی باش تۆم بیردێنێتەوە جۆنگکوک و بە لێوە لەرزیوەکانم دەستم کرد بە قسەکردن وتم

کاڤیا : هەموو شتێکتان بۆ باسدەکەم لەسەرەتاوە هەموو شێک لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە دایکم بڕیاری هاوسەرگیری دا لەگەڵ لی وانگ ...............

.......

هەموو شتێکم باسکرد لەو کاتەوەی کە دایکم هاوسەرگیری کرد هەتا ئەو ساتەی تیایدام

جین : من نازانم چی بڵێم ئەوە بەتەواوی سەخت بووە تۆ زۆر بەهێزی کە بەرگەت گرتووە

هۆسۆک : تۆ بەڕاستی ژیانێکی قورست هەبووە کاڤیا نازانم چۆن دەکرێت مرۆڤێک هێندە بێ بەزەیی بێ

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now