part 12

189 28 4
                                    

ڕۆشتمەوە زۆر خراپ بوو حاڵم منداڵەکەش کوڕ بوو کە ڕێک بە دڵی هەموو خێزانەکەو ‌‌ئەو پیاوەش بوو کاکە حەمە ´ بەڵێنی دیاری گەورەی دابوو پێمان ئێوارە عەلی هاتەوە وتی دکتۆر چیی وت وتم هیچ وتی باشن و کێشەتان نییە، ئەو شەوە زۆر بێ جەو نا موڕتاح بووم دوای نیوەڕۆی دواتر بوو کە عەلی هەینی نەڕۆشت بۆ کار سەرم خەریک بوو ئەتەقی ئەویش یاری پێ کردبوو هەر هاواری دەکرد دەی گۆڵ بکە... گۆڵڵڵ و ئەم قسانە تا ڕۆشتمە لای هاوارم کرد ئەرێ مێشکم تێک چوو، قسەو دو قسە نەبوو تا ئەویش دووبارە تەقیوەو هاواری دەکرد و وامان لێهات پاڵمان پێکەوە دەناو هاوارمان دەکرد هاوارم کرد من دەڕۆمە خوارەوە تۆش هەر بڵێ گۆڵڵ.... وتی وەڵاا بەسەرتەوە ناچێ، هەادێ قسەی زۆر ناخۆشی کرد کە چاوم پڕ ئاو بوو چاکەتم لەبەر کرد و هەر ئەموویست هەنگاو بنێم هێزم تیا نەو سەرم گێژی دەبوو  چاوەکانم لێڵ دەببوو تا هەگاوم ناو پێم لار بوو خلیسکام و بەس ئاگام لە هاواری کۆتای خۆم بوو کاتێ لە کۆتا پلیکانە بووم و چاوم داخرا ئیتر نەمزانی کێ ژنی برد کێ بە عەلی وە چیبوو؟؟ چی نەبوو؟ کاتژمێر دوازدەی شەو بوو کە  چاوم کردەوە ئاینوور لەسەر قەنەفەکە خەوی لێکەوتبوو بە هێواشی وتم ئاو... کە ئاینوور ڕاچەڵەکی گیانەکەم... باشیت؟  وتم ئاوم ئەوێ... ڕۆشت دکتۆری بانگ کرد و خۆی ڕۆشت دکتۆر وتی خاتوون ئێستا ئاو نابێت.... وتم من... من... من هەستەکەم سکم چۆڵە؟ منداڵەکەم... منداڵەکەم ئەو دەژی هەندێک وەستاو دوای وتی بەداخەوە.... کە وای وت گریان و هاوارم تێکەڵ بوو کە بە زۆر هێوریان کردەمە... نەشمدەزانی عەلی لە چ دۆزەخێکە!!

ئەستێرەی جەمسەری❄️💫 Where stories live. Discover now