کەم ڕۆژ نەبێ شەڕ بوو لە ماڵمان، ئیتر تاقەتی کەسم نەمابوو هەر کەسێکیش هاتبا ئەمووت بڵێن لە ماڵ نییە، تەنانەت نەئەڕۆشتمەوەماڵی بابیشم چونکە ئەوان منیان لەو وەزعە دانا باوکم کە خوا خوای بوو منی لەکۆڵ بتەوە چ دایکم کە گیانی کوڕەکەی لەوە زیاتر ئازاری پێ نەگات، ئاخر خۆ هەندێ جار برینەکانی منیان دەبینی بۆچی هیچیان نەوت؟ بۆچی کاتێ دەستم شکا وشەیەک لە دەمیان نەهاتە دەرەوە؟ ئیتر منیش ماندوو بووم دوو مانگ بەدەم خۆشە نەتوانی بە دوو دەست ئیش بکەی، یەکێک لە خێزانەکەو لێو نەپرسێ،ەردەوام لە نێوان ماڵێکی گەورەیا بیت بە تەنها و لە عەزابی پیاوێکا بیت کـە نازانی شێت بووە یان لە ڕقا وا ئەکات
هەتا هەندێک باش بووبوو کە لێدانی زۆری تێنەکەوت و منیش ئیتر تاقەتی زۆر وەڵام دانەوەیم نەبوو... ڕۆژێکی دوای نیوەڕۆ بوو کە ئاینوور هات وتی وەرە قسەت بۆ بکەم وتم چی بووە کچێ؟ وتی ئێوارە ئایلاو پارسا یەن... زۆر خۆتیان لە خەت مەدە... منیش پم ناخۆشە ئەزانم هەر کات یەن یان ئەڕۆیتە ماڵە بابت عەلی تووڕەکات و شەڕێک دەبێ... بەڵام سەیرکە بۆ ئەوە یەت تا بڵێ دووگیانم خۆتی زۆر لە خەت مەدەو هەوڵی ئەوە بدات دیسان شەڕ بخاتەوە... وتم باشە... بەڵام کەی؟ وتی منیش نازانم بەڵام وتی بە کەس مەڵێ... من ئەزانم شەڕ دروست دەکا بەڵام خۆتەزانی ئایلا بە من چارە نابێ... کاکە عبداللەم هەیە ئەویش اڵی لێرە نییە تا چارەی کات و خۆشت عەلی باش ئەناسی... ئێ ئەبینی خۆ باوکم و دایکم ماندوون لە ژیان و ئایلا بە گوێی ئەوانیش ناکا وەلحاڵ ئێوارە داوەت بوون بەس من لەسەروە خوانم ئامادە کرد بەس دوای عەلی وتی هەر ئەبێ بێیتە خوای، تاقەتی سڵاوم نەبوو لە پارسا هەر ئەویش ڕووی نەبوو خۆ!! بەس هەر بە ساردی سڵاوم لێ کردن و ئیتر دانیشتین وتی مووژدانەشم پێیە عەلی دەبیە خاڵ... یاعع لەو هەڵسووکەوتەی کە لە بەردەم هەمووان ئەوەندە بە بێ ڕووی قیەی دەکرد، لە دڵەوە نەعلەتم لە پارسا دەکرد کە دەستی لێ داوەو منداڵی لەمە دەبێ، عەلی وتی پیرۆزە ئایلا بە سەلامەت، ئایلای نەفرەتی وتی ئەی پەریا... تۆ کەی ئەم مژدانەمان پێ ئەدەی؟ وا دیارە ناتەوێ کاکەم بکەی بە باوک... ئەوەندە لە دەمم دەرچوو وتم تۆ سەرکە بە ژیانی خۆتا خەمی کاک و براژن مەخۆ! بە ڕاستی عەلیش هیچی نەوت بۆم سەیر بووئایلاش وەکو شتێ پێی توڕه بوو کە شەڕی نەناوەتەوە تا خەسووم و خەزوورم وتیان تۆ قسە و لە چییە ئایلا؟؟ سەر بکە بە ژیانی خۆتا
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!