وتم عەلی شتێک بڵێ وتی ها؟، سەرم بەرز کردەوە وتم من ئەبێت شتێک بە تۆ بڵێم، وتی چییە؟ وتم ئەزانم تا ئێستە ڕۆژی خۆشمان نەبووە، بەس عەلی ئیتر پێویستمان بەیەکە، عەلی... ئەزیزم، سەیرکە دکتۆر وتی تۆ ناتوانی بۆ ماوەیەک بە پێیانت بڕۆیت ئێه...یانی ڕەنگە لەوەش بێت تا هەتایە... بەڵام بەخوا جارێ دیار نییە، عەلی وەعد بێ تا کۆتای پێکەوە بین، بەڵێن بێت یارمەتیت بەم لە هەموو شت، ببینە هاوڕێی ڕێگا.... عەلی لە حاڵەتی شۆکبوونا بوو تا ئەوەی توڕەبوونەکانی بە دەر کەتن و بە دەستی خواردنەکەس فڕێ داو هاواری دەکرد منیش زۆر ترسام تا ئەوەی پەرستار هاتن و دەرزیان لێدا نازانم چۆن ئەمتوانی ڕابێم؟ تا هەفتەیەک لەوێ بووین دوای من هاتمەوە بەشی سەرەوەی ماڵمانم ڕێک خست و هەموو شتم چاک کرد عەلیان هێناوە وتی دەڕۆمە سەرێ تا ئەوەی ئیتر هێنایان یەکەمەکان زۆر زۆر ئەزێتی منی دەدا بە ئەنقەست، بەڵام سوێند بەخوا هیچ ڕۆژێک توڕە نەبووم و دۆعام نەکردووە، هەندێک دوای ئەوە زۆر کز بوو عەلیش زۆر دڵگران بوو نەدەڕۆشتە چارەسەرە سرووشتیەکەشی و ئیتر زۆر کەم دەچوو، ئەو تووڕە بوونەو بێزاریەشی نەمابوو.... ڕۆژێک لە ماڵەوە بووم، ڕۆشتمە لای بەفرگرەکە و هاتم وتم عەلی؟ وتی هااا؟ وتم عەلی گیان دەڕۆمە ماڕکێت هیچت ناوێ؟ شتی خواردنمان نەماوە.... گەنمەشامی و خواردنی ناو زەرف بێنم شەو بە دیار فیلمێکەوە بیخوین؟ وتی تۆ چیت پێ باشە، لەو زۆر کزیەی گومانم کرد بیر لە شتێک دەکاتەوەو دڵنیاش بووم، ڕۆشتمە بەردەمی سەیرێکم کرد مۆڕەیەکم کرد وتم کوا بۆچی ئاوایت وتی هیچ نییە پەریا تۆزێ سەرم ئازاری هەیە وتم هاتمەوە دەڕۆینە حەوشە، هیچی نەوت لەوەی کە وابوو، دڵم پێ سووتا، ماچێکی ڕوومەت و سەریم کرد باوەشێکم لێدا و ڕۆشتم بە ئاینوورم وت ئاگاداری بێت ئەو هاتبووە لای
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!