Part<34>

649 122 150
                                    




Vote &comment

~~~~~~~~~~~~~~~

POV jk

بە نزیکەی دونیا تاریک بوو گەڕامەوە ماڵەوە بەڵام ماڵەکە بێدەنگ بوو وادیارە هێشتان نەگەڕاونەتەوە باشە تا ئەم کاتە لە کوێن ناکا شتێکیان بەسەر هاتبێ بەرەو مۆبایلەکەم ڕۆشتم بۆ ئەوەی پەیوەندی بکەم بەڵام دەنگی دەرگا هات و کاڤیاو جیمین هاتنە  ژورەوە جیمین هەندێک زەرفی پێبوو وادیارە چونەتە بازارکردن

جیمین:هێی  ئێمە گەڕاینەوە

کاڤیا بە زەردەخەنەوە بەرەولام هات و باوەشی لێدام سەرسام بووم ئەو دەبێت هێندە دڵخۆش بوبێ زەردەخەنەم کردو باوەشم لێدایەوە وتم

جۆنگکوک : ڕۆژەکەت چۆن بوو

کاڤیا : جۆنگکوک ئەوە زۆر تایبەت بوو ماوەیەکی زۆر دەبوو کە حەزم ئەکرد بڕۆم و وەک هەر کچێکی تر ئەوە بکەم بەڕاستی نەمدەزانی ئەوەندە خۆش دەبێت سوپاس جۆنگکوک بەڵام خۆزگە تۆش هاتبای

بە دڵخۆشیەوە وتی منیش بە بزەوە سەیریم دەکرد ئەو تەنها شایەنی دڵخۆشیە

جۆنگکوک : دڵخۆشم کە ڕۆژەکەت بە باشی بەڕێکردوە جاری داهاتوو لەگەڵت ئەبم

بەنەرمی وتم کاتێک دەستم بە قژیدا ئەهێنا سەرنجی ڕوخسارە جوانەکەیم ئەدا وام لێدەکات دڵم بتوێتەوە هەموو ئینجێکی ڕوخساری نایابە وا لە دڵم ئەکات بە خراپی لێبدات هیوادارم هیچ شتێک لێکمان جیا نەکاتەوە هەر بەڕاستی تۆش بەجێم ناهێڵیت تۆش ڕێگەی ڕۆیشتن پێ نازانی وانیە  بیرکردەوە لەوەی ڕۆژێک تۆش قەیتانی پێڵاوەکانت توند توند دەکەیت و بێ ئاوڕدانەوە دەڕۆیت شێتم دەکات

جیمین: واز لەم ڕۆمانسیەتە بێنن من خەریکە ئەمرم لە ماندوێتیدا

وتی کاتێک پاڵی دابۆوەو و بە بێزاریی سەیری ئەکردین

جۆنگکوک:  تەنیا یەک جار بەس یەکجار ئەو چاکەیی بۆمی ئەکەی باسی مەکەوە

جیمین:ئەوە تۆ بەوە دەڵێی چاکە ئەوە گیانفیدایی بوو هیوادارم جارێک لەگەڵی بڕۆی ئەو کاتە ئەزانی کە هاوسەرگیریش زەحمەتی تێدایە بەس خۆشی نیە

وتی بە جدیەوە وە کە کۆتایدا  چاوێکی لێ داگرتم ئەی نەفرەتی خوێری بەبێزاریی سەیرم کرد

***

دوای دوو مانگ

لەو دوو مانگەدا زۆر شت گۆڕاون جۆنگکوک زیاتر کاڤیایی خۆشەوێ و بەڵام ئەو لە ئێستادا کاری زۆرە و بەردەوام کار لەسەر ئەو شتە ئەکات کە پلانی دانابوو دوای هاوسەگیریکردن و ناسینی هاوبەشی ژیانی بیکات بەڵێ ئەو دەیەوێ واز لە کاری مافیایی بێنێ و بگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی وە دڵی دایکی بەدەستبهێنێتەوە ئەمەش وایکردوە زۆر سەرقاڵ بێت بەڵام کاڤیا ئەمە نازانێ جارێ

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now