Part <24>

709 117 172
                                    





‏Vote &comment

~~~~~~~~~

تەنیا پێم سەیرە بۆچی ناتوانم لە مێشکم دەری بێنم چەندین ڕۆژە وەک وێنەیەک لە بارچاومە سوێند دەخۆم جادووگەرە ئەگەر نا هیچی تر نیە جادوی لەو جۆنگکوکە کردوە ئەگەر نا ئەو کەی ئەو پیاوە بووە بکەوێتە داوی کچانەوە بە جۆرێک وەک درێندەیەک ڕەفتار دەکات ئەو هەمیشە کۆنتڕۆڵی دەرونی خۆی دەکرد هەرچی بوایە کەچی ئێستا شێتێکی بێ مێشکی لێ دەرچووە

هەرچیەک بێ دەبێ پێش جۆنگکوک بیدۆزمەوە پیاوەکانم بە هەموو شوێنێکدا بڵاو کردۆتەوە ئەو هێشتا لە سۆلە دڵنیام ناتوانێ دور کەوێتەوە  چێژ لەم ماوە کورتە ببینە کە ماوتە لی کاڤیا کۆتایت پێ ئەهێنم


.........................

پاش هەفتەیەک

POV kavya

بە نزیکەیی کاتژمێر دەی شەوە تەواوی ئەمڕۆ کاتمان کردوە وە بەهۆی ئەوەی کارمەند کەمە هیچ پشومان نەبوو هەر یەکەمان یەک کاتژمێر پشومان داوە ئێستا باشە تەنیا چەند کەسێکی کەمی لێیە بەڵام بەڕاستی تەواوی ئەمڕۆ زۆر قەڕەباڵغ بوو بەڵام بەڕاستی شایەنی ئەوەیە چونکە باشترین شێفە جین ئەوەندە ماندوم خەریکە لەهۆش خۆم ئەچم ناوە ناوەش ئەم ئازارە نەفرەتیەم بۆدێت ئێستا کەی کاتی ئەوەیە فلێکس پاڵی دابۆوەو منیش دانشتوم لە ئێستادا تەنیا من و فلێکس و هۆسۆک جین لێرەین ئەوانی تر گەڕاونەتەوە ماڵەوە تەواوی قاپەکانمان شوشتەوە و هەموو شوێنێکمان پاک کردۆتەوە پاشان هۆسۆک هاتە ژورەوەو وتی

هۆسۆک : کاڤیا بڕۆ بخەوە ئەوەی ماوە ئێمە تەواوی دەکەین

کاڤیا : کێشە نیە من باشم

هۆسۆک : باش کچێ تۆ ڕەنگت پێوە نەماوە پێم وایە نەخۆشی

وتی کاتێک کورسیەکی ڕاکێشاو دانیشت لەلامان   منیش بە ئاسایی وتم

کاڤیا : هیچ نیە ڕەنگە سەرمام بوبێ

هۆسۆک : بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم زۆر ماندووبووی ئەمڕۆ بمبورە

کاڤیا : نەخێر نەخێر کێشە نیە من بەڕاستی باشم

فلێکس : باشی چی تەواوی ئەمڕۆ زۆر ماندوو دیاربووی باشترە سەردانی پزیشک بکەی ئەگەر سەرمات بووە

وتی کاتێک یاریکردن بوو بە مۆبایلەکەی

کاڤیا : هیچ نیە باش دەبم سەرما بوونە

بە ئاسایی وتم

فلێکس : بەو بۆنەیەوە ئێمە لە ژێز زەمینین ئێرە وەک تەنور گەرمە بۆ خاتری خوا سەرمای چی

وتی کاتایک چاوی لێم سوڕاند

کاڤیا : مەبەستم چەند ڕۆژی پێشترە  کە سەرمام بووە

بەبێهێزی وتم و چاوم داخست

فلێکس : هەرچیەک بی دەی من دەڕۆم شەوشاد

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now