Part <9>

851 142 89
                                    




Vote &comment


~~~~~~~~~




تایهیۆنگ : یاا کوڕە ئەوە کچەکەبوو

سەرم بەبەڵێ لەقاند پاشان وتی

تایهیۆنگ : ئەو چی ئەکات لێرە زۆر نامۆیە

جۆنگکوک : منیش لەوە تێناگەم

تایهیۆنگ : ئاگاداربە نەوەک سیخوڕ بێت

بە ئاگاداریەوە وتی

جیمین : ئەوە ڕاستە دەبێت ئاگادار بی

هەردووکیان سەیریان دەکردم سەرم لەقاند بە باشەو وتم

جۆنگکوک : نیگەران مەبن  کوڕینە تەنیا دڵنیابن لەوەی کەس بەبونی ئەو نازانێ لێرەدا

تایهیۆبگ : بێخەمبە

جیمین : بۆ ئەمڕۆ تۆ لەماڵەوەبە ئێمە دەرۆین کارەکان تەواو دەکەین

سەرم بەباشە لەقاند ئەوان هەستان و ڕۆشتن باشە دەی ئەوان ڕاست دەکەن دەبێت وریابم دەربارەی نەوەک شتێکی کە ژێر سەر بێ یاخود کار بۆ ئەوان بکات لە کۆتایدا نامۆیە هەفتەی ڕابردوو لە ژاپۆن بوو ئەمڕۆ لە کۆریایە لە ماڵەکەم هەرچۆنێک بێت کە هەستایەوە هەموو شتێک دەزانم

دوای ئەوەی ئەوان ڕۆشتن چومە سەرەوە بۆ ژورەکەم دەمەوێ بیبینم زۆر بە خراپی چی گەر ئەو دۆجیە نەفرەتیە شتێکی لێکردبێ خەریکە شێت دەبم لە توڕەیان دەرگاکەم بە هێواشی کردەوەو چومە ژورەوە بینیم بە ئارامی خەوتووە نەفرەت بە بیرکردنەوە لەوەی دوێنێ هەتا بەیانی لە باخچەکە بووە شێتم دەکات لە لایەکی بێدەکە دانشتم و سەیری ڕوخساریم دەکرد ئەو چەندە جوان و تایبەتە دەستیم گرت و خەندەم دەکرد دڵخۆشم لە کۆتائدا تۆم دۆزیەوە خاتوونی بچوک تۆ نازانی و ناشمناسی بەڵام بۆ من  ھەزار زەردەخەنە ھەیە دوای بیرکردنەوە لەتۆ

هەستام و بە هێواشی چومە دەرەوە ڕۆشتمە ژوری کارکردن هەوڵمدا پەیوەندی بە دایکمەوە  بکەم بەڵام وەک هەر جارێکی تر داخراوە  ئەم دنیایە چەند سەیرە..!هەرچەندە باش بی كەس ناتبینێت تەنها یەك خراپەت كرد هەموو بەیەكجار سەیرت ئەكەن و ئەتسڕنەوە لە ژیانی خۆیان دڵنیام تۆش دەزانی دایکە ئەم نەبونیەت خراپەیە  لەگەڵم !

نامەیەکم بۆی نارد تیایدا  نوسیم

*هەرچەن خراپ بم وام لە کەسێک نەکردوە پەشیمان بێت لە ناسینم

دەستم کرد بە کارکردن کات تێپەڕی و بە نزیکەیی دوای ئێوارە بوو تەواو بووم و چومە هۆڵەکە دوای ئەوەی خاتوو چۆی سفرەکەی ئامادەکردبوو جیمین و تای هاتنەوە دەستمان کرد بە کارکردن و بادی کار پاشان تایهیۆنگ پرسی

تایهیۆنگ : چی بوو ئەو کچە هەڵنەستاوە

جۆنگکوک : هێشتا نا

جیمین : من زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوەی بزانم چی لێهاتووە

100 days (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now