Part<22>

719 120 67
                                    



‏Vote &comment

~~~~~~~~~

لە کەنار ڕوبارەکە پیاسە ئەکەم دەستەکانم لە گیرفانمەو کڵاو ماسکم پۆشێوە خەڵکێکی کەم لەدەرەوە چونکە بەڕاستی ساردە بیری جۆنگکوک ئەکەم نازانم لە ئێستادا چی ئەکات خۆزگە دەمتوانی لە ئێستادا بیبینم زۆر بیری ئەکەم دەمەوێ لە سوچێکەوە سەیریبکەم بزانم چی ئەکات هەرکاتێیک ئەو شتانەم دێتەوە بەرچاو کە ئامادەی کردبوو دڵم پارچە پارچە دەبێ بەتەواەی بێ هیوام دڵم لە ئاست هەموو شتێک سارد بۆتەوە باشە ڪاتێڪ باڵیان ئەشڪێ باڵندەڪان ناتوانن بفڕن ئەی ڪاتێڪ دڵی ئەشڪێ چۆن ئەتوانێ بژی مرۆڤ بە نەفرەت بن لی وانگ کیم تایهیۆنگ ئێوە کابوسی ژیانی من بوون هەرگیز لێتان خۆش نابم

کات درەنگی کردوە و کەشەکە هەتا دێ ساردتر دەبێ چەندین ڕۆژە باران و ڕەشەبایە وەک بڵێی ئاسمانیش پەرێشانەو بۆ حاڵی من ئەگری ڕێچکەم گۆڕی و بەرەو چێشتخانەکە ئەگەڕێمەوە

سەرم بەرز کردۆتەوە و لە شەقامی سەرەکی دەپەڕمەوە بێ ئەوەی تەماشای ئەملا و ئەولا بکەم و ھیچ شتێکم بۆ گرنگ نییە بەلامەوە گرنگ نیە ئوتۆمبێلێک لێم بدات و مێشکم بە جادەکەدا پەرشوبڵاو بکات مۆخی سەرم بلکێت بە جادەکەدا ھیچ شتێکم بۆ گرنگ نیە ھەمیشە دوو دەستم لە گیرفانە و بەرەو ڕووی مردن دەڕۆم و بەلامەوە گرنگ نیە چ دەبێت ئەگەر شتێکیش بڕیار بوو ببێت با ببێت چش، خەم، بەجەھەنم، من بە دوو دەستی سارد و سڕ ھەڵھاتووەوە لە گیرفانمدا لە ڕاستیدا لەوەش ماندووترم کە بمرم ...

........

کەمێک دەبێت هاتومەتە لەسەر جێگەکەم ڕاکشاوم سەیری سەقفی ژورەکەم ئەکەم تاریکی ژورەکەی داپۆشیوە و کات درەنگە گەرمکەرەوەکە دەنگێکی ناخۆشی هەیە هێندەی تر بێتاقەتی کردووم کەس لێرە نیە من تاکە کەسم هەمووان گەڕانەوە ماکی خۆیان تەنیا من نەبێ دیسان بوم بەقوربانی شەو بیرکردنەوە کوشندەکان کەی ئەم قورساییە لەسەر دەرونم لا ئەچێ ؟ هەندێ جار ئەتەوێ قسە بکەی بەڵام نایکەی ئەو قسانە ئەبنە خویەک لەهەڵسوکەوتت دەرئەکەون من ئارام و هێمن دەرئەکەوم هەستێکی ناخۆشە کاتێک هیچ ڕوینەداوە لە ڕۆژەکەتدا و بەڵام هەست بەدڵتەنگی و گۆشەگیری ئەکەی بەهۆی ڕۆژە ناخۆشەکان سەیری پێشت ئەکەی هیچ شتێک وەک خۆی نەماوە وە تۆ دڵتەنگی

بەیانی دەستبەکار دەبم زۆر بێهیوام بەڵام خۆزگە ئەخوازم ببێتە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ ژیانێکی نوێ بێت هەرچەندە یەکمجارمە بەڕێز هۆسۆک دەبینم بەڵام ئەو کەسێکی میهرەبانەو سوپاسگوزارم کە یارمەتی دام ژورێکی بچوکە ئێرە وە چەند قەنەفەیەکی لێیە بۆ پشودان وە قەڕەوێڵەیەکی دووقات هەرچۆنێک بێ لە هیچ باشترە من تاکە کەسم کە لێرە دەمێنمەوە شەوانە دەنگی ڕەشاباو بارانێکی زۆر بەهێز دێت لەدەرەوە

......

چاوەکانم کردەوەو ژورەکە ڕوناک بوو بەخێرایی هەستام و شاوەرێکم کرد پاشان قژم قشکردەوەو جلی کاتم لەبەرکرد کە پێکدێ لە پانتۆڵێکی ڕەش و بلوزێکی ڕەش وە لۆگۆی خوارنگەکەی پێوەیە چومە بەردەم ئاوێنکەوە قژم بە بەرزی بەست سەیرێکی خۆمم کرد ڕەنگم بە تەواوی زەرد بوەو ژێرچاوم ڕەش بووە نەفرەت چەندین ڕۆژە و مانگ و ساڵە نوقمی دڵتەنگیم چاوەڕێی چی ئەکەی گەمژە هیچ شتێکم بەکارنەهێنا بە سادەی چەمە دەرەوە
کەدڵت شکا ئیتر نە حەوسەڵەی خۆ جوان کردنت ئەبێ نە گرتنی وێنەیەکی یادگاری نە چاوەڕێی هاتنی نامەی کەسێک ئەبیت نەئەتەوێ نامەیەکی جوان بۆ ئازیزێ بنێری ‌ئاشقی خۆ ون کردن ئەبیت و حەزئەکەیت هەمیشە لەگەڵ مۆبایلەکەت و کوپێک چا وجگەرەیەک تەنها بیت بیر لەشت گەلێک ئەکەیتەوە لەدڵی خۆتا بەهێمنی ئەچرپێنی بە دڵتا هەر ئەڵێی خۆزگە وانەئەبووم ئاهـ لەدڵ پاکی خۆم چەند بەسادەیی دۆڕام لە ئێستادا لە دۆڕاوێک زیاتر هیچ نیم

100 days (تەواوکراوە)Место, где живут истории. Откройте их для себя