part 14

233 31 6
                                    

دوای ئەوە خۆم کۆکردەوەو خواردنم ئامادە کرد، هەموو کاتێک بە ئوومێدی ئەوەی خواردنێکی خۆش ئامادە بکەم و لەگەڵ عەلی بێت بیخۆین بەرامبەر و پێبکەنین بەڵام هەموو کات بە شەڕەوە بوو یان بە مۆڕە کردنەوە، نزیکی کاتژمێر 10 بوو ئاینوور هاتە سەر دای لە دەرگا کردمەوە وتی ئێ براژن شتێ، وتم بڵێ ئاینوور چ بووە؟ ڕووخساری ترساو بوو وتی کاکەم ئاوا کەمێ سەرمای بووە.... دەنگی گریان و خێراکە با بڕۆین دەهات وتم عەلی چیی لێ هاتووە ئاینوور؟؟؟ بە پەلە چاوی پڕ بوو وتی کاکەم تووشی ڕووداو بووە و لە نەخۆشخانەیە! هاوارم کردو گریانم چیی؟؟ بە خێرای شتێکم لەبەر کرد و ڕامکردە خوارێ عەبدووڵاو ماریاو یەک دووانێک ڕۆشتنە لای ئەوان و منیش کە لە سایەقیم دەزانی بە گریانەوە لەگەڵ ئاینوور ڕۆشتین و هەستمبە خێرای نەکرد عەبدووڵا لە دواوە هەر ئیشارەتی دەکرد هێواشی کەوە بەس نەمەتوانی، هێشتا ئەو هەموو توڕەی و ئازارە، دڵم بۆی ژانی ئەکرد کە گەشتین بە خێرای ڕۆشتم پرسیم وتیان لەوێیە؟ ڕۆشتم دکتۆر کەسی لێ نەبوو تا ئەوەی ماوەیەکی زۆر ماینەوە ئیتر نزیکی کاتژمێر 11 بوو دکتۆر هاتە دەرێ وتی ئێوە خێزانی ئەو نەخۆشەن؟ وتمان بەڵێ وتی نەشتەرگەرییەکی ئەوێ بەس ئەبێت هەندێک پەڕاو واژۆ کەن چوونکە هەر شتێ ڕوو بدا ئێمە بەرپرس نیین، وتمان نایکەین بەڵام وتی نەشیکەن ڕەنگە دەرنەچێ! هەمووان سەیری یەکمان ئەکرد وتیان نزیکترین کەسی کاکە عەبدووڵا وتی من ئەیکەم وتی گەر هاوسەری هەیە با ئەو بیکا وتم ناتوانم وتیخاتوون تۆ نزیکترینی ئەویت وتم نایکەم گەر شتێکی لێهات هەرکەس و شتێکی ئەوت منیش ڕازی نەبووم

ئەستێرەی جەمسەری❄️💫 Where stories live. Discover now