Part<13>

810 141 136
                                    



Vote &comment


~~~~~~~~~

کاڤیا : سڵاو

بێ ئەوەی جوابم داتەوە دەتەوە بەردەوام بوو لە نان خواردن بەبێ دەنگی دانشتم و خەریکی نانخواردن بووم

خاتوو چۆی هات و وتی

خاتوو چۆی: من دەڕۆم بەڕێز تاهیۆنگ

تایهیۆنگ : باشە

ئەمەی وت و ڕۆشت بوەستە نەفرەت ئەو بۆ کوێ ڕۆشت سەیری تایهیۆنگم کرد ئەو بەردەوام بوو لە خواردن بە هێواشی ئیستا تەنیا ئەو دوانەمان لە ماڵین دەستم لە خواردنەکە کشاندەوە وتم

کاڤیا : ئەو بۆچی ڕۆشت

تایهیۆنگ : وتی کاری هەیە

ئەمەی وت بێئەوەی سەیرم بکات هەستام ویستم بڕۆمە سەرەوە وەستاندمی

تایهیۆنگ : بۆ کوێ

ئەم کوڕە زۆر بێتامی کرد بە گرژی ئاوڕم دایەوە و وتم

کاڤیا : بەتۆ چی !

بەڵام پەشیمان بومەوە هەرکە ڕوخسارە سامناکەکەیم بینی برۆیەکی بەرز کردەوەو دەستەکانی خستە ژێر چەناگەی و وتی

تایهیۆنگ : ئاوا

بێدەنگ بووم سەیری زەویەکەم دەکرد هەستاو هاتە بەرامبەرم پانتۆڵێکی قوماشی پۆشیبوو وە قۆڵە هەڵکراوەکەی ئەو خوێڕیەکی هیچە خەریکە بە چاوەکانی دەمخوا من بیر لەچی ئەکەمەوە بەنەفرەت بم لەخەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە بینیم سەیری قاچم ئەکات قاچەکانم سەرنجڕاکێش دەرکەوتن بەهۆی شۆرتە ڕەشە بچوکەی لەبەرم کردووە

من تۆم گرت نەفرەتی تۆش حەزت بەمەیە ئەو کەمێک هاتە پێشەوەو وتی

تایهیۆنگ : تۆ پێت وایە کێی هەتا بەو جۆرە قسەبکەی

کاڤیا : چیت لێم دەوێ

وتم کاتێک ویستم بوێربم و سەیری نێوچاویم کرد

تایهیۆنگ : زیادەڕۆیی مەکە لەگەڵ مندا هەموو کەسێک وەک جۆنگکوک نابێ لەگەڵت

بە گرژی سەیرم کرد و وتم

کاڤیا : تۆ شایەنی بەزەیت

پێکەنی بە گاڵتەجاریەوە وتی

تایهیۆنگ : وام لێمەکە پەشیمانت کەمەوە

کاڤیا : نازانم چیت دەوێ وە چیت هەیە بەرامبەرم بەڵام تەنیا کات بەفێرۆ دەدەی

تایهیۆنگ : لی کاڤیا هەر قسەیەک کە دەیکەی پەشیمانیەکی بەدواوەیە بۆیە بوەستە ئەگەرنا بە خراپی سزات دەدەم

کاڤیا : مەبەستت چیە

بە گرژیەوە وتم زەردەخەنەیەکی کردو وتی

تایهیۆنگ : مەبەستم ئەوەیە گەر بێڕێزی بکەی بە شێوازی خۆم سزات ئەدەم

هیچم نەوت و بەڕێکەوتم بۆ سەرەوە بەخێرایی هەنگاوم دەنا ترس هەموو جەستەمی داگیر کرد جۆنگکوک تۆ لە کوێی من دەترسم تکایە بە خێراێی بگەڕێوە ڕۆشتمە ژورەکەم و دەرگاکەم داخست قوفڵم کرد کەمێک بێدەنگ بووم دڵم بەخێرایی لێدەدا بەبێدەنگی لەسەر سیستەمەکە دانیشتم پاشان گوێم لە دەنگی پێڵاوەکانی بوو بە هێواشی هات و دەسکی دەرگاکەی جوڵاند سوێند دەخۆم دڵم لەو کاتەدا وەک دەهۆڵ لێدەدا دەرگاکە قوفڵ بوو بۆیە کەمێک وەستاو دواتر ڕۆشت

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now