Part<12>

855 147 103
                                    





Vote &comment


~~~~~~~~~

وتی کاتێک چاوەڕیی وڵام بوو کەمێک بێدەنگ بووم قومێکم لەقاوەکەداو وتم

کاڤیا: پێت وایە هەمبێ !

جۆنگکوک: نازانم هیچ گریمانەیەکم نیە

پێکەنیم بەنەرمی و وتم

کاڤیا: من خۆشەویستم نیە گەرهەمبا ئێستا بەدوامدا دەگەڕا نەک خۆشەویست هیچ کەسێکم نیە

جۆنگکوک: چی سەبارەت بە دایکت

کاڤیا: ئەو هاوسەرو منداڵە لەدایک نەبوەکەی هەڵبژارد نەک من

جۆنگکوک بە نیگەرانیەوە وتی

جۆنگکوک: گوێی پێمەدە من هەم ها تۆ منت هەیە

کاڤیا: من خەم ناخۆم لەو هەموو خەمو دووریە ڕاهاتوم وای بەحاڵی ئەوەی سەرەتایەتی

جۆنگکوک: ئەوە ڕاستە بەڵام بیر لە شتە ناخۆشەکان مەکەوە

جیمین: باسی چی ئەکەن

جۆنگکوک: دەمپرسی کە ئایا خۆشەوسیتی هەیە

جیمین: ئۆوو حەزم بەو بابەتەیە

بە خێرایی هاتبو دانێشت ئەو زۆر کیوت بوو وای کرد پێبکەنم پاشان وتی

جیمین: خۆشەویستت هەیە

سەرم بو نەخێر جوڵاند

کاڤیا: نەخێر چی سەبارەت بە ئێوە

جیمین: من خۆشەویستم نیەو هەیە واتا لە ئێستادا نا

سەرم بەباشە لەقاند و سەیری جۆنگکوکم کرد بزەی کردو وتی

جۆنگکوک: نەخێر من خۆشەویستم نیە چۆنکە هێشتا بوێری ئەوەم نەبووە بڕۆمە بەردەمی و پێی بڵێم

سەرمسوڕما واتا چۆن بوێری نیە ئای باوەڕ بەو قسەیە ناکەم بەسەرسوڕماوی سەیرم دەکرد پاشان خەندەی کردو وتی

جۆنگکوک : یا کارینۆ من تەنیا گاڵتەم کرد بۆچی ئاوا سەرتسوڕما

کاڤیا : چونکە زۆر باوەڕپێنەکراوبوو

تایهیۆنگ : منیش هاوڕام ئەم ماوەیە جۆنگکوک شتی زۆر باوەڕپێنەکراو ئەنجام دەدات

هەرسێکمان سەرنجەکانمان گواستەوە بۆ ئەو شوێنەی تایهیۆنگ لێی وەستابوو بە پلیکانەکاندا هاتە خوارەوە نەفرەت ئەو لە ڕادەبەدەر قۆزە بەڵام گەمژەو لوتبەرزە هات و لەبەرامبەرمان دانیشت

جۆنگکوک : ئەو شتە باوەڕپێنەکراوانە چیە کوڕە

تایهیۆنگ : بۆ نمونە وەک هێشتنەوەی کاڤیا لەم ماڵەدا لە کاتێکدا هەرگیز ڕێگەت بە کچی تر نەداوە

کاتێ ئەمەی وت زۆر بەسەر خۆمدا شکامەوە ئاشکرایە کە حەز بە بونی من ناکات لێرەدا

جیمین : یاا دواتر باسی ئەو شتانە بکەن

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now