Part<23>

723 128 107
                                    


‏Vote &comment

~~~~~~~~~

بینیم ئەو وانگەنەفرەتیە زۆڵە لەسەر کورسیەک بەستراوەتەوە تەواوی ڕوخساری خوێنە ئاماژەم بە پاسەوانەکە داو سەتڵێک سەهۆڵاوی کرد بە ڕوخساریا و ئەویش ڕاپەڕی و بە چاوی زەقەوە و هەناسە تەنگیەوە سەیری دەوروبەری ئەکرد چومە بەردەمی وتم

جۆنگکوک: وای وای کێ لێرە دوبارە یەکمان بینیەوە

بە گاڵتەجاریەوە وتم چاوەکانی لە شۆکدا کرایەوە بە هەناسەبرکێوە سەیری دەکردم پاشان بە ترسەوە سەیری کرد و وتی

وانگ : جیۆن جۆنگکوک

جۆنگکوک : بەڵێ جیۆن جۆنگکوک چیە خۆشحاڵ نەبوی بە بینینەوەم

وانگ : خۆشحاڵ بوون تۆ چی نەما پێم نەکەی ،پێم وابوو کارمان تەواوبووە لەگەڵ یەکتری من بۆچی لێرەم

بۆکسێکم کێشا بە ڕوخساریدا

جۆنگکوک : نەفرەتی کاری من لەگەڵ تۆ تەواودەبێ پاش ئەوەی وەک سەگ دەتۆپێنم

وانگ: تۆ چیت لەمن دەوێ بۆخاتری خوا هەموو شتێکمان بڕاندەوە

شەقێکم بەبەهێزی کێشا بەناو ڕووخساریداو کەوت چومە سەر سەری دەستم خستە قوڕگی بە توڕەیی وڕقەوە سەیرم کرد و وتم

جۆنگکوک : بە دزی منەوە گەڕایتەوە و پاشان دەستت کرد بە کارکردن لەگەڵ دۆجی نەفرەتی چۆن دەوێریی پێت وایە ناتوانم تۆو ئەو سەگە بە زیندویی بنێژم

وانگ : سوێند دەخۆم لە ناچاری و بێکاریدا گەڕامەوە تاقە کچەکەم بە شەو ڕۆژ کاری دەکرد و هێشتان قەرزار بووین دەبوو چیم کردبا

بە داماویی قسەی دەکرد گەمژە وادەزانێ نایناسم بۆکسێکم کێشا بە ڕوخساریدا پاشان بۆکسێکی تر بە هاوارەوە وتم

جۆنگکوک : تاقە کچەکەت ها تاقە کچەکەت کوڕە خوێڕی کچی چی ئەو کچەی بە دەستی خۆت فرۆشتت هەر ئێستا پێم بڵێ کاڤیا لە کوێیە

چاوەکانی کرانەوە بەشۆکەوە سەیری کردم و وتی

وانگ : چی چی کاڤیا بوەستە تۆ چۆم ئەو دەناسی

جۆنگکوک : نەفرەتی تەنیا وڵامم دەوە

وانگ : سوێند دەخۆم دوو هەفتەیە نەمدیوە

جۆنگکوک : ئاوا واتا نەتدیوە

وانگ : سوێند دەخۆم نەمبینیوە ئەو ڕای کرد

سەرم بەباشە لەقاند و دەمانچەکەم دەرهێناو ١٠ فیشەکم پێوەنا هەر لەوێ وەک سەگ تۆپاندم دەبوو زۆر لەمێژە بمکوشتبا ئەم بێکەڵکە ئەمەش کۆتایی تۆ بوو لی وانگی نەفرەتی

جیمین : ئێستا چی بکەین وادیارە لای ئەوانیش نیە

جۆنگکوک : بەردەوام بن لە گەڕان بە نهێنی چونکە گەر بزانن بەدوایدا دەگەڕێن ژیانی دەکەوێتە مەترسی

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now