دوای نان خواردن هەمووان دانیشتین عەلی وتی ئایی ئایلا لێرە نییە تۆزێ پێبکەنین... کوڕی خوێڕی لێی بردین و ماڵی ئێمەشی کاول کرد، ڕێک لەو کاتە عەسابێک دایگرتم دوو جار ویستم وەڵامی بەمەوە بەس دوای وتم با نەڵێن کچێکی شەڕانگێز و هارە هیچم نەوتخۆم لەگەڵ ئاینوور مەژخوڵ کرد و دایک و باوکی بە ئیشارەت قسەیان لەگەڵ کرد، باوکی وتی کچم بەیانی بۆ ناڕۆیتەوە ماڵ باوکت هەم ئایلاش لەوێیە ئێوە هیچ یەکتان نەناسی، بزەیەۆم کرد وتم ڕاستەکەیت باوکە گیان ان شا۶اللە، بەیانی بوو کە عەلی گەیاندمی و خۆی ڕۆشت خێزانەکەم زۆر دڵ خۆشبوون ئایلا نەبێت وەکو دووژمن بوو نازانم خۆ من هیچم بەرامبەری نەبوو بەس ئیتر بڵێم چیی... ئێوارەش خواردنی حازر کرد دایکم کە وتی ناهێڵم عەلی بڕواتەوەو لێرە بن تەلەفۆنم بۆ عەلی کرد وتم سڵاو دایکم وتی لێرە بن... وتی باشە و دایخست، بزەیکەم کرد و وتم ئەڵێ باشە ئێوارە دێم، ئایلا بە تەعلیقەوە وتی بیت لەبەر من یەت خۆ لەبەر ئێوە نایەت... ڕاستی ئەکرد ئەو کەی خێزانی منی خۆشویستوە تا لەگەڵیان نان بخوات؟ ئێوارە عەلی هات و هەرچەن ئەمەویست دەریخەم دڵخۆشین بەس شکستم ئەهێنا پارساو ئایلاش وەکو دوو کۆتری عاشق باز ڕەفتاریان ئەکرد هەموان دانیشتین کاتێ ئایلا چوە لای عەلی و هەندێکی لە گوێی خوێند و عەلی توڕەیی دایگرت بەس هیچی نەوت، دوای وتی بڕۆین؟ بێ قسە هەستام و هاتینەوە لە ماڵیش هیچی نەوت، بەیانی ڕۆژی پێنجشەم بوو کە شەوی هەینی بوو دەڕۆشتم لە شوێنێ زکر و قورئانم دەخوێند، لە ماڵێکی باش بوون، بەیانی عەلیم بەڕێ کرد و کاری سەرەوەم تەواو کرد و ڕۆشتمە خوارەوە و وتم ئێوارە ئەکرێ لە سەرەوە خواردن بخۆین ئێمە؟ خەسووم وتی جا ئەکرێ لە ماڵی خۆتا پرس بکەی کچەکەم؟ هەندێک لە خوارەوە بووم و لەگەڵ ئاینوور قسەمان ئەکرد و باسی ئەو ماڵەم بۆئەکرد وتی منیش دێم دوای ڕۆشتمە سەرێ خواردنم ئامادە کرد و چاوەڕێی عەلی بووم خەریک بوو نانمان ئەخوارد وتم عەلی.... ئێێ ئەمشەو دەڕۆم بۆ شەوی زکر و قورئان شەوی هەینییە، هەر ئاوام وت عەلی وەکو گڕکان هەڵچوو هەموو ئەو ناوەی ڕشت و ئەوێی وێران کرد، ئەوەنەدە ترسام کە گیانم ئەلەرزی، هەر ئەوەندە دوور کەوتمەوە و ڕۆشتمە هۆڵەکە بە دوام کەوت و دەستی کردە هاوار هاوار و ئاینوور و هەمووان هاتنەسەر بەس عەلی ئەوەندە فێڵزار بوو دەرگای قووفڵ کرد و هاواری کرد ئازایت تەعلق لە خوشکم دەیت بەس خۆو فەقیر دەکەی بۆ زکر و قورآن خوێندن؟؟ هاوارم کرد وەڵای هیچم نەوتوەە درۆ دەکا هاواری کرد هااا یانی خوشکی من درۆ دەکات و تۆیەکی بێگانە ڕاست دەکەی؟؟ لەگەڵ وشە ڕەقەکانی زیاتر و زیاتر چاوم پڕ ئەبوو ئیتر بەرگەم نەگرت و منیش هاوارم دەکرد تا یەک زلەی لێدام بۆ ساتێک وام هەست کرد کە گوێم کەڕبووە... کاتێک بەوە نەوەستاو منی بەرەو ژووری نووستن برد وئەوەندەی تریشی لێدام کە خوێن لە لووتم هات و بە زۆر هەناسەم دەدا، منێک کە بوێریم ئەکرد هەموو چاونەترسییەک ئەنجام دەم، ئێستا ئەپاڕێمەوە کە عەلی توخوا درۆمکرد ئەسڵەن هەڵەم کرد باشە ببوورە بەس واز بێنە تا خۆی ماندوو نەبوو وازی نەهێنا و دوایش ڕۆشتە دەرەوە بەس قوفڵەکەی نەکردەوە ئەوەندە ئاگام لێبو کە لە دەرگایان ئەدا عەلی ئێمە مەترسێنە واز لەو کچە بێنە بهێڵە بزانین باشە... ئیتر هۆشم لە خۆم نەما نازانم بێهۆش کەوتم یان خەوم لێکەوت... لە دوای ئەو هەموو لێدانە...
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!