Part<5>

923 141 162
                                    

Vote &comment


~~~~~~~~~


هەفتەیەک تێپەڕی و خۆمان کۆکردەوە و ئەمڕۆ ژاپۆنمان بەجێهێشت گەشتینە کۆریاو پیاوێک کە وادیارە هاوڕیی وانگە ئێمەی هەڵگرت و بردینی بۆ ماڵێک دابەزین و چوینە ژورەوە خانویەکی بچوکە و دوو ژوری نوستنی تیایە باشە هیچ نەبێ ژورێکم دەبێت پاشان پیاوەکە ڕۆشت چونە بەردەم وانگ و سەیری کردم بە واتایی چیە منیش وتم

کاڤیا : ئەوە چ کارێکە کە ئەتەوێ بیکەی

بێدەنگ بوو دایکیشم هەستاو وتی

دایکم : ئەوە چ کارێکە وانگ بۆچی خانویەکمان پێدەدەن لە کاتێکدا هەر ناشمانناسن بەتەواوی چۆن ئەم کارەت دەست کەوتوە وە چیە !

وانگ : سێرکە سونا ئازیزم ئێمە بێکار بوین تەنیا ئەو کچە داماوەمان هەبوو کە شەو ڕۆژ کاری دەکرد بۆیە سوپاسگوزار بە کە ئێستا کارێکمان هەیە

کاڤیا : واز لەم قسانە بێنە تەنیا پێمان بڵێ چ کارێکە

وانگ :نیگەران مەبە کارێکی ئاسانە

سونا : باشە ئەوە چی کارێکە تەنیا بیڵێ

بینیم کە شلەوژاوە خوادەزانی ئەم جارە چ قوڕێکی بۆمان گرتۆتەوە

وانگ : کارەکە ئەوەیە تۆ لە ماڵەوە بمێنەوە منیش بوم بە پاسەوان لە ماڵێک وە کاڤیاش دەبێت بە پاککەرەوە لەوێ هەر ئەوەندە

دایکم سەیرێکی منی کردوو وتی

سونا : ئەوە باشە کەواتە

وانگ :وە بەیانی دەست بە کار دەبین

هیچم نەوت و چومە دەرەوە

ئاهـ نەفرەت تەنانەت هیچ هاوڕێەکیشم نیە نازانم چی بکەم هەرچۆنێک بێ بەیانی دەستبەکار دەبمەوە ئێرە بەتەواوی گۆڕەوە یاخود ئەوە منم کە گۆڕاوم نازنام تەنانەت ناتوانم بزانم چی ڕودەدات هیوادارم شتەکان لێرە بەباشی بڕۆن دەستم کرد بە طۆشتن بە درێژایی ڕێگاکە هەتا گەشتمە سەر پردێک باشە ئێمە ئێسا کە سۆلین وە سەیری دیمەنی ڕۆژئاوابونم دەکرد لەسەر ڕوباری هان

خۆزگە هیچ نەبا تەنیا منو تۆ باین دایکە خەمێکی زۆر گەورەم هەیە بە جۆرێک بێ قسە هێشتومێتیەوە ڕۆژگار ڕاستیان وتوە خەم کاتێک گەورەیە کە ناچارت ئەکات بێدەنگ بیت هەموو ئەوەی ئەمەوێ ژیانێکی سادەو بێکێشەو دورە لە جەنجاڵی دەمەوێت بوەستم بەڵام بارودۆخ خراپتر دەبێت هیوادارم ئەمانەش تێپەڕن و بگەم بە ڕۆژی خۆم

ڕقم لەوەیە کە دەبێت بە ناچاری قبوڵی بڪەم لەم ڕۆژگارە چی بتەوێت یان نەتەوێت دەبێت واز لە بیرڪردنەوەی ھەندێڪ شت بھێنیت قبوڵی بڪە ھەندێڪ ھیوات ھەیە دەبێت بۆ ھەتا ھەتایە لە دڵتدا بینێژیت قبوڵی بڪە شتێڪ ھەیە ئەگەر لە لات بێت پێی شادمان دەبیت بەڵام بۆت نابێت قبوڵی بڪە ڪە ھەندێڪ شت ھەیە خەمی لێ بخۆی یان گوێی پێ نەیەیت ھەر لەنێو دڵت ئەمێنێتەوە قبوڵی بڪە مەرج نیە مرۆڤەڪان ھەمیشە بەو شتە بگەن ڪە خۆشیان دەوێ قبوڵی بڪە ھەندێڪ ڕاستی ھەیە ئەگەرچی تاڵە ، بەڵام چارەیەڪ نیە دەبێت لێی ڕابێیت و قبوڵی بکەیت بتەوێ یاخوود نەتەوێ!

100 days (تەواوکراوە)Место, где живут истории. Откройте их для себя