Part<6>

839 132 141
                                    

Vote &comment


~~~~~~~~~

بەیانی زوو بوو چاوەکانم کردەوە بەهۆی ئەو تیشکی ڕۆژەی تەواوی ژورەکەی گرتبۆوە بەهپی ئەوەی ژورەکە پەردەی پێوە نیە سەیرم کرد هەمان جلەکانی دوێنێم لەبەرە بەبێزاریی هەستام هەست بە ڕەقبونی ماسولکەژانی جەستەم دەکەم وادیارە سەرمام بووە چومە گەرماو ئاوەکە زۆر سارد بوو نەفرەت بەم سەرمایە ناچارم بە ئاوی سارد خۆم بشۆم

دوای ئەوەی خۆم شوشت لە سەرمادا دەلەرزیم هەرچۆنێک بێ قژم وشککردەوەو جلی زۆر گەرمم نیە بۆیە دووسێ بۆدیم لەبەرکرد قژم بە بەرزی بەست و چومە خوارەوە بینیم وانگ خەریکی تەلەفۆنکردنەو دایکیشم نانی بەیانی دەخوا پاشان دایکم وتی

دایکم : وەرە شتێک بخۆ پاشان بڕۆن کچم

ویستم بڕۆم دانیشم وانگ بەخێرێی هاتە ژورەوەو وتی

وانگ : دەی دەی خێراکە بابڕۆین ئێستا خاوەن ماڵەکە لە ماڵە دواتر دەردەچێ

دایکم : هیچ نەبێت با شتێک بخوا

وانگ : لەوێ دەیخوا دەی دەی درەنگە

ئەو ڕۆشتە دەرەوەو منیش بە دوایدا ڕۆشتم گەشتینە سەرشەقامە گشتیەکەو ڕوی سوڕاند سەیرێکی کردم و زەردەخەنەیەکی بە فیزیکرد و وەستا پاشان جگەرەکەی دەرکردو دەستی کرد بە جگەرە کێشان ئەم گەمژەیە بۆ لێرە یەوەستێ ئەی شوێنی پاس نابێ لەوێ بین چومە لای و بە ساردی وتم

کاڤیا : بۆچی وەستاوی ئەی کارە نەفرەتیەکە

قسەکەم تەواونەکرد ئۆتۆمبێلێک لەبەردەمان وەستا سەیرێکی کردم و وتی

وانگ : دەی زۆر مەڵێ سەرکەوە

کاڤیا : ئەنە کێیە ئیتر

وانگ : گاوڕییمە یەو ژەسەی کارەژەی بۆ دۆزینەوە

ئەمەی وت و سەرکەوت منیش لە پشتەوە سەرکەوتم هەتا هەر خەریکی قسەکردن و پێکەنین بوون هەتاچوینە ئەو مێشکم چوو بە دەستیانەوە پاشان سەیرم کرد ئێرە گەڕەک یاخود هەر شتێکی تر نیە بەڵکو هەموو ماڵەکانی ئێرە وەک کۆمەڵە کۆشکێک وان ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم یەکێکیان وەستاو دابەزین سەیری دەوروبەری خۆمم دەکرد نەفرەت ئێرە تا ڕادەیەک چۆڵە

وانگ : هێی لەوێ چی ئەکەی بۆ وەستاوی دەی وەرە ژورەوە

وتی کاتێک خەریک بوو ئەڕۆشتە ژورەوە ترس دایگرتم نازانم بۆچی لەناکاو هەست بە ترسێکی زۆر ئەکەم ئاهــ نەفرەت كێشەی بیستەكانی تەمەن ئەوەیە كە لەوە بچوك تری كە بە تەنها بەرگەی ئەو هەموو فشارە زۆرەی دنیا بگریت وە لەوە گەورەتری بە گریانەوە بگەڕێیەوە لای دایکت هەنگاوم نا بۆ ژورەوە بە دودڵیەوە پاشان چوینە ژورەوە کۆشکەکە بە تەواوی بێدەنگ بوو وە زۆر جوان بوو هەموو شوێنێک

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now