part 2

243 32 6
                                    

پارسا کە هێزی تیا نەبوو بەس ئەگریا و خوێن بە هەموو جەستەیەوە بوو، باوکم بە توڕەی بە منی وت کچێ قۆڵی براکەت بگرەو بیبە ژوورەوە من کە لە پارسا بچووکتر بووم قۆڵیم گرت و بە هەزار حاڵ توانیم بیبەمە ژوورەوە و بردمە سەر سیسەمەکەی و هتمە دەرێ کە باوکم هەر پەیوەندی دەکرد و ناڵە ناڵی و بۆڵەی بوو دایکیشم هەر لە خۆی دەدا دەگریا ئەمجارە ماڵت وێران کردین پارسااا.. منیش کە دڵم هیچ باشی نەوت... ئەو شەوەش هیچچ نەمتوای بخەوم بەیانی بوو کە داکم وتی هەستە کچێ ئەو ماڵەی دوێنێ کەمێکی تر دێنە ئێرە بۆ سوڵح وتم ئێ جا بە من چیی؟ دایکە توخوا واز بێنە خۆتەزانی دوێنێ کۆتا تاقیکردنەوەم بوو ئێتر ڕزگارم ئەبێ لە خوێندن و کەمێک لە ماڵەوە بم، دایکم کۆڵی نەداو بەزۆر منی هەستاند و جلێکی ڕێک و پێکمان لەبەر کرد و زۆری نەبرد کە کۆڵان پڕ بوو لە ئۆتۆمبیلی گران بەها که بە دەست نەژمێرا کە هاتنە ژوورێ دیار بوو کە پیاوێکی گەورە و گران بوو هەر ئەیانگووت کاکە حەمە کاکە حەمە، لە پەنجەرەوە سەیرێکی دەرەوەم کرد دەبینم بەردەم دەرگاو حەوشەی ماڵەوەمان پڕ لە حیمایەو پیاوی ئەو بە ناو کاکە حەمەیە، دایکم وتی وەرە ئەو چایانە ببە دەم و لووتت باش بێ بەخێرهاتنیان بکە وتم ئەرێ دایە پارسا ئیشی قۆری کردووە یان من؟؟؟؟؟ وتی بڕۆ کچێ با نەڵێن خێزانێکی هیچن هیچ نەبێ با بڵێن کوڕەکەیان وایە، ڕۆشتم و بە هەزار حاڵ بەخێرهاتنم کردن و دایکمان بانگ کرد و ئەویش لە مەجلیس دانیشت کاکە حەمە کاتێک چایەکەی وەرگرت  وتی کاک عەباس ئەو ئیشەی کراوە خوتەزانی چەندە نا بەجێیە جا لە ناو عەشیرەت و خێزانی مە کە پڕ لە پیاوی ڕیش سپییە، کوڕەکەتان کچەکەمانی هەڵخەڵەتاندووەو ئێستەش ئەبێ پاک بکرێتەوە ئەو ئیشە، باوکم کە بۆ ئێمە هەموو کات هاوار و لێدان و قسەی ڕەق بوو بۆ ئەو پیاوانە وەکو مریشیکی بێ گیانی لێ هاتبوو، هەمووان گوێیان تیژ کرد وتی کە ئێمە موحتاجی پارە نین، لەوە زانیم کە ئەم کاکە حەمەیە پیاوی گەورەی عەشیرەتەو هاتووە بۆ سوڵحی ئێمەو ئەو ماڵە کە زۆر نزیکیان بوو لەگەڵ ئەو ماڵەی پارسا کچەکەی والێکردبوو، کاکە حەمە هەندێک وەستاو دواتر وتی چۆن کچی ئێمەتان خراپ کرد.... با ئەو ناوە پاک بێتەوەو ئێوەش کچی خۆتان بە کوڕەکەمان بەن.... کە من بەرەو دەرەوە ئەڕۆشتم یەک بزەی ناخۆشم کرد دوو جار وەستام و هەنگاو نا بۆ دواوە بڕۆم دەسکەم بە قسە کە کچی ئێوە خەڵەتی کردووەو برای من پیسی کردووە بۆچی دوو کەسی تر خراپ بکرێ؟ لە لایەکی تریشەوە زۆرر لە کاردانەوەی باوکم دەترسام کە لەوێیا  بکا بە قژماو لێمدا

ئەستێرەی جەمسەری❄️💫 Where stories live. Discover now