دووبارە بە هاواری کاکەم بە خەبەر هاتم، پەریااا وەرە دەرەوە چایەکم بۆ ئامادەبکە، خۆم دووبارە خستە ئەولاو دووبارە بە دەنگە بێزارییەکەی پەریاااا، هەستام و ڕۆشتم چام ئامادەکرد و خوانی بەیانیم بۆ ئامادە کرد و دایکم بانگی کردم وتی کچم نەکەی بخەویتەوە ها!! بڕۆ ئیشەکان بکە، دوایش زوو وانەکانت بخوێنە، هاتمە دەرەوە خەریک بوو گیانم دەردەچوو بۆ کەمێک خەو بەڵام ئۆفف... لە دوای خوانی بەیانی و کارەکانی ماڵەوە ڕۆشتمەوە ژوورەکەم و لەسەر جێگاکەم دانیشتم و دەستم کرد بە وانە خوێندن، لە قۆناغی کۆتای زانکۆ بووم بەشی زمانی ئینگلیزی و تەنها تاقیکردنەوەیکم مابوو تا خوێندن تەواو بکەم، پارسای براشم بیرم نییە کەی وازی لەخوێندن هێنا بەڵام هەموو ئەم شتانە هاوڕێ وای لێ کرد و خراپ و پیسی کرد هەر ڕۆژەو شەڕێکی دەنایەوە بۆمان، لە دوای دوو ڕۆژ واخەریک بوو دەهاتمەوە کە باش وەڵامی تاقیکردنەوەکم داوەتەوە، هاتمە نزیک گەڕەکەکەمان ئەبینم ماڵ ئێم پڕ بووە لە خەڵک و خۆم نەگرت دیار بوو ئەم جارە شەڕەکە گەورە بوو، خێرا کتێب و شتەکانم لە دەست کەوتە خوارەوە و ڕامکرد و لە نێو خەڵکەکە و خۆم گەیاندە ژوورەوە چ هەرایەک بوو... دایکم ئەگریاو چەند پیاوێک بوون هەر لە پارسایان ئەدا و هاواریان کرد کوڕی فڵان و فڵان.... باوکم ئەیوت بەسە وازی لێ بێنن، باوکم دووکانی هەبوو.. براکەشمی زۆر خۆشویست... پاش ئەوە هەموویان ڕۆشتن کە بە سەیارەی بەرز بەرز و براکەم نیوە عومر بووبوو، تا دایکم گریاو دەرگای بەسەر هەموو خەڵک داخست و چیت دووبارە کردووە پارسااا
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!