part 17

187 24 4
                                    

زۆرم پێچوو چوونکە شتمان کەم مابوو لە هەموو شتم هینا، پارە هەبوو، کە هاتمەوە سووپاسی ئاینوورم کرد و ئەو ڕۆشت شتەکانم چاک کرد بە عەرەبانەکەی هات و کۆتا شتەکانم چاک کرد و بە جپسێکم کردەوەو دانەیەکم خوارد و پێکەنیم یەکێکیشم کردە دەمی ئەو وتی پەریا وتم گیان، وتی پەریا ژیان وا ناڕوات... من و تۆ با جیا بینەوە.... پەریا بڕۆ بە دوای ژیانی خۆت واز لە من بێنە، نیوەی عومرتم بە فیڕۆ دا با زیاتر نەڕوات ئەو قسانەی عەلی تیرێک بوو کە دڵمی پڕ خوێن کرد.... خوێن لە جەستەم دەهات بەو قسانەی کەوتمە سەر چۆک بۆی وتم عەلی بۆ مەگەر من شتێکم کردووە؟ وتی نا... پەریا سەرەتا بە لێدان ژیانم تێکدای... ئێستەش وا پییر دەبی لەگەڵ من... وا مەکە.... خەمی پارساو ئایلاشت نەبێ ئەوان جیا نابنەوە، کەسیش بۆی نییە دەستت لێدا... پارەیەکی باشت پێ دەدەم بۆ خۆت ژیانێک بژی، ژیانێکی خۆش قەرزاری تۆ پەریا، ئەزانم کەمە بۆت، ئەو هەموو ماوە بەرگەت گرتووم بەس نامەوێ ئیتر لەوە زیاتر عومرت بە فیڕۆ بڕوات، بە جدی گریانم دەهات، تا ئەوەی نەمتوانی زیاتر گوێی لێ بگرم ڕۆشتمە ژوورەکەمان هەر ئەوەندەی چاوم بە خۆم کەوت بینیم چەندە پرچم سپی بووە... چەندە ماندووی و دڵگرانی لە جەستەو ڕووخسار و قژەکانم بەدەر کەوتوو... ئەوەندە گریام کە هەر دوومان بە تەنها ماینەوە تا شەو بوو ڕۆشتم خواردنم ئامادە کرد هەردوومان بێدەنگ خواردمان دوای ئەوە ڕۆشتم بۆ لای چەند گریام وا لە هەردوومان مەکە بێ ئیستیفادە بوو، وتم من نامەوێ بەس ئەو سوور بو، لەسەر قاچەکانی زۆر گریام بەس نەیدەهێشت و دەیوت من شایەنی گریان نییم، بۆ من مەگری، وتم عەلی من قووبووڵ ناکەنەوە، وتی با قبوڵت نەکەن ئەوەندە پارەت دەدەمێ بتوانی ژیانێکی خۆش بژێی وتم تۆ هەموو شت بە پارە دەزانی وتی ناا، بەس نامەوێ بڕۆیتە لای دایکتوان دەزانم ئایلا بێ ئەدەبە و قسە دەکا، پارساش لەو باشتر نییە، باوکیشت دیارە کە ناوی تۆ بێنن دەماری دەگیرێ، سەیرکە من پیاوی ژیان نییم ئەزیزی دڵم، من نەمتوانی ژیانێکی خۆشت پێ بدەم، نەمتوانی کە گریایت لە باوەشت بگرم، نەمتوانی دڵ نەوایت بەمەوە نەمتوانی لە باوشم بتخەوێنم شەوانێکی ئارام و خۆشمان هەبێت، وەلحاڵ ئەو شەوە بۆ من زۆر قورس بوو زۆر دەگریام بەس سوودی نەبوو بەیانی لەگەڵ ئاینوور بردمانە خوارێ مەوزوعی بەهەمووان وت باوکم خەریک بوو هجووم بۆ من بکات کاکە عەبدووڵا نەیهێشت

ئەستێرەی جەمسەری❄️💫 Where stories live. Discover now