ئایلا ئیتر هیچی نەوت و دوای ماوەیەکی کەم وتی با بڕۆین پارسا ماندووم ، ئەمانە باش بوو زوو ڕۆشتن هیچ نەمووت سڵام بە دایکم یان باوکم بگەیەنە، و لێشم نەپرسین چۆنن، ئیتر ئەو شەوە تێپەڕی بێ شەڕ بەس دوای دوو شەو مەسەلەی مناڵ لای عەلی دەستی پێ کرد و بەردەوام ئەیووت ئەبێ هەوڵ بدەین منداڵمان ببێ چیی زووە من منداڵم ئەوێ شەوێک بێ ئەم قسانەی عەلی نەڕۆشت و هەموو شەوێک بەزمی منداڵی بوو هەتا بەیانییەک نزیکی کاتژمێر پێنجو نییو بوو خەریک بوو لەبەر ئازاری گەدەم تێکدەچوم هەستام بەرەو چێشخانە او بخۆمەوە کەگەدەم تێکچوو بەرەو دەستشۆر ڕۆشتم، ئیتر سەرما لە جسممی داو لەبەردەم گەرمی سۆپایا دانیشتم،کە عەلی هەستا حاڵمی بینی وتی ئەوە چتە؟ وتم هیچی وا نییە... تۆ بڕۆ دەست و دەمووچاوت بشۆ من خواردن ئامادە دەکەم، بەو حاڵە هیچەمەوە هەستام و خوانی بەیانیم بۆ ئامادە بۆ ئامادەکرد، تەقریبی پێنج ڕۆژ بەو شێوە بووم هەر ئەمووت سەرمامە و نازانم چی، تا ئیتر وتم بەشکووم شێرپەنجەم بێ؟ بە بێ ئەوەی عەلی بزانێ پەیوەندیم بۆ کرد وتم عەلی کەی دێیتەوە؟ وتم تێکچووی؟ نازانی یانی ئێوارە دێمەوە؟ خێرە؟؟ تۆ بۆ خێر پەیوەندی ناکەی! وتمم نا ئەوە ئەڵێم ئێوارە توانیت میوە بۆ خوارێ بێنە با ئەمجارە تۆ بیکڕی، وتی باشە، و دایخست خێرا لەگەڵ ئاینوور خۆمان حازر کرد و ڕۆشتین، پارەم لە کوێ بوو؟ هی ئاینووری فەقیر بوو، گەر نا من لەوتەی هاتوومەتە ئەو مڵە بە ناوی بازاڕ و شت کڕین نەڕۆشتوومەتە دەرێ پارەمان داو وتمان پەیوەندی بکە تا عەلی نەزانێ و زوو بێینەوە بە ڕاکردن هاتینەوەو تەقریبی ئێوارە بوو کە ئەوەی خوێنی لێ وەرگرتم وتی خاتوون ئەنجامەکان دەرچوون لە دووکانین پێت بڵێین یان دێی؟ وتم دادە پێمان بڵێ هەر خۆم بووم کەس لەوێ نەبوو
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!