part 13

206 30 2
                                    

سەرەڕای ئەوەی هاوارم ئەکرد کەسیان نەیان ئەتوانی چارەسەرم بکەن تا دکتۆرێک هات و ئیتر بە تەواوی دووبارە ئاگام لە خۆم نەما نازانم چیان لێ دام کە دەنگم نەماو چاوەکانم هێزیان نەما، هەتا بەیانی بوو چاوەکانم کردەوە، دکتۆرێک هاتە سەرم وتی بەیانی باش خانم بەهۆش هاتییەوە سەلامەتییە، تۆزێک هەستام وتم ئەمەوێ بڕۆمەوە ماڵەوە، وتی ئەمڕۆ دەتوانی دەرچی، هەندێک ڕۆشتە دەرەوەو کاتژمێر لەبەرامبەرم بوو نزیکی کاتژمێر نۆ بوو ئاینوور هاتە ژوورەوە وتی ئەوە جلە گیانەکەم لەبەری بکە ئەوانە دانێ، سوپاسیم کرد و جلەکانم گۆڕی کە پارساو دایکم هاتنە ژوور دایکم وتی کچم دەی با بڕۆینەوە ماڵ خۆمان، تۆ بۆچی بە منت نەوت ئەو هەموو ئازارەت بەسەر هاتووە خەریک بوو قۆڵی دەگرتم و ڕایدەکێشام، کە هەلی هاتە ژوورەوە سەیری دەکرد قۆڵیم لادا و هەستام وتم اوانباری سەرەکی تۆی دایکە!! کە بە بێ یەک ناڕەزاییش منت وا لێکرد، ئێستەش لای جەهەنمی عەلی بم باشترە تا بێمە ناو جەهەنمی باوکم و تەعلیقی ئایلا لەوێ بەس نییە ئاینوور، دایک و بابی عەلی هەندێک بە قسە دێن خۆ لەوێ کەسێک بۆ پشگیری من بوونی نەبوو، وام وت و چاوم سڕی و سەیرێکی عەلیم کرد و ڕۆشتمە دەرەوە بە ئازاری سکمەوە ئاینوور وردە وردە قۆڵمی گرت و بردمیەوە، جاران لە شەڕ و لێدانی عەلی دەترسام بەڵام ئەوڕۆژە زۆر پێویستم بە شەڕێک بوو لەگەڵی، کە هاتینەوە بێ یەک و دوو وتم منداڵی من بەهۆی تۆوە وای لێهات هاواری کرد منداڵی منیش بوو، هاوارم کرد منداڵی تۆ بوو! وایە!! من چەندێ ڕقم لە ڕەفتار و هاوارەکانت بوو بەڵام ئەو منداڵەم خۆشەویست کە لە من و تۆ بوو! هاوارم کرد بەڵام هەر بەهۆی تۆوە مرد دەستم کرد بە گریان و بەرەو ژوورەکەم ڕۆشتم زۆر حاڵم خراپ بوو ئەو ڕۆژانە، حاڵم بە حاڵی دووژمنم نەبێ، وە بەڕاستی ئازاری جەرگ سوتان لە ئازاری لەدەستدانی کەسی نزیک قورسترە، عەلیش بە ڕاستی بڵێم حاڵی باش نەبوو زۆری حەز بە منداڵ ئەکرد، وە تاکە ڕێگا بوو عەلی هەندێک باشتر بێت و ڕق و کینەی بەرامبەر من نەمێنێ ، ڕۆژەکان هەندێک تێپەڕین کە دووبارە ڕۆژەکانی سەرەتا هاتنەوە و لێدان و هاواری تێکەوت، ئێوارەیەکی زۆررر سارد بوو کە دووبارە شەڕ دەستی پێکردەوە و ئەو ئێوارە خراپ لێدانم بەرکەوت کە ڕۆشتە دەر لە ماڵ بە گریانەوە وتم خودایە تا کەی ئەم زوڵم و زۆرداری و ئازارە بۆچی تۆڵەم ناکەیەوە من تا ئەمڕۆ بێدەنگ بووم بەڵام سەبرم نەما، ئەوە یەکەم دۆعای خراپی من بوو بەرامبەر عەلی و خراپییەکانی، هەمووکات ئەمووت خودایە هیدایەتی بە بەڵام ئەوشۆ یەکەم دۆعای خراپم کرد لێی.... هەر ئەو دۆعایەم وایکرد کە خودای گەورە بە خراپترین  شێوە هەقی منی لێ بکاتەوە ....

ئەستێرەی جەمسەری❄️💫 Where stories live. Discover now