Part<35>

629 107 33
                                    




Vote &comment

~~~~~~~~~~~

خەریکی خواردنی نانی ئێوارە بووین پاشان هێنا زەرفێکی پێبوو هێنای دای لەبەردەم جۆنگکوک دایناو وتی

هێنا : بەڕێز جیۆن بەڕێز مین ئەمەی بۆت ناردوە بەیەکێک لە پاسەوانەکانی

وتی کاتێک زەردفەکەی دانا جۆنگکوک هەڵیگرتوو وتی

جۆنگکوک: باشە بڕۆ

سەیرم کرد ئاخۆ دەبێت چیبێت هەرچۆنێک بێ وادیارە باسی کارە بەردەوام بووم لە نانخواردن جۆنگکوک سەیری کردو خوێندیەوە پاشان وتی

جۆنگکوک: بەیانی یۆنگی هاوسەرگیری ئەکات دەبێت بڕۆینە ئاهەنگەکەی بانگهێشت نامەی ناردوە

کەوچکەکەم داناو سەیرم کرد وتم

کاڤیا: دەبێت منیش بێم

جۆنگکوک: بەڵێ ئازیزم بۆچی نا بەیەکەوە دەڕۆین

وتی بە ئاسایی پاشان بەردەوام بوو لەنان خواردن ئای خوایە من هەرگیز نەچومەتە ئاهەنگی لەو جۆرە دڵنیام ئاهەنگێکی زۆر گەورەیە چونکە ئەویش وەک جۆنگکوک دەوڵەمەندە ئاخۆ دەبێت چۆن ڕەفتار بکەم دەترسم ببمە هۆی شەرمەزاری بۆ جۆنگکوک تەنانەت گەر وێنەمان بڵاوبکرێتەوەوە دایکم و دۆجی ئەوە ببینن ئاهـ نەفرەت تەنانەت ناتوانم بڵێم نا ڕەنگە جۆنگکوک بەهەڵە تێبگات

جۆنگکوک: بیر لەچی ئەکەیتەوە

وتی کاتێک سەیری دەکردم و وەستابوو لە نانخواردن منیش وەستام لە یوریکردن بە خواردنەکەو وتم

کاڤیا: تەنها پێشتر نەچومەتە ئەو ئاهەنگانە نیگەرانم لەوەی کە دەبێت چی بکەم

بە نیگەرانیەوە قسەم ئەکرد بزەی کردو وتی

جۆنگکوک: ئازیزم ئەوە شتێکی ئەوەندە گەورە نیە هەم نیگەران مەبە من لەگەڵت دەبم تەنیا ئاسایی ڕەفتار بکە وەک ئەوەی کە هەی

باشە لانی کەم قسەکانی وایکرد کەمێک باشتر بم دوای ئەوەی نانمان خواردو چوینە سەرەوە جۆنگکوک یارمەتیدام لەهەڵبژاردنی جلەکانم درێسێکی ڕەشی زۆر جوانبوو پاشان چەند کرێمێکم بۆ ڕوخسارم بەکارهێناو خەوتم

***

ئێستا ڕۆژی ئاهەنگەکەیە وەک وتم ئەوە یەکەمجارە بەژداری ئاهەنگێکی لەو جۆرە بکەم پێم وایە ئەمەۆ تەواوی خەڵکەکە دەزانن من کێم دەبێت بەباشی ڕەفتار بکەم من زۆر شلەژاوم نازنام چی بکەم

دەزانم ئەمڕۆ تەواوی چاوەکان لەسەر من دەبن هاوسەری یەکێک لەبەناوبابگترین مافیاکانی کۆریا کە هەتا ئێستا کەس ڕوخساری نەبینیوە ئەوە ئاهەنگی هاوسەرگیریە نوفرەتیەیی یۆنگی بە دڵنیایەوە پڕی دەبێت لە مافیاو بازرگانە گەورەکان

100 days (تەواوکراوە)Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin